5   کاتژمێر پێش ئێستا 231 جار خوێنراوەتەوە

مه‌ترسییه‌كانى به‌ دیفاكتۆبوونى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر؛ ڕێكخراوى ستۆپ ڕاپۆرتێكى وردى هه‌ڵسه‌نگاندنى بڵاوكرده‌وه‌

ناوەندی هەواڵ

ڕێکخراوی ستۆپ بۆ چاودێری و پەرەپێدان، ڕاپۆرتێکی وردی هەڵسەنگاندن لەژێر ناونیشانی مەترسییەکانی بە دیفاکتۆبوونی حکومەتی کاربەڕێکەربڵاوکردەوە. ڕاپۆرتەکە هۆشداری دەدات لە ئیفلیجبوونی دامەزراوە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و قووڵبوونەوەی بۆشایی یاسایی.
لهڕاپۆرتهكهیدا ڕێکخراوی ستۆپ بۆ چاودێری و پەرەپێدان باسى لهوهكردووه، هەرێمی کوردستان ئێستا بە قۆناغێکی سیاسی و یاسایی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت. دواکەوتنی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و بەردەوامبوونی کارەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بە ناونیشانی (حکومەتی کاربەڕێکەر)، لەگەڵ پەککەوتنی دامەزراوەی یاسادانان (پەرلەمان)، کاریگەریی قووڵ و ڕاستەوخۆیان لەسەر کۆی جومگەکانی حوکمڕانی و کارگێڕی لە هەرێمدا دروست کردووە.

 


بۆ یەکەمجارە هەرێم دووچاری قەیرانێکی لەم شێوەیە دەبێتەوە 
دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم و ڕاسپاردنی سەرۆکی حکومەت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ لە هەرێمی کوردستان، بۆ یەکەمجارە هەرێم دووچاری قەیرانێکی لەم شێوەیە دەبێتەوە کە ماوەی زیاتر لە (18 مانگ) بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بە نادیاری بمێنێتەوە. پێویست بوو بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، لە 2ی 12ی 2024 دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردرابوایە، نەک دانیشتنەکە بە کراوەیی بەجێبهێڵدرایە. هەروەها لە ماوەی 30 ڕۆژ لەم ڕێکەوتە، بەپێی یاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێم، ژمارە (1)ی ساڵی 2019، پێویستە سەرۆکی هەرێم هەڵبژێردرێت و ئەویش گەورەترین فراکسیۆن بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕادەسپێرێت. ئهمهش بهپێى ڕاپۆرتهكهى ڕێكخراوى ستۆپ.
ئەم پرۆسەیە هیچی بەپێی یاسا و پەیڕەو ئەنجام نەدراوە، ئەمەش وای کردووە دامەزراوەکان لە بۆشایی یاسایی و شەرعییەتدا درێژە بە کارەکانیان بدەن، کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر پاشەکشەی دامەزراوە هەڵبژێردراو، شەرعی، جێبەجێکردن و چاودێرییەکانیش هەبووە.
ئەم ڕاپۆرتە هەڵسەنگاندنێکە بۆ ئاستی کارایی و ئەو ئاستەنگە یاسایی و دامەزراوەییانەی کە ڕووبەڕووی دەزگا چاودێرییەکانی هەرێمی کوردستان بوونەتەوە، لەوانە: (دەستەی دەسپاکی، دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە). لە سایەی نەبوونی پەرلەمانێکی کارا، ئەم دامەزراوانە لە بۆشاییەکی یاساییدا دەژین و ئەرکە چاودێرییەکانیان بەهۆی تەواوبوونی ماوەی یاسایی سەرۆکەکانیان و نەبوونی بودجەی پێویست، تووشی سستی و پاشەکشەی گەورە بووە. ئەم ڕاپۆرتە لێکەوتەکانی بەردەوامیی دۆخی ئێستا، بەسەر سێ ئاستی جیاوازدا دابەش کردووە:
سەرەڕای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ی ئۆکتۆبەری 2024 و گرێدانی یەکەم دانیشتن لە ڕێکەوتی دووی دێسەمبەری 2024، بەڵام پڕۆسەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان تووشی چەقبەستووییەکی یاسایی بووەتەوە. هێشتنەوەی دانیشتنی یەکەم بە کراوەییبەبێ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی، پێشێلکارییەکی ڕوونی عورفە دەستوورییەکانە.
ئەوەی جێگەی هەڵوەستەی جدییە، بەستنی تەواوی شایستە داراییەکان و ئیمتیازاتەکانە (مووچە، پاسەوان، شوێنی مانەوە) بۆ ئەندامانی پەرلەمان لە کاتێکدا کە هیچ بەرهەمێکی یاسادانان یان چاودێرییانپێشکەش نەکردووە. ئەم دۆخە لە حوکمڕانیدا وەک بەهەدەردانی سامانی گشتی لە بەرامبەر پەککەوتنی ئەرکەکان پۆلێن دەکرێت.

