وێنەی بەشێک لە زنجیرە تورکییەکان
2024-11-23 540 جار خوێنراوەتەوە

لە هەر ئەڵقەیەكی زنجیرە توركییەكان نۆ جار توندوتیژی دژی ژنان ئەنجام دەدرێت

ناوەندی هەواڵ

لە بنكۆڵكارییەكدا لەسەر زنجیرە دراما توركیەكان، دەركەوتووە لە هەر ئەڵقەیەكی ئەو زنجیرە درامایانەدا نۆ جار توندوتیژی دژی ژنان ئەنجام دەدرێت.
لە بنكۆڵكارییەكدا كە لەسەر 14 زنجیرە درامای توركی ئەنجام دراوە، سێ هەزار و 13 جار دیمەنی توندوتیژی دژی ژنان نیشان دراوە. 
دامەزراوەی مافەكانی ژنان و دیموكراسی KADEM لە بنكۆڵكارییەكدا لە دیمەنەكانی ئەنجامدانی توندوتیژی لەو زنجیرە دراما توركییانەی كۆڵیووەتەوە كە زۆرترین بینەریان هەیە لەو وەرزانەی لە 2023 و 2024 لە ڕێگای تەلەڤزیۆن و ئینتەرنێتەوە بڵاو كراونەتەوە.
دەركەوتووە لە كۆی 14 زنجیرە دراما، سێ هەزار و 13 جار دیمەنی توندوتیژی دژی ژنان نیشان دراوە.
لە كاتێكدا كەرتی بەرهەمهێنانی زنجیرە دراماكان داهاتێكی باش بۆ توركیا دابین دەكات و 170 وڵاتی جیهان ئەو زنجیرە درامایانە لە توركیا دەكڕن، بەڵام پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لەوەی زنجیرە دراماكان ڕۆڵێكی ئێجگار گرنگ دەگێڕن بۆ ئاراستەكردنی خەڵك و كاریگەری لەسەر دەرونی وەرگر دادەنێن.
لە میانی بنكۆڵكارییەكەدا تەنها سەرنج خراوەتە سەر نیشاندانی ئەو دیمەنانەی توندوتیژی كە لە بەرامبەر ژنان ئەنجام دراون.
لە كاتێكدا لەو زنجیرە درامایانەدا چەندین توندوتیژییش دژی پیاوان و گیانلەبەرانیش ئەنجام دراون.

 

  • بەدیل گیرا و پاشان دیل بەدیلی پێكرا؛ چیرۆكی ئەو شەڕڤانەی دووبارە چوەوە ناو یەپەژە

  • توێژینەوەیەك: ئەو پیاوانەی بڕوایان بە یەكسانی جێندەری نییە توندوتیژن بەرامبەر ژنان

  • پیاوێك كچە 17 ساڵەكەی خۆی كوشت

  • ڕۆژهەڵاتی كوردستان؛ ساڵی ڕابردوو 47 ژن كوژراون

  • ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان؛ ژنانی كورد لە ئێران سەركوت دەكرێن

  • لە هەر ئەڵقەیەكی زنجیرە توركییەكان نۆ جار توندوتیژی دژی ژنان ئەنجام دەدرێت

  • پیاوێكى كورد له‌ به‌ریتانیا به‌ چه‌قۆ هێرشده‌كاته‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ى و 21 ساڵ زیندانى ده‌كرێت

  • ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران له‌ گۆڕه‌كه‌شدا ڕێگه‌ ناده‌ن ئه‌رمیتا بێ سه‌رپۆش بێت

  • مامۆستایه‌كى زانكۆى تاران دوورده‌خرێته‌وه‌

سەرەکی