×

2024-07-23 275 جار خوێنراوەتەوە

بەرپرسێکى یەکێتى: شەش ساڵى دیکە مەترسیەکى گەورە ڕوبەڕووى کەرکوک دەبێتەوە

ناوەندی هەواڵ

لێپرسراوی سەنتەری هەڵبژاردنی سەڵاحەدین و کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایدەکات،پێشبیندەکرێت لە شەش ساڵى دیکە عەرەب لە کەرکوک ببێت بە زۆرینە و هۆکارەکەشى دەخاتەڕوو.

عەلی قەڵایی، ئاماژەى بەوەکردووە، لە دوای ساڵی 2030وە عەرەب لە پارێزگاکە دەبن بە زۆینە، هۆکارى سەرەکیش بۆ تەعریبى کورد و کەمخستنەوەى وەچە لەلایەن خێزانە کوردەکانى شارەکە دەگەڕێتەوە.

بەوتەى  ئەو بەرپرسەى یەکێتى،  دۆخی نەتەوەکانی دیکەی کەرکوک و بە تایبەت عەرەب لە رووی ئابوورییەوە جێگیر بووە، بۆیە هاوسەرگیری زیاتر ئەنجامدەدەن وەچەی زیاتر دەخەنەوە، بەڵام  رێژەی کورد لە کەرکوک لەسەر ئاستی خوێندگەکان و خستنەوەی وەچە رووی لە کەمییە، لەبەرئەوەی دۆخی کورد لە رووی ئابوورییەوە خراپە و بووەتە هۆی ئەوەی پرۆسەی هاوسەرگیری کەمبکرێتەوە.

عەلى قەڵایى  باسى لەوەکرد، خێزانی کورد لە کەرکوک ژمارەی خێزانیان دەگاتە شەش بۆ حەوت سەرخێزان، لەکاتێکدا هەموو پیاوێکی عەرەب بە شێوەیەکی گشتی ژمارەی خێزانەکەی لە 10 کەس کەمتر نییە، زۆرترینیشیان 16 بۆ 17 سەرخێزانن.

ئەوە لەکاتێکدایە، لەدواى ڕووداوەکانى 16ى ئۆکتۆبەر، تەعریب لە کەرکوک و خانەقین بە لێشاو دەستیپێکردووە، تا دێت قەوارەى  کورد لەناو شارەکە بچوکدەکرێتەوە و  تا ئێستا بە دەیان پۆست لە بەرپرسانى کوردى ئەو شارە سەندراوەتەوە و لە شوێنەکانیان  عەرەب دانراون.

 

  • بەڕێوەبەرێتی خۆسەر چەک هەڵگرتنی گشتی و حاڵەتی ئامادەباشی راگەیاند

  • تورکیا بە چڕى سنورى دهۆکى بۆردوومان کرد

  • لە هەرێمى كوردستان 61 حاڵه‌تى ئایدز تۆماركراون

  • لە هەولێر خۆپیشاندان دەستیپێكرد و شەقامێکى سەرەکى داخرا

  • زیاتر لە 763 ملیار دینار لەبەغداوە بۆ مووچەی مانگی 10 گەیشته‌ هه‌رێم

  • ئەمریكا: لە هەرێمی كوردستان ئازادی ڕادەربڕین پاشەكشەی كردووە

  • پارتی و یەكێتی: كۆبوونەوەكانمان بەردەوام دەبێت

  • کارنامەى یەکەم دانیشتنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بڵاوکرایەوە

  • یه‌په‌گه‌ هێرشى ده‌ستپێكردو فڕۆكه‌خانه‌ى حه‌له‌بى كۆنترۆڵكرد

سەرەکی