×

داگیرکارییەکانی تورکیا
2024-09-09 297 جار خوێنراوەتەوە

مەترسییەکی گەورەی داگیرکارییەکانی تورکیا لە ناو خاکی هەرێم ئاشکرا دەکرێت

ناوەندی هەواڵ

داگیرکارییەکانی تورکیا مەترسی لەسەر ئاسایشی عێراق و هەرێم دروستدەکات وچاودێرێکیش دەڵێت: ئەوەی لە عێراق و لەناو خاکی هەرێمی کوردستان ڕوودەدات تەنها پێشێلکاری نییە، بەڵکو داگیرکارییەکی ڕوونی دەوڵەتی تورکیایە.

سەرچاوەیەک کە نەیوست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت زانیارییەکانی بۆ دەزگای میدیایی"ئیرادە" پشتڕاستکردەوەو وتی"ژمارەی ئەو کەمپ و سەربازگانەی کە هێزەکانی تورکیا تێیدا جێگیرکراون لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا دەگاتە 80 بارەگا کە هەندێکیان کەمپی گەورەن و چەکی مەترسیدارو قورسیان تێدایە لەداهاتوودا دەبنە مەترسییەکی گەورە بۆسەر ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان."

وتیشی، ئەوەی لەعێراق و لەناو خاکی هەرێم ڕوودەدات تەنها پێشێلکاری نییە، بەڵکو داگیرکارییەکی ڕوونی تورکیایە بەڵام هیچ هەڵوێستێک بەرامبەری نیە.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد، ئەوەی لای شارەزایان و چاودێران بووە بەجێگەی گومان ئەوەیە تورکیا  14 هێڵی ئاسمانی لە ناوخۆی عێراق هەیەو تورکیا چی پێویستی بەوهەمووهێڵەهەیە.

هاوکات، وەعد قەدو پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاندووە،لەشکرکیشییەکانی تورکیا پێویستی بەدواداچوون و چارەسەری ڕاستەقینەیە بەشێوەیەک چارەسەرەکە بەشداربێت لە وەستاندنی ئەو بۆردومانانەی کە کە تورکیا لە ئێستادا و لە ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام ئەنجامی داوەوکە بەهۆیە چەندین هاوڵاتی بوونەتە قوربانی، بەشێوەیەکی گشتیش زیانی زۆری مادی و مەعنەوی بەناوچەکە گەیاندووە.

چەند مانگێکە دەوڵەتی دگیرکەری تورکیا ئۆپەراسیۆنی بەرفراوان لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەت بەپێی ئامارەکانیش لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق لەسنووری هەرێمی کوردستان 185 کم تێپەڕیوە.

لە ڕۆژی 14ی ئابی 2024 ، شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق بە سەرۆکایەتی "فواد حوسێن، وەزیری بەرگری عێراق و بە بەشداری رێبەر ئەحمەد،وەزیری ناوخۆی هەرێم  سەردانی ئەنقەرەیان کرد، دوای ڕۆژێک وەزیرانی بەرگری هەردوو وڵاتەکە یاداشتێکی لێکتێگەشتنی سەربازیی و ئەمنییان واژۆکرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

دواتر لە ڕۆژی 15ی ئابی 2024 ، شاندەکەی بەغداد و ئەنقەرە لێکتێگەشتنێکی ئەمنییان واژۆکرد بەوتەی خۆیان بۆ "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر"کەمەبەستی سەرەکی  لێی ئەنجامدانی هێرش و ڕووبەڕووبوونەوەیە لەگەڵ هێزەکانی قەندیل، لێکتێگەشتنەکەش لە ئەنقەرە لەلایەن سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق و یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا واژۆکرا.

لەدوای واژۆکردنی لێکتێگەشتنەکە فواد حسێن رایگەیاند: سەربازگەی بەعشیقە دەبێتە سەربازگەیەکی مەشقپێکردنی هێزه‌كانی عێراق.
فواد حسێن وتیشی: پێموابێت ئەمە یەکەم یاداشتی لێکتێگەشتنە لەنێوان هەردوو وڵات… بەگوێرەی دەستوور هەر جموجۆڵێک لە خاکی عێراق دژی وڵاتانی دراوسێ دژی بنەماکانی دەستوورە و ئێمەش بەرەو ئەو ئاراستەیە هەنگاو دەنێین.

هاوکات هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: دڵخۆشین بەوەی لە عێراق هۆشیاری بەرامبەر بە پەکەکە زیادیکردووە، ڕاگەیاندنی پەکەکە وەک هەڕەشەی هاوبەش لەزاری فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ ئێمە زۆر بەنرخە.

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی سی پی تی (CPT) ی ئەمریکی، کە لەمانگی ئابدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی 33 ساڵی ڕابردوودا بەهۆی هێرشەکانی تورکیا و ئێرانەوە 845 هاوڵاتی لە هەرێمی کوردستان بوونەتە قوربانی، لەو ژمارەیەش 425 یان شەهیدبوون، زۆرترین قوربانییەکانیش بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە بووە.

ڕێکخراوی سی پی تی CPT  ی ئەمەریکی ئاشکراشیکردووە، بەهۆی دروستکردنی ئەو بنکە سەربازیانەی تورکیا لەناو خاکی هەرێم جگە لەوەی چەندین هاولاتی بوونەتە قوربانی تا ئێستانزیکەی (200) گوند بەتەواوەتی چۆڵکراون و دانیشتوانەکەی ئاوارەبوون زیاتر لە (600) گوندیش لەژێر هەڕەشەی چۆڵکردندان.

هەربەپێى ئامارەکانی رێکخراوى (CPT)ئەمریکی، لە ماوەى یەک مانگ 15.6.2024 تا 15.7.2024، تورکیا 381 جار هەرێمى کوردستانى بۆردوومان کردووە کە 339 هێرش بە فڕۆکەى جەنگى و 35 بۆردومان بە تۆپباران و حەوت هێرشى درۆنیش هەبووە.
بەپێى ئامارەکانى ئەو ڕێکخراوە لە، 1-1-2024 تا 1-7-2024، سوپاى تورکیا یەک هەزار و 76 هێرش و بۆردوومانى بۆسەر خاکى هەرێم ئەنجامداوە.

لە ئامارەکانداهاتووە،بە هۆی هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئیستا 37 هاوڵاتى بوونەتە قوربانى و کە لەنێویاندا 20 هاوڵاتى شەهید بوون و 17ى دیکەش بریندار بوون.

  • بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى کارەکانى راگرت

  • لیژنەی دارایی عێراق مەرجێکی نوێ لە بارەی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی بۆ هەرێم دادەنێت

  • قەرەسوو: پارتى هیچ ڕەوایەتییەکى نەماوە و پشت بە تورکیا دەبەستێت

  • بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئێران کوردێکی سوننە مەزهەب کرا بە پارێزگاری سنە

  • لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر لایه‌نگرانی پارته‌ سیاسییه‌كان ئاگادار دەکاتەوە

  • هەپەگە ناسنامەى دوو گەریلاى شەهیدى لە زاپ بڵاوکردەوە

  • نوێترین زانیارى لەبارەى مووچەى مانگى هەشت

  • ڕزگار حاجی حەمە: چارەنوسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بەندە بەسەرژمێری عیراقەوە

  • دەستەی ناوچە کوردستانییەکان راگەیەندراوێکی لەبارەی سەرژمێری گشتی عیراق بڵاوکردەوە

سەرەکی