×

2024-09-07 232 جار خوێنراوەتەوە

ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکى گرنگ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

ناوەندی هەواڵ

بەمەبەستى تاوتوێکردنى چەىند پرسێک بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێکى  وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی ھەرێم بکات و ئامانجى سەرەکى سەردانەکەش تایبەتە بە تاوتوێکردنى ئەو کێشە و تێبینیانەى لە لیستی مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمدا ھەیە.

ئیرادەزانیویەتى، وەفدەکەى عێراق پێکهاتوون لە فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەی وەزاری بۆ كاروباری ئابوری، محەمەد تەمیم جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، ئەسیر داود وەزیری بازرگانی عێراق، ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق، فەیسەڵ وەسام سەرۆكی دەستەی كاغەزە داراییەكان  لەگەڵ عەلی بەهادین بریكاری وەزارەتی نەوت .

بریارە ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە 7-9-2024، بگەنە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە، گفتوگۆ دەكەن لەسەر پرسی دەروازە سنورییەكان، باج ، بازگەكان، وەبەرهێنان و کێشەکانى لیستى مووچە تاونوێ بکەن.

میدیا عێراقیەکانیش لەبارەى ئامانجى شسەردانەکەى وەفدەکە ئاماژەیان بەوەداوە، تاوتوێی ئەو کێشە و تێبینیانە دەکات، کە لە لیستی مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمدا ھەیە.

سەردانیکردنى وەفدەکەى عێراق  لەکاتێکدایە، تا ئێستا فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان مووچەى مانگى ئابیان وەرنەگرتووە و هیچ وادەیەکیش بۆ دابەشکردنى مووچە ئاشکرا نەکراوە.

 

  • سلێمانی؛ ئاماری تووشبوانی شێرپەنجە بۆ ساڵی 2024 بڵاوکرایەوە

  • وەزارەتی دارایی: لەكاتی خانەنشینكردندا پلەیەكی بەرزتر دەدرێتە پێشمەرگە

  • هادی عامری: بەمزووانە کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەردەکرێت

  • ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی و نوێنەری مەسعود بارزانی بڵاوکرایەوە

  • شاندێکی کۆنگرەى نەتەوەیی کورد سەردانی میدیای "ئیرادە"یان کرد

  • دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی ڕێگای سەرەکی ئیدارەی ڕاپەڕین - سلێمانی داخرا

  • حکومەتی هەرێم: بەپێی مادەی 140، دەبێت ڕیفراندۆم لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجام بدرێت

  • وەزارەتى دارایی عێراق زانیاری نوێی لەبارەى مووچەى هەرێم بڵاوکردەوە

  • عه‌لی باپیر بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع: هیوادارین کورد بە مافەکانی خۆی بگات لە داهاتووی سوریادا

سەرەکی