2024-07-23 915 جار خوێنراوەتەوە

ئەنەکەسە ڕاهێنان بە گەنجانی کوردو عەرەب دەکات و دەیانکات بە سیخوڕی تورکیا

ناوەندی هەواڵ

دەزگای سیخوڕی  هەواڵگری تورکیا "میت" لە ڕێگەی  پارتی دیموکرانی سوریا ناوسراو بە "ئەنەکەسە" کە باڵێکی بەکرێگیراوی سەربازی پارتیە لە هەرێمی کوردستانە وە فەرمان لە تورکیا وەردەگرن، مانگی ڕابردوو ( 50 ) هاوڵاتیان لە هەردوو نەتەوەی کورد وعەرەب لە عەفرینی داگیرکراوەوە ڕەوانەی شوێنێکی نهێنی نزیک نەخۆشخانەی پێشووی دێرسیم لە باکوری کوردستان کردووە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست دەزگای میدیایی "ئیرادە" کەوتووە، مەبەست لە ڕەوانە کردنی ئەو گەنجانە لە عەفرینەوە بۆ باکوری کوردستان، پەروەردەکردنیان بووە لە لایەن کەسێک بە ناوی ( محەمەد ئیبیش )کە ئەندامی دەزگای سیخوڕی میتی تورکیایە.

لەزانیاریەکاندا هاتووە، دەزگای سیخوڕی "میت" لە مەشق و ڕاهێنانەکاندا وانەی زیرەکی و زمانی جەستەی بەو ( 50) سیخوڕە وتووە، بەشێوەیەک لە کاتژمێر 08:00 بەیانی تا کاتژمێر 17:00 ئێوارە بەردەوام بووە.

محەمەد ئیبیش،  کە ئەرکی پەروەردە کردنی ئەو کەسانەی پێ سپێردراوە، پێشتر ئەرکەکەی وەک سیخوڕ لە عەفرین بووە، بەڵام خۆی بە ئەندامی ( ئەنەکەسە) ناساندووە  لەگەڵ ئەوەشدا خێزاندارە و خێزانەکەی لە شاری هاتای تورکیا دەژین.

ئەوەی زانراوە "محمد ئیبیش" پەیوەندی ڕاستەوخۆ و ئاشکرای لەگەڵ "ئازاد عوسمان" ئەندامی دیاری ئەنەکەسە هەیە و کاریان لەخشتەبردنی گەنجانی تەمەن ( 14بۆ 20 ) ساڵانە،  ئەویش بەمەبەستی پەروەردە کردنیان وەک سیخوڕ لەبەرژەوەندی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە باشور و ڕۆژئاوای کوردستان.

ئەنەکەسە لە ژێر پەردەی کورد و کوردستاندا وەک جەلادەکانی پێشووتری نێو گەلی کورد مامەڵە دەکات، نەک هەر پاساو بۆ سیاسەتی داگیرکەری و تاڵانکردن و جینۆسایدی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین دەهێنێتەوە، بەڵکو ڕاستەوخۆ بەشداری مەشق و ڕاهێنانی بریکار و سیخوڕە تورکەکان دەکەن و مەبەستیانە ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەستی دەولەتی تورکیا بکەن یان لانی کەم لە ڕێگەی سیخوڕ و هێزی سەربازییەوە شەڕی ناوخۆ ڕووبەڕووی رۆژئاوای کوردستان بکەنەوە و هەمان نەهامەتی شەڕی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژئاوا تاقی بکەنەوە.

  • زیاتر لە ٣٠ کەناڵی میدیایی لە سلێمانی پەیماننامەیەکی هەشت خاڵییان بۆ پاراستنی ژینگە ئیمزا کرد

  • ژمارەکان سەرسوڕهێنەرن؛ ئەم ڤایرۆسە بەخێراییەکی مێژوویی بە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە

  • له‌ مانگى شه‌ش دا 127 ڕووداوى برینداربوون به‌ ماتۆڕسكیل له‌ سلێمانى تۆماركراوه‌

  • ساڵانە 15 هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شەهید هێمنی دەروونی لە سلێمانی دەکەن

  • ئۆزگور ئامەد بۆ The Amargi :سەرکەوتنی ئاشتی بەوە دەپێورێت کە چ جۆرە یاسایەک، دەستەبەرییەک و فەرهەنگێکی کۆمەڵایەتی بۆ پێشوازیکردنیان ئامادەیە

  • وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان ڕووبەڕووی لێپێچینەوەتان دەکاتەوە

  • "کۆنگرەی ئازادیی ئێران"؛​هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکان و چڕکردنەوەی سەرکوتکاری سەرکۆنە دەکەن

  • ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە

  • پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

سەرەکی