 


ئەرکە فەرامۆشکراوەکان و تێچووی بێدەنگی پەرلەمان
پەککەوتنی پەرلەمان تەنها کێشەیەکی سیاسی نییە، بەڵکو زیانی ڕاستەوخۆی بە بەرژەوەندییە گشتییەکانی هاوڵاتیان گەیاندووە. لەم ماوەیەدا پەرلەمان دەبوو ئەم ئەرکە لەپێشینەیانە جێبەجێ بکات:
یاسای بودجە: لەژێر ڕۆشنایی ڕێککەوتنە نوێیەکانی هەولێر و بەغدا، پەرلەمان دەبوو چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ داهات و خەرجییەکان دابڕێژێت بۆ دەستەبەرکردنی شەفافیەت.
کاراکردنەوەی لیژنە هەمیشەییەکان: نەبوونی لیژنەکان بەواتای پچڕانی پەیوەندی نێوان هاوڵاتی و دەسەڵاتە، هیچ لایەنێکی یاسایی نییە بەدواداچوون بۆ کێشە ڕۆژانەکانی خەڵک و کارەکانی حکومەتی کاربەڕێکەر بکات.
چاودێری دامەزراوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی: پەککەوتنی پەرلەمان بووەتە هۆی سستبوونی دامەزراوە چاودێرییەکانی دیکە کە شەرعییەتی کارەکانیان لە پەرلەمانەوە وەردەگرن.
نەخشەڕێگای بەرپرسیارێتی و فشار
وەک ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی، جەخت لەوە دەکەینەوە، پەرلەمانتاران لە ڕووی یاسایی و ئەخلاقییەوە بەرپرسیارن لەم چەقبەستووییە و پێشنیار دەکەین:
أ. بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی: پەرلەمانتاران نوێنەرایەتی دەنگدەر دەکەن، نەک تەنها حزبەکانیان. وەرگرتنی مووچە بەبێ ئەنجامدانی ئەرکی پەرلەمانی، متمانەی جەماوەری بە دامەزراوەی دیموکراسی دادەماڵێت. پێویستە پەرلەمانتاران فشار بکەن بۆ کۆتاییهێنان بە دانیشتنی کراوە.
ب. مۆدێلی کاراکردنی پێشوەختە (ئەزموونی بەغدا): پێویستە لایەنە سیاسییەکان ململانێی پێکهێنانی حکومەت لە کارەکانی پەرلەمان جیا بکەنەوە. هاوشێوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەکرێت پەرلەمان دەستەی سەرۆکایەتی کاتی یان هەمیشەیی هەڵبژێرێت و لیژنەکان کارا بکات بۆ چاودێریکردنی حکومەتی کاربەڕێکەر، تەنانەت ئەگەر حکومەتی نوێش پێکنەهاتبێت.
ج. پەنابردن بۆ فشاری مەدەنی (مانگرتنی پەرلەمانی): داوا لەو پەرلەمانتارانە دەکەین کە خۆیان بە خەمخۆری سەروەری یاسا دەزانن، پەنا بۆ مانگرتنی کراوە لەناو هۆڵی پەرلەمان ببەن. ئەم هەنگاوە دەبێتە فشارێکی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی لەسەر ئەو لایەنانەی کە پەرلەمانیان وەک بارمتەی سیاسی گرتووە.
قبوڵکردنی دۆخی ئێستا وەک دیاردەیەکی ئاسایی مەترسیدارترین هەڕەشەیە بۆ سەر داهاتووی قەوارەی هەرێم و سیستەمی پەرلەمانی، حکومەتی کاربەڕێکەر ناتوانێت بەبێ چاودێری پەرلەمانی بەردەوام بێت. بەرپرسیارێتی مێژوویی پەککەوتنی دامەزراوەکان و دابەزینی متمانەی دەنگدەران، ڕاستەوخۆ دەکەوێتە ئەستۆی ئەو پەرلەمانتارانەی کە بێدەنگییان هەڵبژاردووە.

