×

2024-09-11 221 جار خوێنراوەتەوە

ئامانجى سەردانەكەی پزیشكیان بۆ هه‌رێم ئاشكرادەكرێت

ناوەندی هەواڵ

كونسوڵی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند، سبەینێ مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی هەولێر و سلێمانى دەکات و لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم کۆدەبێتەوە.

سبەینێ پێنجشەممە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆمارى ئێران لە رێگەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانییەوە سەردانى سلێمانى دەکات و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە دەباشان کۆدەبێتەوە.

محه‌مه‌د مه‌حمودیان، كونسوڵی ئێران لە سلێمانی لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران سبەی پێنجشەممە سەردانی هەولێر دەكات، نیوەڕۆكەی سەردانی سلێمانی دەكات لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتیدا كۆدەبێتەوە.

وتیشى، ئامانجى سەردانەکە بەمەبەستى فراوانکردنى پەیوەندیەکانى نێوان هەردولایە و لەم سەردانەدا ژمارەیەک یاداشتى لێکتێگەیشتن لەبوارەکانى، سیاسى، ئابورى، ئەمنى، رۆشنبیرى، زانستى، ژینگەى و ئاوى واژۆ دەکرێت و بەشێک دەبێت لە ناوەرۆکى گفتوگۆ و دانەستانەکانى هەردولا.

بەوتەى كونسوڵی ئێران لە سلێمانی، سەردانەکە هەڵگرى پەیامى گرنگە بۆ هەموو لایەک و پەیوەندیەکانى نێوان ئێران و هەرێمى کوردستان لەسەر بنەماىى ڕەگ و ڕیشەى دێرینى مێژووى شارستانى کلتورى دامەزراون، دڵنیاین کە هەوراز و نشێوى ناوبەناو هیچ زیانێک بەو دۆستایەتییەى هەیانە ناگەیەنێت و پەیوەندى نێوان هەرێم و ئێران باشە و دەیانوێت فراوانترى بکەن .

بەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ی ئه‌یلولی 2024، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیران گەیشتە بەغداد و لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق پێشوازی لێکرا و دواى چەندین دیدار و کۆبونەوە 14 یاداشتنى لێکتێگەیشتنى نوێ لەبوارە جیاجیاکان لەنێوان هەردولا واژۆکرا.

سەردانی پزیشکیان درێژترین سەردانی سەرۆکی ئێرانە بۆ عیراق کە سێ ڕۆژ دەمێنێتەوە، دوایین سەردانی لەو شێوەیە لە 11-3-2019 ئەنجامدرا کاتێک حەسەن ڕوحانی سەرۆکی ئەوکاتەی ئێران سەردانی بەغداد و نەجەف و کەربەلای کرد.

 

  • وادەی کاراکردنی فۆڕمی زانکۆلاین دیاری کرا

  • مووچەى شەهیدانى شەڕی روبەروبوونەوەی تیرۆر دەخرێتە سەر دامەزراوەى شەهیدانى عێراق

  • عیماد جەمیل: هەفتەی داهاتوو بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات

  • خانەوادەی شەهید وەدات حسین سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانی حەقیقەتیان کرد

  • سودانی زانیاری نوێ لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکات

  • پارێزگاری سلێمانی: دیاردەی چەکداری و نمایشی سەربازی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەیە

  • زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێم پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

  • دەزگای ئاسایشی هەرێم دەست بەسەر نیو تۆن مادەی هۆشبەر دا دەگرێت

  • وەزارەتی دارایی لەبارەى دابەشکردنی فۆڕمی زەوی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

سەرەکی