×

وێنەی سەر گۆڕەکەی ئەرمیتا
2024-10-31 238 جار خوێنراوەتەوە

ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران له‌ گۆڕه‌كه‌شدا ڕێگه‌ ناده‌ن ئه‌رمیتا بێ سه‌رپۆش بێت

ناوەندی هەواڵ

ڕێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ له‌ ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان ئاشكرایانكرد، ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران وێنه‌ى سه‌ر گۆڕى ئه‌رمیتا كراوه‌ندیان گۆڕیوه‌.
به‌پێى ڕاپۆرته‌كان وێنه‌ى بنه‌ڕه‌تى سه‌ر گۆڕى ئه‌رمیتا كه‌ ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كوژرا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێرانه‌وه‌ گۆڕاوه‌، له‌ وێنه‌ كۆنه‌كه‌دا سه‌رپۆشى به‌سه‌ره‌وه‌ نییه‌، به‌ڵام دواتر وێنه‌كه‌ ده‌ستكارى كراوه‌ و سه‌رپۆشى بۆ زیادكراوه‌، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایى چالاكوانانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ به‌لاڕێدابردنى ساڵیادى ئه‌رمیتا لێكى ده‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ بووه‌ته‌ سیمبولى سه‌ركه‌وتكردنى ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ ئێران.
به‌وته‌ى ڕێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ، له‌ساڵیادى كوژرانى ئه‌رمیتا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ كه‌سوكاره‌كه‌ى كراوه‌ یادى نه‌كه‌نه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌ش له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ى نه‌كه‌ن.
ئه‌رمیتا كراوه‌ند له‌دایكبووى 2006 ى كرماشان بوو، له‌ تاران ده‌ژیا، له‌ساڵى 2023 له‌ میترۆى تاران تووشى لێدانى توند بووه‌وه‌ و به‌هۆى ئه‌و لێدانه‌وه‌ بۆماوه‌ى 28 ڕۆژ چووه‌ دۆخى "كۆما" وه‌ له‌كۆتایدا له‌ نه‌خۆشخانه‌ى فه‌جرى تاران گیانى له‌ده‌ستدا.
تائێستاش چالاكوانان و پارێزه‌رانى مافى مرۆڤ داواى ئاشكراكردنى بكوژرانى ئه‌رمیتا ده‌كه‌ن، چونكه‌ دۆسیه‌ى ئه‌رمیتا وه‌ك دۆسیه‌ى ژینا ئه‌مینى ده‌بینن كه‌ به‌شێك بووه‌ له‌ جوڵه‌ى ناڕه‌زایه‌تى ژنانى ئێران.

 

  • لە هەر ئەڵقەیەكی زنجیرە توركییەكان نۆ جار توندوتیژی دژی ژنان ئەنجام دەدرێت

  • پیاوێكى كورد له‌ به‌ریتانیا به‌ چه‌قۆ هێرشده‌كاته‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ى و 21 ساڵ زیندانى ده‌كرێت

  • ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران له‌ گۆڕه‌كه‌شدا ڕێگه‌ ناده‌ن ئه‌رمیتا بێ سه‌رپۆش بێت

  • مامۆستایه‌كى زانكۆى تاران دوورده‌خرێته‌وه‌

  • ژنانی هیندستان توانیان بە یاسا فرەژنی قەدەغە بکەن

  • لە ڕووداوێکی تەقەکردندا ژنێک لە سنووری چەمچەماڵ کوژرا

  • مامۆستایانی ژن: نەوەیەک پەروەردە دەکەین بەڕووی ستەمدا بووەستنەوە

  • هیومان ڕایتس وۆچ: یاساکانی عێراق ڕێگە بە ئەنجامدانی توندوتیژیی دەدەن

سەرەکی