 


فشار و هەڵوێست وەگرتن بۆ تێپەڕاندنى ئەو دۆخە
مانگرتنى پەرلەمان
بەناوبانگترین و مێژووییترین مانگرتنەکان لە مێژووی سیاسیی کوردستانی باشووردا، کە بە (مانگرتنی پەرلەمانتاران بۆ ڕاگرتنی شەڕی ناوخۆ) دەناسرێت. ئەم مانگرتنە لە ساڵی 1994دا ڕوویدا، کاتێک شەڕی ناوخۆ (براکوژی) لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتبووە ترۆپک و خەریک بوو ئەزموونی نوێی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانەکەی لەناو دەبرد، لێرەدا پوختەی ئەو ئەزموونە مێژووییە دەخەینە ڕوو:
1.
کات و شوێنی مانگرتنەکە: مانگرتنەکە لە مانگی (حوزەیرانی ساڵی 1994) دەستی پێکرد. پەرلەمانتاران لەناو هۆڵی پەرلەمانی کوردستان لە شاری هەولێر کۆبوونەوە و بڕیاریاندا مان بگرن تا ئەو کاتەی شەڕ دەوەستێت.
2.
بەشداربووان: ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی بەشدارییان تێدا کرد نزیکەی 30 بۆ 32 پەرلەمانتار بوون لە فراکسیۆنە جیاوازەکان (سەوز، زەرد، و لایەنەکانی تری وەک حزبی سۆسیالیست و پارتە کلد و ئاشوورییەکان). ئەم پەرلەمانتارانە بڕیاریان دا وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بڕیاری حزبەکانیان و بۆ پاراستنی خوێنی گەنجانی کورد، مانیان لە خواردن گرت.
3.
ئامانجەکان: پەرلەمانتارە مانگرتووەکان چەند داواکارییەکی ڕوونیان هەبوو:
o
ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕ  لە هەموو میحوەرەکان.
o
کێشانەوەی هێزە چەکدارەکان لە ناو شارەکان.
o
گەڕانەوەی هەیبەت بۆ پەرلەمان و حکومەت وەک تەنیا سەرچاوەی بڕیار.
o
دانیشتنی هەردوو سەرکردەی یەکەم (مەسعوود بارزانی و جەلال تاڵەبانی) بۆ ڕێککەوتن.
٤. کاردانەوە جەماوەرییەکان: ئەم مانگرتنە شەپۆلێکی گەورەی جەماوەریی لەگەڵ خۆی هێنا. خەڵکێکی زۆر لە هەولێر و شارەکانی تری کوردستانەوە دەچوونە بەردەم تەلاری پەرلەمان بۆ پشتگیریکردنی پەرلەمانتارەکان. دیمەنەکە زۆر کاریگەر بوو، چونکە پەرلەمانتاران لەسەر زهویی دەخەوتن و تەنیا ئاویان دەخواردەوە، ئەمەش وێنەیەکی جیاوازی پەرلەمانتاری نیشانی خەڵک دا کە ئامادەن لەپێناو ئاشتی گیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە.
٥. ئەنجامەکان:
فشاری سیاسی: ئەم مانگرتنە فشارێکی ئەخلاقی و سیاسی گەورەی خستە سەر هەردوو سەرکردایەتی پارتی و یەکێتی.
ڕێککەوتنی پاریس و تاران: هەرچەندە مانگرتنەکە نەبووە هۆی کۆتاییهاتنی یەکجاریی شەڕەکە (چونکە شەڕ تا 1998 بە پچڕپچڕی بەردەوام بوو)، بەڵام توانی بۆ ماوەیەک شەڕەکە ڕابگرێت و زەمینە خۆش بکات بۆ کۆبوونەوەی سەرکردەکان.
لە مێژووی پەرلەمانتاری ئەمە بە یەکێک لە هەڵوێستە کاریگەرەکانى مێژووی پەرلەمانی کوردستان دادەنرێت، چونکە پەرلەمانتاران سەلماندیان کە دەتوانن لە دەرەوەی ئیرادەی حزبەکانیشیان هەڵوێستی نیشتمانی وەربگرن.

