×

2024-09-07 213 جار خوێنراوەتەوە

ئاوات شێخ جەناب: لە (95%)ی کێشەی ناوی دووبارە و دوو مووچەی لە لیستى مووچەدا نەماوە

ناوەندی هەواڵ

وەزیرى داراى و ئابورى هەرێم رایگەیاند، لیستی موچە لای خۆمان وردبینی دەکەین تا کۆتایی ئەمساڵ بەتەواوی لیستی مووچە پاک دەبێتەوە و هیچ بیانوویەک بۆ راگرتنی مووچە نامێنێتەوە و لە (95%)ی کێشەی ناوی دووبارە و دوو موچەی لە لیستى مووچە نەماوە.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم بە دەنگى ئەمریکاى وتووە، لیستی مووچە لای خۆمان وردبینی دەکەین و دواتر دەینێرین بۆ دیوانی چاودێری دارایی هەردوولا، کە پارەی مووچە تەمویل نەکراوە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بووە.

دەشڵێت، ئاساییە هەندێک کەموکوری هونەری هەبێت، ئەوەش تۆزێک کاتی دەوێت، لای ئێمە بە پێی یاسای چاکسازی لە (95%)ی کێشەی ناوی دووبارە و دوو مووچەی بەدەر لە یاسا نەماوە و بۆ هێزە ئەمنییەکان تا دوو مانگ لەمەوبەر بە کۆد نێردراوە، لەدوای ئەوە بەناوی چواری دەینێرین.

بەوتەى وەزیرى دارایى هەرێم، وەک حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی بەشی زۆری تێبینییەکانی دیوانی چاودێری داراییمان چارەسەر کردووە، هەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە تا کۆتایی ئەم مانگە ئەوانەی لە خانەنشینی و کەمئەندامن، خۆیان لە بایۆمەتری تۆمار بکەن، دوای ژمارەیەکی کەم دەمێننەوە کە لەسەفەرن یان نەخۆشن یان بەیاسا بایۆمەتری نایانگرێتەوە.

"ئەوانەی لە هەردوولا سودمەندن (لە هەرێمی كوردستان و عێراق) پێویستە لەڕێی لیژنەیەکی هاوبەشەوە یەکلا بکرێنەوە، کە لێرە مووچەی هەیەو لای ئەوان چاودێری کۆمەڵایەتی پێویستە بڕیاری لەسەر بدرێت یان پارەیەکی وەرگرتبێت پێچەوانەی یاسای چاکسازی بێت لێی وەربگیرێتەوە".  ئاوات شێخ جەناب واى وت.

وەزیرى دارایى هەرێم ئاماژەى بەوەداوە، مایەی خۆشحاڵییە سەرۆک وەزیرانی عێراق تێگەیشتنی باشی بۆ چارەسەری کێشەکان هەیە، ئەوەی کە مووچەی راگرتووە وەزارەتی دارایی یان بەڕێوەبەری ژمێریاری وەزارەتەکەیە، گرەنتی مووچە دەبێت لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بێت کە تەمویلی پارەکە دەکات، مووچەش پەیوەندی بە کێشەی سیاسیەوە هەیە، کێشەی سیاسی نێوان هەرێم و بەغداد بەم عەقڵیەتەی ئێستا هەیە بەئاسانی چارەسەر نابێت.

لە هەرێمى کوردستان هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنى مووچەى مانگى هەشت دیارینەکراوە، لە کاتیکدا بەغدا پارەى ئەو مانگەى مووچە خۆرانى هەرێمى ناردووە و بڕیارە هەر ئەمڕۆ وەفدێکى  وەزارەتی دارایی عێراق بە سەرۆکایەتى تەیف سامى سەردانی ھەرێم بکات بە مەبەستى تاوتوێی ئەو کێشە و تێبینیانەى، کە لە لیستی مووچەدا ھەن.

  • سلێمانی؛ ئاماری تووشبوانی شێرپەنجە بۆ ساڵی 2024 بڵاوکرایەوە

  • وەزارەتی دارایی: لەكاتی خانەنشینكردندا پلەیەكی بەرزتر دەدرێتە پێشمەرگە

  • هادی عامری: بەمزووانە کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەردەکرێت

  • ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی و نوێنەری مەسعود بارزانی بڵاوکرایەوە

  • شاندێکی کۆنگرەى نەتەوەیی کورد سەردانی میدیای "ئیرادە"یان کرد

  • دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی ڕێگای سەرەکی ئیدارەی ڕاپەڕین - سلێمانی داخرا

  • حکومەتی هەرێم: بەپێی مادەی 140، دەبێت ڕیفراندۆم لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجام بدرێت

  • وەزارەتى دارایی عێراق زانیاری نوێی لەبارەى مووچەى هەرێم بڵاوکردەوە

  • عه‌لی باپیر بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع: هیوادارین کورد بە مافەکانی خۆی بگات لە داهاتووی سوریادا

سەرەکی