×

2024-11-14 216 جار خوێنراوەتەوە

بافڵ تاڵەبانی: ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ كه‌ سلێمانی تاكڕ‌ه‌وی و نادادی ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

ناوەندی هەواڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی بەبۆنەی یادی دامەزراندنی سلێمانییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوەو دەڵێت: "سلێمانی لە رۆحماندایەو وەك چاومان دەیپارێزین ئەوەی دەبێت پێشكەشی سلێمانی بكرێت پێویستە زۆر لەوە زیاتر بێت كە بە كوردستانی بەخشیووە و دەیبەخشێت"، دەشڵێت: "سلێمانی تاكڕەوی و نادادی ڕەتدەكاتەوە، بیرە ئازاد و رۆشنگەرەكەی نایەوێت تەسلیمی ئیرادەیەكی فەرزكراوبێت و دژی خواستەكانی بوەستێتەوە".

دەشڵێت: جێبەجێكردنی بەڵێنەكانمان لەسەر شانە، سازش ناكەین و ڕێگە بە هیچ سیاسەتێكی چەوت و نادروست نادەین بەرامبەر ئەم شارە جێبەجێبكرێت.

دەقی پەیامەكەی بافڵ تاڵەبانی:

ئەمڕۆ بە خۆشەویستییەکی زۆر و دڵێکی پڕ لە هیواوە یادی 240 ساڵەی بونیادنانی شاری سلێمانی دەکەینەوە، یادی شارێك دەکەینەوە کە هەموو رۆژێک شانازییەک بۆ مێژووە زێڕین و درەوشاوەکەی تۆماردەکات و دەگەشێتەوە.

ئەمڕۆ لە قووڵایی دڵمانەوە دروود و سڵاو بۆ هەموو ئەو كەسایەتییە سیاسی، رۆشنبیری و كۆمەڵایەتییانە دەنێرین كە بەشێكی گرنگ و كاریگەری مێژووی شارە حەیاتەكە بوون و سلێمانییان كردە سیمبوولی كوردایەتی و دادپەروەری. بە پێزانینەوە یادی ئەو نووسەر و هونەرمەندانەمان دەكەینەوە كە مۆركی رۆشنبیرییان بە شاری شاران بەخشی و سەری رێز بۆ مێژووی هەوڵدان و پڕ لە بەرهەمیان دادەنەوێنین. بێگومان دڵسۆزی و خۆڕاگریی سلێمانییە سەربەرزەكانیش لەیادناكەین كە سەرباری هەموو دۆخە سەخت و دژوارەكان، كە سەرەڕای هەموو سزا سیاسی و جیاكارییەكان، وەك گۆیژە بەپێوە مانەوە.

ئەوانەی لە رابردوودا و بە هەر مەبەستێك دژایەتیی سلێمانییان كردووە و بە هەر هۆكارێك ئەم شارەیان فەرامۆشكردووە، بەداخەوە نە ئاشنای مێژووی شارەكەن و نە دەتوانن لەو رۆحە زیندووە ئازادیخوازەی خەڵكەكەی تێبگەن. راستییەكە و حاشای لێناكرێت سلێمانی تاكڕەوی و نادادی رەتدەكاتەوە، بیرە ئازاد و رۆشنگەرەكەی نایەوێت تەسلیمی ئیرادەیەكی فەرزكراوبێت و دژی خواستەكانی بوەستێتەوە. ئەوەی ئەمڕۆ سلێمانی و خەڵكەكەی پێویستییانە، ئاوەدانی و خزمەتگوزارییە. ئەوەی دەبێت پێشكەشی سلێمانی بكرێت پێویستە زۆر لەوە زیاتر بێت كە بە كوردستانی بەخشیووە و دەیبەخشێت. بۆ ئێمەش كە بەرپرسیارێتیی ژیانی خەڵك و جێبەجێكردنی بەڵێنەكانمان لەسەر شانە، سازش ناكەین و رێگە بە هیچ سیاسەتێكی چەوت و نادروست نادەین بەرامبەر ئەم شارە جێبەجێبكرێت، سلێمانی لە رۆحماندایە و وەك چاومان دەیپارێزین.

  • بەڕێوەبەرێتی خۆسەر چەک هەڵگرتنی گشتی و حاڵەتی ئامادەباشی راگەیاند

  • تورکیا بە چڕى سنورى دهۆکى بۆردوومان کرد

  • لە هەرێمى كوردستان 61 حاڵه‌تى ئایدز تۆماركراون

  • لە هەولێر خۆپیشاندان دەستیپێكرد و شەقامێکى سەرەکى داخرا

  • زیاتر لە 763 ملیار دینار لەبەغداوە بۆ مووچەی مانگی 10 گەیشته‌ هه‌رێم

  • ئەمریكا: لە هەرێمی كوردستان ئازادی ڕادەربڕین پاشەكشەی كردووە

  • پارتی و یەكێتی: كۆبوونەوەكانمان بەردەوام دەبێت

  • کارنامەى یەکەم دانیشتنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بڵاوکرایەوە

  • یه‌په‌گه‌ هێرشى ده‌ستپێكردو فڕۆكه‌خانه‌ى حه‌له‌بى كۆنترۆڵكرد

سەرەکی