 


بەشى سێەم
ڕاپرسی هەڵسەنگاندنى لێکەوتەکانى پێکنەهێنانى (کابینەى دەیەمى) حکومەتى هەرێمى کوردستان لە سەر دامەزراوەکانى هەرێمى کوردستان
یەکێکی دیکە لە نیشانە دیارەکانی سستبوونی کارەکانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە سایەی حکومەتی کاربەڕێكەردا، پاشەکشەی بەرچاوی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانە. بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێویستە ئەنجومەنەکە هەفتانە و لە ڕۆژانی چوارشەممەدا کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات. بەڵام بەپێی بەدواداچوونەکانی تیمی ئامادەکردنی ڕاپۆرت، لە ماوەی پێنج مانگی سەرەتای ساڵی 2026دا، لە کۆی (21) چوارشەممە کە دەبوو تێیدا کۆبوونەوەی فەرمی ئەنجام بدرایە، ئەنجومەنی وەزیران تەنها (3) کۆبوونەوەی ئەنجام داوە. ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە حکومەت تەنها بە ڕێژەی (١٤٪) پابەندی پەیڕەوی ناوخۆی خۆی بووە، ئەم سستییە گەورەیەش لە کۆبوونەوە و بڕیارەکاندا، کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر سستبونی كاری  دامەزراوەکانی حكومهتی ههرێم هەبووە.
لهم چوارچێوهیهتیمی ئامادهكردنی راپۆرت ڕاپرسیهكی تایبهتی بهدۆخی حكومهتی ههرێم لهسهردهمی كاربهرێكهریی ئهنجامداوه‌.
یەکەم: چوارچێوەى ڕاپرسیەکە
ئەم ڕاپرسیە بە ئامانجی هەڵسەنگاندنی لێکەوتەکانی پێکنەهێنانى کابینەى نوێ و حکومەتی کاربەڕێکەر لەسەرخزمەتگوزارى و چالاکی دامەزراوە حکومی چاودێریەکانی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی تێگەیشتن لە بەردەوامی ئەم دۆخە چ کاریگەریەکی لەسەر خزمەتگوزارى و کارایی دامەزراوەکان و جێبەجێکردنى کارنامە جێدەهێڵێت، بەشێک دەبێت لە ڕاپۆرتێک بۆ ئەوەی بەرچاو ڕوونی لەسەر ئەم قۆناغەی حکومڕانی لەسەر هەرێمی کوردستان بخرێتە ڕوو، بەهۆی ئەوەی لە کۆتایی ساڵی 2022ەوە حکومەتی هەرێم ماوەی یاسایی تەواوکردوو، ئێستا دوای تێپەڕبونی زیاتر لە ساڵێک و شهش مانگ کابینەى دەیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێکنەهاتووە.
 
