×

2024-09-11 357 جار خوێنراوەتەوە

هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینى پێشمەرگە دوادەکەوێت

ناوەندی هەواڵ

جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە رایگەیاند، بەهۆى تەواو نەکردنى رێکارەکان نەتواانرا مووچەى خانەنشینى پێشمەرگە بۆ مانگى حەوت هاوتا بکرێت، چاوەڕێش ناکرێت بۆ مووچەی مانگی هەشت بە هاوتاکراوی مووچەیان پێبدرێت.

بڕیاربوو بۆ مووچەى مانگى حەوت بە هاوتاکراوى مووچەى خانەنشینانى هێزەکانى 70ى پێشمەرگە دابەشبکرێت، بەڵام لە هەولێر کێشە بۆ مووچەکانیان دروستکرا و تا ئێستاش بەفەرمى دیارى نەکراوە کە بۆ مووچەى مانگى هەشت مووچەکانیان هاوتا دەرێت یاخودنا.

فەتحوڵا عومەر، جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە ئاماژەى بەوەداوە، بۆ مانگی حەوت مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە بە هاوتاکراوی دابەشنەکرا، چونکە رێکاریی یاسایی زۆری پێویستە، پێناچێت بۆ مووچەی مانگی هەشتیش بە هاوتاکراوی دابەشبکرێت.

بەوتەى جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە ئەگەر مووچەى خانەنشینی هاوتا بکرێت زۆرینەی دەرماڵەی پلە تایبەتەکان نامێنن و ئەوانەی مووچەکانیان لە 500 هەزار کەمترە لە هاوتاکردنی مووچە سوودمەند دەبن و ئەوانەی لە ملیۆنێک کەمتر وەردەگرن 300 هەزار دیناری دیکەیان بۆ زیاد دەکرێت.

ئاشکراشیکرد، ئەگەر لە ئێستاوە دەست بە رێکارەکانی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە بکرێت، چوار بۆ پێنج مانگی پێویستە تا تەواودەکرێت.

  • وادەی کاراکردنی فۆڕمی زانکۆلاین دیاری کرا

  • مووچەى شەهیدانى شەڕی روبەروبوونەوەی تیرۆر دەخرێتە سەر دامەزراوەى شەهیدانى عێراق

  • عیماد جەمیل: هەفتەی داهاتوو بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات

  • خانەوادەی شەهید وەدات حسین سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانی حەقیقەتیان کرد

  • سودانی زانیاری نوێ لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکات

  • پارێزگاری سلێمانی: دیاردەی چەکداری و نمایشی سەربازی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەیە

  • زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێم پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

  • دەزگای ئاسایشی هەرێم دەست بەسەر نیو تۆن مادەی هۆشبەر دا دەگرێت

  • وەزارەتی دارایی لەبارەى دابەشکردنی فۆڕمی زەوی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

سەرەکی