×

2024-05-04 394 جار خوێنراوەتەوە

ساڵیادی کۆمەڵکوژیی دێرسیم

دۆسییەی تایبەت

ئەمڕۆ شەممە 4ی5ی 2024، هاوکاتە لەگەڵ 87 مین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی خەڵکی دێرسیم لە باکووری کوردستان، كە بە فەرمانی مستەفا كەمال ئەتاتورك، کورد لە دێرسیم كومەڵكوژ كران.

کۆمەڵکوژیی دێرسیم یان ڕەشەکوژیی دێرسیم بریتییە لە کوشتاری کوردەکان  لە ناوچەی دێرسیم کە ئێستا پێی دەوترێت پارێزگای تونجەلی لە باکووری کوردستان، بە دەستی دەوڵەتی تورکیا بە سەرۆکایەتی  ئەتا تورک.

ساڵی 1934 دەوڵەتی  تورکیا بە سەرۆکایەتیی مستەفا کەمال ئەتاتورک،  یاسایەکی لەژێرناوی (سەرلەنوێ نیشتەجێکردنەوە) دەرکرد، تا لەو ڕێگەیەوە ڕەوایەتی بدات بە هەموو ئەو تاوانانەى ئەنجامی دەدات کە بریتی بوون لە ڕاگواستنی زۆرەملێ، گۆڕینی دیمۆگرافیا و تورکاندنی کورد و نەتەوە جیاوازەکانی تورکیا.

هەروەها لە ساڵی 1935 داو لەیەکەم هەنگاودا دەوڵەتی تورکیا دەستیکرد بە ڕاگواستنی زۆرەملێی کورد لەزێدی خۆیان و نیشتەجێکردنیان لەشوێنی دیکە بەتایبەت لە ڕۆژئاوای تورکیا.

 هاوکات پڕۆسەی هێنانی تورکیش بۆ شوێنی کوردەکان بەمەبەستی تورکاندن و گۆڕینی دیموگرافیاکەی بە ئامانجی تواندنەوەى کورد لەناو بۆتەى نەتەوەی تورکدا، دەستیپێکرد.

دێرسیم بە قەڵای تێکۆشان و خەباتی نەتەوەیی گەلی کورد لە باکووری کوردستان هەژمار دەکرێت بەڵام  ئەتاتورک لەوێوە دەستیکرد بە سیاسەتى تواندنەوە.

 سەرەتا هات ناوی دێرسیمی گۆڕی بە “تونجەلی” دواتر هەنگاوەکانی ڕاگواستن و گۆڕینی دیموگرافیا و کوشتن و بڕینی ئەنجام دا، هەموو ئەوانەش بۆ تواندنەوەى کورد بوو لەناو بۆتەى نەتەوەى تورکدا.

ئەتاتورک  بڕیاری ژمارە 88ی  دەرکرد کە تێیدا هاتبوو دامەزراوەکانى دەوڵەت ئەوەی بۆ تواندنەوەى کورد پێیان دەکرێت بیکەن و سڵ نەکەنەوە.

 لە بڕیارەکەدا فەرمانیکردبوو دێرسیم و تەواوی خاکی کوردستان داگیر بکەن، ئەوەی بەرهەڵستکاری کرد لەناوی بەرن، ژینگە و خاکیان بشێوێنن و وێرانی بکەن.

ئەم سیاسەتى لەناوبردنە و بە تورککردنە گەلی کوردی هەراسان کردبوو،بۆیە لە ساڵی 1937 کوردان لەدێرسیم نامەیەکی ناڕەزایەتییان نارد بۆ حاکمی ناوچەکە، بەڵام لەبری وەڵامدانەوە، نامەبەرەکانیان دەستبەسەر و گولە بارانیانکرد.

ئەو تاوانە توڕەیی گەلی کوردی لێکەوتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش سەید ڕەزای دێرسیم بڕیاریدا سەرهەڵدانێکی چەکداریی لە ناوچەی دێرسیم بەرپا بکات لەدژی دەوڵەتی تورکیا و داوای لە سەرۆک هۆزەکانیش کرد، یەکێتیی خۆیان پێکبهێنن و لەدژی دەوڵەت بوەستنەوە.

ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕاپەڕینی خەڵک زیاتر پەرەی دەسەند،  لەچەندین شوێن کەمین و شەڕی چەکداری دژی هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕوویدا، تێکهەڵچوون و شەڕ بەردەوام بوو، تورکیا زیاتر لە 25 هەزار سەرباز و چەکداریی کۆکردەوە و لە هەرێمی دێرسیم بڵاویکردنەوە بەمەبەستی سەرکوتکردنی راپەڕینەکە.

لەهەر شوێنێک بەرگریی کوردان هەبوایە بۆ پاراستنی خاکەکەیان دەوڵەتی تورکیا بەفرۆکە و تۆپ بۆردوومانی دەکرد و گوند و شارەکانیان وێران دەکرد، خەڵکی مەدەنی ناوچەکەیان کۆمەڵکوژ دەکرد.

کۆمەڵکوژیی دێرسیم لە 4ی 5ی 1937 دەستی پێکردووە، هەرچەند لەساڵی 1938 دەوڵەت ڕایگەیاند گوایە کۆتاییان پێهێناوە، بەڵام بەنهێنیی ئەو بڕیارەیان درێژکردووەتەوە و لە دوای ڕاپەڕین دەستیان بە کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی مەدەنی و بێ چەک کردووە، تا ساڵی 1939 پاکتاوکارییان بەسەرکردایەتیی ژەنەراڵێکی دەوڵەت بەناوی "عەبدولڵا ئالپ دۆغان درێژکردووەتەوە.

لەو کۆمەڵکوژییەدا تورکیا هەموو جۆرە چەکێکی دژ بە خەڵکی دێرسیم بەکارهێناوە، تەنانەت بۆ یەکەمجار چەکی کیمیایی دژی کورد لە دێرسیم بەکارهاتووە کە بووەتە هۆی کۆمەڵکوژکردنی زیاتر لە سیانزە هەزارو 800 کەس.

  • هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە عێراق زیان دەكات؟

  • پرۆسەی ئاشتی؛ پیلانێكی دیكەی توركیا لە پشتی دەرگا داخراوەكانەوە

  • پاڵاوگەی نایاسایی و تێكدانی ژینگەکەی؛ هەولێری كردووەتە یەكەم شار لە توشبوون بە شێرپەنجە

  • په‌كه‌كه‌ بێبه‌رى ده‌رچوو؛دادگایه‌كى به‌غداد ڕیسه‌كه‌ى پارتى كرده‌وه‌ به‌ خورى

  • بۆچى هه‌ڵبژاردن لە ئه‌مریكا جیاواز و ئاڵۆزه‌؟

  • ئۆجەلان و ماندێلا؛ ئەو دوو ڕێبەرەی زیندان نەیتوانی چۆكیان پێدابدات

  • رۆژی جیهانی كۆبانێ؛ ڕۆژی شانازی بۆ كورد و شەڕڤانان

  • لەمەودوا شانۆى سیاسى هەرێمى كوردستان چۆن ده‌بێت؟

  • گۆڕانكارییه‌كان خه‌ویان له‌ چاوى ئه‌ردۆغان زڕاندووه‌؛ تورکیا بۆچى دەیەوێت پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌ستپێبكاته‌وه‌؟

سەرەکی