راپرسیەکە لە (6) پرسیار پێکهاتووە، لە نێو کارمەندانى حکومەت ئەنجامدراوە، تارادەیەک هاوسەنگی دابەشبونی جوگرافی لە نێوان پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانى هەرێمى کوردستان لە بەرچاوگیراوە، ئەگەرچی خواستی ئێمە لەو رێژەیە زیاتر بوو، ڕاپرسیەکە بەشێوەى ئۆنڵاین بووە و نزیکەى (200)  فۆرم پڕکراوەتەوە.
دووەم: زانیاریی گشتی بەشداربووان
دابەشبوونی جوگرافی: زۆرترین بەشداربوو لە هەولێر (28.1٪) بوون، پاشان سلێمانی (24.6٪)، دهۆک (21.1٪)، و هەڵەبجە (16.7٪)، لەگەڵ بەشداربووانی ئیدارە سەربەخۆکان (سۆران، گەرمیان، ڕاپەڕین، زاخۆ).
ڕەگەز: بەشداربووان پیاوان بە ڕێژەی (79.8٪)، ئافرەتان (20.2٪).
سێیەم: وەڵامى پرسیارەکان
پرسیارى یەکەم: دۆخى جێبەجێ کردنى کارنامەى کابینەى حکومەت و بەڵێنەکانى چاکسازى لە ماوەى حکومەتى کاربەڕێکەر لە چ ئاستێک دەبینی؟
وەڵامەکان بەوشێوەیەى خوارەوەیە:
ئاستی جێبەجێکردنی چاکسازی و بەڵێنەکان: زۆرینەی هەرە زۆری بەشداربووان بە ڕێژەی (65.5٪) پێیان وایە ئاستی جێبەجێکردنی چاکسازی لەم قۆناغەی کاربەڕێکردندا خراپ بووە، ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە فەرمانبەران هەست بە وەستانی پڕۆسەی چاکسازی دەکەن.
پرسیارى دووەم: ئەنجومەنى وەزیران لە قۆناغی ئێستا تاچەند بەدەنگەوەهاتنى هەیە بۆ ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانى بەرامبەر دامەزراوەکەت؟

 


وەڵامەکان بەوشێوەیەى خوارەوەیە:
بەدەنگەوەهاتنی ئەنجومەنی وەزیران: (58.8٪)ی بەشداربووان پێیان وایە بەدەنگەوەهاتنی ئەنجومەنی وەزیران بۆ کێشەکانی دامەزراوەکانیان خراپ بووە، ئەمە دەریدەخات کە پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان ناوەندی بڕیار و دامودەزگاکان لاواز بووە.
پرسیارى سیێەم: لەبواری چاودێری و هەڵسەنگاندنی ئەدای ناوخۆیی دامەزراوەکەت، بەهۆی ناكارایی پەرلەمان و بەردەوامی حكومەتی كاربەرێكەر بەڕوونی سستی لە ئەدای حكومەت لە رووی چاودێری و هەلسەنگاندنەوە دیارە؟
وەڵامەکان بەوشێوەیەى خوارەوەیە:
پرسیارى چوارەم: ناكارایی پەرلەمانی کوردستان، بۆشایی یاسایی و چاودێری بۆ کارەکانی دامەزراوەکەت لە ڕووی پێویستی بەدواداچوون و یاسادانان و هەمواری یاسا دروستکردووە؟
وەڵامەکان بەوشێوەیەى خوارەوەیە:
کاریگەری پەککەوتنى پەرلەمان: (50٪)ی بەشداربووان بە تەواوی هاوڕان کە سستبوونی حکومەت بەهۆی نەبوونی چاودێری پەرلەمانەوەیە، هەروەها (73.5٪) پێیان وایە ناچالاکیی پەرلەمان بۆشاییەکی یاسایی و چاودێری گەورەی بۆ دامەزراوەکانیان دروستکردووە، ئەمە نیشان دەدات کە پەککەوتنی پەرلەمان تەنها کێشەیەکی سیاسی نەبووە، بەڵکو کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر کاروباری کارگێڕی و یاسایی فەرمانگەکان هەبووە.
پرسیارى پێنجەم: دیاترین لێكەوت و كاریگەریەكانی درێژەكێشانی پێکنەهێنانى کابینەى دەیەمى حکومەت لەوانەی خوارەوە كامانەن؟
وەڵامەکان بەوشێوەیەى خوارەوەیە:
دیارترین لێکەوتە نەرێنییەکان: لێرەدا سێ هۆکاری سەرەکی دیاریکراون وەک ئەنجامی دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت:
١.  ئاڵۆزییە سیاسییەکان و ململانێکان (38.1٪).
٢.  کەمتەرخەمی و لاوازبوونی خزمەتگوزارییەکان (28.3٪).
٣.  کەمبوونەوەی متمانەی هاوڵاتیان بە پڕۆسەی هەڵبژاردن و حکومڕانی (25.7٪).
پرسیارى شەشەم: پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت تا چەند کاراکردن و پێشخستنى دامەزراوەکەت پێشدەخات؟

