9 کاتژمێر پێش ئێستا
79 جار خوێنراوەتەوە
ساڵ بە ساڵ ئاماری جیابوونەوەی هاوسەران لە هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت
ناوەندی هەواڵ
بەپێی ئامارێکی رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان، ساڵ بە ساڵ ئامارەکانی جیابوونەوەی هاوسەران لە هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت.
بەپێی ئامارەکە، لە ساڵی 2025 دا 61،328 هاوسەرگیری تۆمارکراوە، لە بەرامبەردا 15،826 جیابوونەوە تۆمار کراوە، واتە ئاماری جیابوونەوە 25٪ی ئاماری هاوسەرگیرییە.
لە هەولێر، لە ساڵی 2025دا 19،620 هاوسەرگیری تۆمارکراوە، جیابوونەوەش 7،113 بووە، لە سلێمانی 25،687 هاوسەرگیری تۆمارکراوە، لە بەرامبەردا 5،369 جیابوونەوە تۆمار کراوە، لە دهۆکیش 12،955 هاوسەرگیری و 2،354 جیابوونەوە تۆمار کراوە.
لە کەرکوک – گەرمیانیش، 3،066 هاوسەرگیری لە 2025 دا تۆمارکراوە، جیابوونەوەش 990 بووە.
لە هەولێر ئاماری جیابوونەوە بەراورد بە ساڵی 2024، 83٪ زیادیکردووە، لە سلێمانی 7٪ کەمیکردووە، لە دهۆک 16٪ زیادیکردووە، لە گەرمیان 36٪ زیادیکردووە.
لە هەولێر ساڵی 2025 دا 7،113 جیابوونەوە هەبووە، لە کاتێکدا لە ساڵی 2024 دا 3،878 جیابوونەوە هەبووە، لە سلێمانی لە ساڵی 2025 دا 5،369 جیابوونەوە هەبووە، بەڵام لە ساڵی 2024 دا 5،745 جیابوونەوە هەبووە، لە دهۆک لە ساڵی 2025دا 2،354 جیابوونەوە هەبووە، بەڵام لە ساڵی 2024 دا 2،033 جیابوونەوە هەبووە، لە گەرمیان لە ساڵی 2025 دا 990 جیابوونەوە تۆمار کراوە، لە ساڵی 2024 دا 728 جیابوونەوە هەبووە.

هۆكارەكانی جیابونەوەی نێوان هاوسەران لە هەرێمی کوردستان
ئەو ئامارەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان لەسەر هۆكارەكانی جیابونەوەی نێوان هاوسەران بڵاویكردووەتەوە بەم شێوەیەیە:-
نەگونجان لەگەڵ یەكتر: 25٪
- جیاوازی تەمەن 14٪
-خیانەت: 13٪
-نەبونی ماڵی جیا: 10٪
-مۆبایل و ئینتەرنێت:10٪
-هۆكاری نەزۆكی:9٪
-هۆكاری كۆمەڵایەتی:9٪
-ژنھێنانی دووەم:4٪
-هۆكاری ئابوری:3٪
-هۆكاری دیكە: 3٪
-هۆكاری ئاینی: 0 ٪

بە گوێرەی ئاماری ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لە ماوەی ساڵی 2023، 53 هەزار و 87 گرێبەستی هاوسەرگیری لە دادگای پارێزگاکانی هەرێم تۆمارکراوە و بەراورد بە ساڵی 2022، رێژەی هاوسەرگیری زیادیکردوە بەو پێیەی لەو ساڵە تەنها 38 هەزار و 768 گرێبەستی هاوسەرگیری لە دادگاکان تۆمارکراوە.
-
ساڵ بە ساڵ ئاماری جیابوونەوەی هاوسەران لە هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت
|
-
بەدیل گیرا و پاشان دیل بەدیلی پێكرا؛ چیرۆكی ئەو شەڕڤانەی دووبارە چوەوە ناو یەپەژە
|
-
توێژینەوەیەك: ئەو پیاوانەی بڕوایان بە یەكسانی جێندەری نییە توندوتیژن بەرامبەر ژنان
|
-
پیاوێك كچە 17 ساڵەكەی خۆی كوشت
|
-
ڕۆژهەڵاتی كوردستان؛ ساڵی ڕابردوو 47 ژن كوژراون
|
-
ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان؛ ژنانی كورد لە ئێران سەركوت دەكرێن
|
-
لە هەر ئەڵقەیەكی زنجیرە توركییەكان نۆ جار توندوتیژی دژی ژنان ئەنجام دەدرێت
|
-
پیاوێكى كورد له بهریتانیا به چهقۆ هێرشدهكاتهسهر هاوسهرهكهى و 21 ساڵ زیندانى دهكرێت
|
-
دهسهڵاتدارانى ئێران له گۆڕهكهشدا ڕێگه نادهن ئهرمیتا بێ سهرپۆش بێت
|
|
|
|