×

کەمپی ڕۆستەم جودی لە قەزای مەخمور
2024-09-10 244 جار خوێنراوەتەوە

كەمپی مەخمور بۆردومان كرا

ناوەندی هەواڵ

کەمپی ڕۆستەم جودی لە شارۆچکەی مەخمور بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆردومان كرا و قوربانی لێكەوتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 10ی ئەیلولی2024، لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆردوومانی کەمپی ڕۆستەم جودی لە قەزای مەخمور کرا و بەهۆیەوە چوار كەس بریندار بوون.

سوپای توركیا سەرەڕای بەزاندنی خاكی هەرێم و داگیركردنی چەندین كیلۆمەتر و ئاوارەكردنی خەڵكی گوندەكان، بەردەوام ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكات و بەهۆیەوە دەیان كەسی مەدەنی شەهیدو بریندار بوون.

كەمپی مەخمور دەكەوێتە نێوان پارێزگاکانی هەولێر و نەینەوا و لەڕووی ئیدارییەوە سەربە پارێزگای هەولێرە، ئەو كەمپە  بۆ ئەو كوردانەی باكووری كوردستان كراوەتەوە، كە بەهۆی بارودۆخی سیاسیی توركیاوە ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردبوو.

  • بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى کارەکانى راگرت

  • لیژنەی دارایی عێراق مەرجێکی نوێ لە بارەی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی بۆ هەرێم دادەنێت

  • قەرەسوو: پارتى هیچ ڕەوایەتییەکى نەماوە و پشت بە تورکیا دەبەستێت

  • بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئێران کوردێکی سوننە مەزهەب کرا بە پارێزگاری سنە

  • لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر لایه‌نگرانی پارته‌ سیاسییه‌كان ئاگادار دەکاتەوە

  • هەپەگە ناسنامەى دوو گەریلاى شەهیدى لە زاپ بڵاوکردەوە

  • نوێترین زانیارى لەبارەى مووچەى مانگى هەشت

  • ڕزگار حاجی حەمە: چارەنوسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بەندە بەسەرژمێری عیراقەوە

  • دەستەی ناوچە کوردستانییەکان راگەیەندراوێکی لەبارەی سەرژمێری گشتی عیراق بڵاوکردەوە

سەرەکی