 


وەڵامەکان بەوشێوەیەى خوارەوەیە:
گەشبینی بە کابینەی نوێ: کاتێک پرسیار کراوە ئایا پێکهێنانی کابینەی نوێ دەبێتە هۆی باشتربوونی دامەزراوەکان، (٤٧.٨٪)ى بەشداربووان (تاڕادەیەک)یان هەڵبژاردووە. هەروەها (31.9٪)ى بەشداربووان (بەڵێ)یان هەڵبژاردووە، ئەمە دەریدەخات کە هێشتا ئومێدێک هەیە کابینەی نوێ بتوانێت دۆخەکە ڕاست بکاتەوە.
چوارەم: شیکردنەوەی وەڵامی پرسیارە سەرەکییەکان
ئەو ڕاپرسییەکە لە کاتێکی هەستیاردا کراوە، کە ماوەى زیاتر لە (3) ساڵە حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بارى کاربەڕێکردن دایە و پەرلەمانیش دوای ههڵبژاردنی خولی شهشهم زیاتر له‌ 18 مانگهپهكی كهوتووه، ئەم دۆخە بووەتە هۆی دروستبوونی بۆشاییەکی یاسایی و چاودێری کە ڕاستەوخۆ کاریگەری کردووەتە سەر گشت کایەکان بە تایبەتى کارایی وەزارەت و دامەزراوەکان، لەم ڕاپرسیەدا، لێکەوتەکانى ئەو دۆخە بەسەر کارایی دامەزراوەکان وەرگیراوە و پرسیارەکان لەو چوارچێوەدان.
چەقبەستوویی پڕۆسەی چاکسازی:
لە ڕاپرسیەکەدا، 65.5٪ى بەشداربووان دەڵێن  جێبهجێكردنی بهڵێنهكانی چاکسازی لە ئاستێکی خراپ دایە، ئەمە دەری دەخات کە حکومەتی کاربەڕێکەر تەنها دەتوانێت کاروباری ڕۆژانە بەڕێ بکات و توانای بڕیاردانی ستراتیژی و گۆڕانکاریی ڕیشەیی نییە، چاکسازی پێویستی بە پشتگیریی پەرلەمان و بودجەی نوێ هەیە، کە هیچ کامێکیان لە ئێستادا بەردەست نین.
دابڕانی نێوان ناوەندی بڕیار و دامەزراوەکان:
بەپێى داتاى لە ڕاپرسیەکە 58.8٪ى بەشداربووان ناڕازین لە بەدەنگەوەهاتنی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمە ئاماژەیە بۆ دروستبوونی بۆشایی لە پەیوەندییەکان، کاتێک کابینەیەک تەمەنی یاسایی تەواو دەبێت، وەزارەتەکان کەمتر دەتوانن کێشە دارایی و کارگێڕییە گەورەکانیان لەگەڵ سەرۆکایەتی حکومەت چارەسەر بکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی سستبوونی ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان.
بۆشایی چاودێری و یاسایی:
لە ڕاپرسیەکەدا، 73.5٪ى بەشداربووان پێیان وایە نەبوونی پەرلەمان بۆشاییەکی گەورەی یاسایی و چا
