×

2024-09-12 202 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆک کۆمارى ئێران گەیشتە هەرێمی کوردستان

ناوەندی هەولێر

دواى سەردانەکەى بۆ بەغداد و شارەکانى عێراق، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆمارى ئێران بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە گەیشتە هەرێمی کوردستان.

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.

بەگوێرەى کارنامەى سەردانەکەى پزیشکیان، دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى هەرێمی کوردستان و حکومەت، دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ سەردانی سلێمانى دەکات و دەچێتە سەر مەزارى جەلال تاڵەبانى، سەرۆک کۆمارى پێشووترى عێراق و دواتر لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی کۆدەبێتەوە.

هەر بەگوێرەى کارنامەکە، پزیشکیان، لە سلێمانى لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى حکومى لە سلێمانى و دواتر لەگەڵ بافڵ  تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان کۆدەبێتەوە.

محه‌مه‌د مه‌حمودیان، سەركونسوڵی ئێران لە سلێمانى، لەبارەی سەردانی پزیشكیان بۆ سلێمانی ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان دوو ناوەندی هەیە، هەولێر و سلێمانی، پزیشكییان بە پێویستی زانیوە سەردانی سلێمانیش بكات.

  • وادەی کاراکردنی فۆڕمی زانکۆلاین دیاری کرا

  • مووچەى شەهیدانى شەڕی روبەروبوونەوەی تیرۆر دەخرێتە سەر دامەزراوەى شەهیدانى عێراق

  • عیماد جەمیل: هەفتەی داهاتوو بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات

  • خانەوادەی شەهید وەدات حسین سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانی حەقیقەتیان کرد

  • سودانی زانیاری نوێ لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکات

  • پارێزگاری سلێمانی: دیاردەی چەکداری و نمایشی سەربازی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەیە

  • زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێم پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

  • دەزگای ئاسایشی هەرێم دەست بەسەر نیو تۆن مادەی هۆشبەر دا دەگرێت

  • وەزارەتی دارایی لەبارەى دابەشکردنی فۆڕمی زەوی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

سەرەکی