×

2024-08-12 342 جار خوێنراوەتەوە

تورکیا مەرجی کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا ئاشکراکرد

ناوەندی هەواڵ

وەزیری بەرگری تورکیا، ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی لە خاکی سوریا بەستووەتەوە بە پەسەندکردنی دەستورێکی نوێ و دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات.

یاشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە سوریا ڕایگەیاندووە، ئەوان ئامادەن بۆ پێشکەش کردنی هەموو هاوکاریەک بۆ پەسەندکردنی دەستورێکی هەمەلایەنە، و دروستکردنی کەشێکی لەبار و ئاسایکردنەوەی بارودۆخی سەرسنور.

تورکیا بەر لە سەرهەڵدانی شەڕی سوریا لە ساڵی 2011 هەمیشە پەیوەندییەکی خراپی لەگەڵ دیمەشق هەبووە، لایەنگری نەیارانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریای دەکرد، بەڵام ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە هاوینی ئەمساڵدا بەرەوپێشچونی بەخۆیەوە بینیوە، چونکە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و هاوکارەکانی کار لەسەر پلانێک دەکەن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە، دیمەشق و ئەنجامدانی دانوستان لەنێوان سەرکردەکانی هەردو دوو وڵات.

لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی سوریا وەڵامی دایەوە و ڕایگەیاندووە، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سوریا و تورکیا دەبێت لەسەر بنەمای گەڕانەوە بۆ دۆخی پێش ساڵی 2011 بێت، دواتر ئەسەد خۆی ڕایگەیاند، کە ئامادەیە چاوی بە هاوتا تورکەکەی بکەوێت ئەگەر لەگەڵ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی سوریادا بگونجێت.

میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئامادەیی ڕووسیای دەربڕیوە بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەک لە نێوان سەرۆک کۆماری تورکیا و سووریا لە مۆسکۆ، بەڵام ئەمە پێویستی بە ئامادەکارییەکی جددی هەیە.

  • باڵوێزی ئێران لە بەغدا: چەندین ڕێککەوتنی ئەمنی لە کاتی هاتنی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێڕاق واژۆ دەکرێت

  • بەهۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە 17 خوێندکار گیانیان لەدەستدا

  • پوتن پشتیوانی خۆی بۆ یەکێک لە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئاشکراکرد

  • لە ئیتالیا بەهۆى ژێرئاو کەوتنى بەلەمێکى کۆچبەران 21 کەس بێسه‌روشوێن بوون

  • هاوسەرۆکانی دەم پارتی: جگە لە چەسپاندنی ئاشتی هیچ چارەیەکی دیکە نیە

  • ئێران لە یەک مانگدا 14هاوڵاتی لە سێدارە داوە و دەیانیشی لە زیندان توند کردووە

  • ناتۆ: هێرشی ئۆکرانیا بۆ سەر كورسکی ڕوسیا ڕەوایە

  • لە غەززە شەڕ دەوەستێت

  • شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق وردەکاریی خستنەخوارەوەی درۆنەکەی تورکیای لە کەرکوک بڵاوکردەوە

سەرەکی