1     کاتژمێر پێش ئێستا 63 جار خوێنراوەتەوە

کچێکی دێرسیم کە لە ئەشکەوتی جاسەنە مێژووی گۆڕی

بەسێ هۆزات کێیە؟

مانەوەی یەک کەس لە کۆمەڵکوژی، دەتوانێت تروساییەک بێت بۆ شەڕ و بۆ ئاشتیش! ئەمە کورتەی چیرۆکی ژیان و خەباتی بەسێ هۆزاتە؛ یەکێک لە دیارترین و کاریگەرترین ژنە سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانی نێو تەڤگەری ئازادیی کوردستان، کە بووەتە هێمای پێشەنگایەتی ژنان لە کایەی بڕیاردانی قورسدا.

ژنێکی پێشەنگ

لە ساڵی ١٩٧٨ لە خێزانێکی کورد و لە گوندی "تانزەر" سەر بە شارۆچکەی هۆزات لە پارێزگای دێرسیمی باکووری کوردستان لەدایکبووە و یەکێکە لە پاشماوە و ڕزگاربووانی کۆمەڵکوژیی ساڵانی ١٩٣٧ و ١٩٣٨ ی دێرسیم .

هۆزات، هەمان ئەو کەسەی پێشەگایەتی ١٥ ژنە گەریلای کرد لە نێو ئەو ٣٠ گەریلایەدا کە لە ١١ی تەموزی ساڵی رابردوو چەکەکانیان بە شێوەی سیمبولی سوتاند، لە ساڵی ساڵی ٢٠١٣دا و لە کۆنگرەی نۆیەمی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، لەگەڵ "جەمیل باێک" وەک هاوسەرۆکانی کۆنسەی بەڕێوەبەری هەڵبژێردران . ئەم گەیشتنە بە لوتکەی دەسەڵاتی بەڕێوەبەری بۆ ئەو سەرکردە ژنەی کەجەکە و پەکەکە، جێبەجێکردنی کرداریی سیستمی هاوسەرۆکایەتی و چەسپاندنی یەکسانیی ڕەگەزی بوو لە ناو ڕێکخستنەکەدا.

بەسێ هۆزات ساڵانێکی زۆر لەناو ڕێکخستنە چەکداری و مەدەنییەکانی ژناندا (وەک یەژاستار و پاژک) کار و چالاکیی کردووە و ئەو بە یەکێک لە داکۆکیکارە سەرەکی و سەرسەختەکانی فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" و چەمکی زانستی (ژنۆلۆژی) دەناسرێت و بڕوای تەواوی بە گۆڕینی کۆمەڵگە هەیە لە ڕێگەی ئازادیی ژنەوە.

ڕۆڵی ئەو ژنە سەرکردەیە لە وەرچەرخانی شەڕ بەرەو پرۆسەی ئاشتی

دوای بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالان لە شوباتی ٢٠٢٥ بۆ دیموکراتیزەکردنی ناوچەکە و کۆتاییهێنان بە ڕێبازی چەکداری، ژنە فەرماندەکەی پەکەکە و کەجەکە "بەسێ هۆزات" ڕۆڵی پێشەنگانەی گێڕا لە گواستنەوەی خەباتی چەکداری بۆ خەباتی سیاسی و لە ١١ی تەمووزی ٢٠٢٥دا.

بەسێ هۆزات، بە شێوەیەکی مەیدانی سەرپەرشتی و پێشەنگایەتی مەراسیمی سیمبولیی چەک سووتاندنی کرد لە ئەشکەوتی جاسەنەی سنووری پارێزگای سلێمانی، هەمان ئەو پرۆسەیەی کە بۆ کوردان بوو بە وەچەرخانێکی مێژوویی، بەوەی چیتر کورد دەتوانێت لە چیاکانەوە دابەزێتە نێو هۆڵەکانی دانوستان و لەبری دەنگی تەقە لەنێو هۆڵی پەرلەمانەکانەوە بەرگریی لەخۆی بکات و مافی خۆی لە دەستوری وڵاتانی داگیرکەر و بینای نوێنەرایەتی وڵاتان و نەتەوە یەکگرتووەکان جێ بکاتەوە، وەک نەتەوەیەکی هاوچەرخ و زیندو خاوەن ناسنامە و زمان و کەلتوری خۆی.

  • کچێکی دێرسیم کە لە ئەشکەوتی جاسەنە مێژووی گۆڕی

  • ساڵ بە ساڵ ئاماری جیابوونەوەی هاوسەران لە هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت

  • بەدیل گیرا و پاشان دیل بەدیلی پێكرا؛ چیرۆكی ئەو شەڕڤانەی دووبارە چوەوە ناو یەپەژە

  • توێژینەوەیەك: ئەو پیاوانەی بڕوایان بە یەكسانی جێندەری نییە توندوتیژن بەرامبەر ژنان

  • پیاوێك كچە 17 ساڵەكەی خۆی كوشت

  • ڕۆژهەڵاتی كوردستان؛ ساڵی ڕابردوو 47 ژن كوژراون

  • ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان؛ ژنانی كورد لە ئێران سەركوت دەكرێن

  • لە هەر ئەڵقەیەكی زنجیرە توركییەكان نۆ جار توندوتیژی دژی ژنان ئەنجام دەدرێت

  • پیاوێكى كورد له‌ به‌ریتانیا به‌ چه‌قۆ هێرشده‌كاته‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ى و 21 ساڵ زیندانى ده‌كرێت

سەرەکی