×

ئاڵای ووڵاتانی بەریتانیا،فەرەنسا و ئەڵمانیا
2024-08-12 471 جار خوێنراوەتەوە

سێ ووڵاتى گەورەی ئەوروپا داوایەک لە ئێران دەکەن

ناوەندی هەواڵ

هەریەکە لە ووڵاتانی بەریتانیا،فەرەنسا و ئەڵمانیا داوا لە ئێران دەکەن هێرشکردنەسەر ئیسرائیل ڕابگرێت و پێیان وایە ئەو هەوڵانەی ئێران  هەنگاوەکانى ڕاگەیاندنى ئاگربەست و ئازادکردنى بارمتەکان لە غەززە تێکدەدات.

ئەمرۆ دووشەمە12ی ئابی 2024،  سەرکردەی یەکەمی ووڵاتانی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا کە حکومەتی بەریتانیا بڵاویکردەوە، داوا لە ئێران و هاوپەیمانەکانی دەکەن خۆیان بەدوربگرن لە هێرشکردنە سەرئیسرائیل و گرژی ئاڵۆزیەکانی نێوانیان کۆتایی پێبهێنن.
بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە بەیاننامە هاوبەشەکەیاندا، داواش دەکەن چى بارمتەیەک لەلاى بزوتنەوەى حەمماسە بەزویی ئازاد بکرێن و هاوکارییە مرۆییەکانیش بگاتە کەرتى غەززە بێدواکەوتن و دروستکردنى بەربەست.

ئەوسێ ووڵاتە هەنگاوەکانى ڕاگەیاندنى ئاگربەست و ئازادکردنى بارمتەکانیان بە هەنگاوێکى باش وەسفکردووە و جەختیش دەکەنەوە هەموو هەوڵێک دەدەن گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەوە زیاتر پەرە نەسەنێت.

  • باڵوێزی ئێران لە بەغدا: چەندین ڕێککەوتنی ئەمنی لە کاتی هاتنی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێڕاق واژۆ دەکرێت

  • بەهۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە 17 خوێندکار گیانیان لەدەستدا

  • پوتن پشتیوانی خۆی بۆ یەکێک لە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئاشکراکرد

  • لە ئیتالیا بەهۆى ژێرئاو کەوتنى بەلەمێکى کۆچبەران 21 کەس بێسه‌روشوێن بوون

  • هاوسەرۆکانی دەم پارتی: جگە لە چەسپاندنی ئاشتی هیچ چارەیەکی دیکە نیە

  • ئێران لە یەک مانگدا 14هاوڵاتی لە سێدارە داوە و دەیانیشی لە زیندان توند کردووە

  • ناتۆ: هێرشی ئۆکرانیا بۆ سەر كورسکی ڕوسیا ڕەوایە

  • لە غەززە شەڕ دەوەستێت

  • شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق وردەکاریی خستنەخوارەوەی درۆنەکەی تورکیای لە کەرکوک بڵاوکردەوە

سەرەکی