ودێرى دروستکردووە، پەرلەمانى کوردستان وەک دەسەڵاتی چاودێرە، بەڵام کاتێک پەرلەمان  پەکیدەکەوێت، حکومەتى هەرێمیش بێ چاودێرى پەرلەمانى ماتەوە. ئەم دۆخەش کاریگەرى دروستکردووە لە:
o
وەستانی دەرچوونى یاسا و هەموو ئەو پڕۆژە یاسایانەی کە خزمەتی کەرتی گشتی دەکەن.
o
ڕێگەخۆشکردن بۆ زیادبوونی گەندەڵی کارگێڕی.
o
نەبوونی لێپرسینەوە لەگەڵ وەزیر و بەرپرسەکان.
o
بهردهوامی لهدرێژهدان بهوەستانى دەرکردنى  یاساى بودجە
لێکەوتە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان:
بەپێى داتاى لە ڕاپرسیەکە  25.7٪ى بەشداربووان باس لە کەمبوونەوەی متمانەی هاوڵاتیان دەکەن، مەترسیدارترین دەرەنجامی ئەم ڕاپرسییە، نائومێدبوونی هاوڵاتی و فەرمانبەرە لە سیستمەکە. کاتێک هاوڵاتی دەبینێت دەنگەکەی نابێتە هۆی پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ و دروستبوونى گۆڕانکارى، بۆیە متمانەی بە پڕۆسەی دیموکراسی نامێنێت.
پێنجەم: ئەنجامی کۆتایی ڕاپرسی
o
نوێ نەبوونەى داهێنان و وزەى تازە لە دامەزراوەکان، بەهۆی نادیاریی چارەنووسی سیاسی، فەرمانبەرانیش ناتوانن بە وزەیەکی نوێ و داهێنەرانە کار بکەن.
o
پێویستی نوێبوونەىوەى شەرعیەتى حوکمڕانى، حکومەتی کاربەڕێکەر شەرعیەتی بڕیاردانی قورسی نییە، بۆیە داواکارییەکی گشتی هەیە، بۆ پەلەکردن لە پێکهێنانی (کابینەی دەیەم)، چونکە هەرێمی کوردستان لەبەردەم چەقبەستوویەکى قوڵ دایە و تەنها پێکهێنانی حکومەتێکی نوێی خاوەن دەسەڵات دەتوانێت ئەم سستییە کارگێڕییە تێبپەڕێنێت.
o
کابینەی دەیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەرکێکی قورسی لەسەرە دەبێ، هەر بەپێی ئەنجامەکانی کۆتایی (پرسیاری شەشەم)، چاوەڕوانیەکى زۆر لە کابینەی نوێ هەیە، کە تێیدا80٪ى گەشبینن یان تا ڕادەیەک گەشبینن. ئەمە دەریدەخات کە کابینەی نوێ دەبێت بە هێزێکی زۆرەوە دەست پێ بکات بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو کاتەی کە فەوتاوە، هەروەها چارەسەرکردنى دۆخى چەقبەستوو و کەمکردنەوەى ململانێ سیاسییەکان.

 


