وێنەی بارز فەیسەڵ
2024-11-18 557 جار خوێنراوەتەوە

پیاوێكى كورد له‌ به‌ریتانیا به‌ چه‌قۆ هێرشده‌كاته‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ى و 21 ساڵ زیندانى ده‌كرێت

ناوەندی هەواڵ

 بەریتانیا سزای 21 ساڵ زیندانی بەسەر پێاوێكی كورددا سه‌پاند، كە بەچەقۆ هێرشی كردووەتە سەر هاوسەرەكەی.
پۆلیسى به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند: بەریتانیا سزای 21 ساڵ زیندانی سەپاند بەسەر پیاوێكی كورددا كە بەچەقۆ هێرشی كردووەتە سەر هاوسەرەكەی خۆی.
به‌وته‌ى پۆلیسى به‌ریتانیا، پیاوێکی كورد  بەناوی بارز فەیسەڵ تەمەن 30ساڵ دوای چاودێری كردن و گەڕان بەدوای هاوسەری پێشووی خۆی، سەرئەنجام لەنزیك قوتابخانەیەکی سەرەتایی بەچەقۆ هێرش دەكاتە سەرى و هەوڵی کوشتنی دەدات،  بەو هۆیەشەوە دادگا سزای 21 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند.
‎بەپێی لێدوانی پۆلیس، ئەو پیاوە هیچ ناونیشانێکی دیاریکراوی نیشتەجێ بوونی لەبەریتانیا نەبووە، ئەو لە 21ی ئایاردا هێرشی کردووه‌تە سەر هاوبەشی پێشووی، دوای ئەوەی لەسەرانسەری  بەریتانیا چاودێریی كردووەو  شوێنپێی هەڵگرتووەو چەقۆی لێداوە.
‎لە کاتی لێکۆڵینەوەکەدا قوربانییەکە بەئەفسەرەکانی وتووە، لە کاتی پەیوەندیی و ژیانی هاوبەشی، بارز فەیسەڵ بەزۆرەملێ کۆنتڕۆڵی کردووەو  لەترسدا ژیانی بەڕێكردووە.
‎قوربانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، چەندین جار هەوڵی داوە پەیوەندیی و ژیانی هاوبەشی لەگەڵ فەیسەڵ كۆتایی پێبهێنێت، بەڵام تاوانبار بەردەوام زۆرەملێی لێكردوەو بەدوایدا ڕۆیشتووە.
‎لە مانگی ئابدا بارز فەیسەڵ، دانی بەتاوانەکەیدا ناوە كەچاودێری هاوسەری پێشووی كردووەو هەوڵی کوشتنی داوە. لەگەڵ ئەوەش دانی بەوەدا ناوە، کەماددەیەکی تیغی تیژی هەڵگرتووە بۆ كوشتنی هاوبەشی پێشووی.

 

  • بەدیل گیرا و پاشان دیل بەدیلی پێكرا؛ چیرۆكی ئەو شەڕڤانەی دووبارە چوەوە ناو یەپەژە

  • توێژینەوەیەك: ئەو پیاوانەی بڕوایان بە یەكسانی جێندەری نییە توندوتیژن بەرامبەر ژنان

  • پیاوێك كچە 17 ساڵەكەی خۆی كوشت

  • ڕۆژهەڵاتی كوردستان؛ ساڵی ڕابردوو 47 ژن كوژراون

  • ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان؛ ژنانی كورد لە ئێران سەركوت دەكرێن

  • لە هەر ئەڵقەیەكی زنجیرە توركییەكان نۆ جار توندوتیژی دژی ژنان ئەنجام دەدرێت

  • پیاوێكى كورد له‌ به‌ریتانیا به‌ چه‌قۆ هێرشده‌كاته‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ى و 21 ساڵ زیندانى ده‌كرێت

  • ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران له‌ گۆڕه‌كه‌شدا ڕێگه‌ ناده‌ن ئه‌رمیتا بێ سه‌رپۆش بێت

  • مامۆستایه‌كى زانكۆى تاران دوورده‌خرێته‌وه‌

سەرەکی