2024-12-01 329 جار خوێنراوەتەوە

زیاتر لە 763 ملیار دینار لەبەغداوە بۆ مووچەی مانگی 10 گەیشته‌ هه‌رێم

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا بڕی زیاتر لە 763 ملیار دینارى بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خستە سەر هەژمارى بانکى هەرێم.

زیاتر لە  50ڕۆژە فەرمانبەرانى هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە و بە پێى زانیارییەکانى میدیاکانى پارتیش ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕی زیاتر لە  763 ملیار دینارى  خستووەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

لە زانیارییەکاندا هاتووە ناردنى ئەو بڕەپارەیە بۆ مووچەى مانگى 10ى ئەمساڵە و لە کاتێکدا لە عێراق مووچەى مانگى 11 خەرجدەکرێت، بەڵام بۆ هەرێم دیار نییە مووچەى دوو مانگى کۆتایى ئەمساڵ چارەنووسیان چى بەسەردێت.

وەزارەتى دارایى هەرێم داهاتى شەش مانگى ئەمساڵى رادەستى وەزارەت دارایى عێراق نەکردووە و بەوەش زیاتر لە ترلیۆنێک و 200 ملیار دینارى لەبەردەستدایە بۆ دابەشکردنى مووچەى سێ مانگى کۆتایى ساڵ، بەغداش بڕى  دوو ترلیۆن و 280 ملیار دینار دەنێرێت، بەڵام هێشتا وەزارەتى دارایى هەرێم و ئەنجوومەنى وەزیران بە پاساوى کورتهێنان  ئامادە نین لیستى مووچە رابگەیەنن و مووچەى فەرمانبەران بدەن.

  • سێ ژنی کورد نوێنەرایەتی کورد دەکەن لەڕێورەسمی دەستبەکاربونی ترەمپ

  • بۆ چوارەمین جار شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

  • لە بارەى مووچەى دوو مانگى مامۆستایانى گرێبەست دڵنییاى دەدرێت

  • ئەمریکا: دیالۆگى نێوان كورد بۆ قۆناغى نوێى سوریا گرنگه‌

  • چه‌ند پارتێكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان داواى مانگرتنى سه‌رتاسه‌رى ده‌كه‌ن

  • پەیەدە وەڵامێکی تووندی دیمەشق دەداتەوە

  • دەم پارتی: کێشەی کورد لە توركیا بە لەناوچون چارەسەر ناکرێن

  • لیژنەی دارایی هەمواری یاسای بودجەی پەسەند کرد

  • نەوەى نوێ داواى دانیشتنێکى دیکەى پەرلەمانى کوردستان دەکات

سەرەکی