دهرهنجام و ڕاسپاردهكانى ڕاپۆرت
یەکەم: دهرهنجامهكان
یهكهم: پهكهوتنی پهرلهمان لهجێبهجێكردنی ئهركهكانی خۆی و پێكنههێنانی حكومهتی نوێ، كاریگهرییهكانی گشتگیرهو دۆخی حكومڕانی بهرهو لاوازترین ئاست پاشهكشهپێكردووه‌.
دووهم: نهبونی چاودێری پهرلهمانی ئاستی شهفافییهت و داهات و خهرجی و چاودێری كاروباری حكومهت و پرۆژهكانی نههێشتووه‌.
سێیهم: بههۆی نهبوونی بهرچاوڕوونی لهسهر ئاییندهیان، زۆرینهی دامهزراوهكانی حكومهت كارهكانیان بهرهو سستی تهواوهتی رۆیشتووه‌.
چوارهم: لهڕووی دهروونیهوهدرێژهكانی ئهم دۆخه، ناجێگیری بازار و دڵهڕاوكێی هاوڵاتیانی بهدوای خۆیدا هێناوه‌.
پێنجهم: بههۆی نهبونی پهرلهمان، زۆرینهی دامهزراوهكان ناتوانن یاساكانیان و یاسا پهیوهندارهكانی كاركردنیان ههموار بكرێتهوهتا بهپێی پێویستیهكانیان خۆیان لهگهڵ گۆڕانكاریهكان بگونجێنن بۆ پێشخستنی ئهدای كاركردنیان، كهبهپێی بهدواداچون 30 بۆ 40 یاسا دهگرێتهوه‌.
شهشهم: ههموو دامهزراوهكانی چاودێری و بهدواداچوون بههۆی نهبوونی پهرلهمان كێشهی شهرعیهتی كاركردن و كاراییان بۆ دروست بووه‌.
دووەم: راسپاردهكان
یهكهم: كاراكردنهوهی پهرلهمان و جێبهجێكردنی ئهركهیاسایی و پهیڕهوییهكان بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكایهتیهكان و پێكهێنانی حكومهتی نوێ، بهپێچهوانهشهوهگرتنهبهری رێوشوێنی یاسایی بژاردهجێگرهوهكان.
دووهم: پێویستهفراكسیۆنهكانی پهرلهمان بهیهكهوهبهئهركی پهرلهمانی خۆیان ههستن، فشار بخهنهسهر حزبهكانیان بۆ چارهسهری ناكۆكیهكان، بهپێی ئهم ئهركانهی لهپهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمان بۆیان دیاریكراوه‌.
سێیهم: لهڕِێی دامهزراوهی دادوهرییهوهسنورێك بۆ مانهوهی پهرلهمانی ناكارا و حكومهتی كاربهرێكهر دابندرێت، لهڕووی ئهرك و دهسهڵاتهوهپێناسهبكرێنهوه‌.
چوارهم: پێویستهكۆمهڵگهی مهدهنی فشارهكانی زیاتر بكات بهپشتبهستن بهئامرازهمهدهنی و یاساییهكان، بۆ ئهوهی بهردهوامی دۆخی ئێستا وهك حاڵهتێكی ئاسایی سهیر نهكرێت, وهك ناتهواوییهكی حكومڕانی و دهستوری ببیندرێت، رای گشتی بهرامبهری بجوڵێنێت.

 

  • مه‌ترسییه‌كانى به‌ دیفاكتۆبوونى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر؛ ڕێكخراوى ستۆپ ڕاپۆرتێكى وردى هه‌ڵسه‌نگاندنى بڵاوكرده‌وه‌

  • هه‌مان سیاسه‌تى 29 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر؛ ساڵیادى كۆمه‌ڵكوژى 80 گه‌ریلاى بریندار و رۆژنامه‌نوس و هونه‌رمه‌ند

  • جینۆسایدی هەڵەبجە؛ ئەو ئازارەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی تائێستا وەكخۆی نەبینراوە

  • ئەو داتایانەی خامنەیی پێکوژرا

  • موجتەبا خامنەیی؛ ئێران لە شۆڕشی دژ بە پشتاوپشتەوە بۆ پشتاوپشتی

  • رابەری نوێی ئێران كێیە و بژاردەكانی دیكەش كێن؟

  • كورد لە بەرداشی واشنتۆن و تاراندا

  • مێژووی دەستێوەردانە دەرەكییەكانی ئەمریكا و گۆڕینی رژێمەكان لە جیهان

  • بەغداد لە چەند ئاڕاستەیەکەوە لەژێر ئاگردایە

سەرەکی