سەرەتا
کوردستان
عێراق
جیهان
ئابووری
بیروڕا
چاوپێکەوتن
ڕاپۆرت
دۆسیەی تایبەت
ڤیدیۆ
شرۆڤەی ئیرادە
کۆی بابەتەکان
دەربارە
پەیوەندی
سەرەتای بانگەشەی ئەم جارە بەساڵیادی ڕیفراندۆم دەست پێدەکات لەو وادەیەی كە مەسعود بارزانی سوور بوو لەسەر ئەنجامدانی، ئەنجامەكەی لەدەستدانی 50٪ی خاكی هەرێم و دواتر گەڕانەوە بۆ باوەشی عێراق بوو، هەروەها بۆ پێدانی كەركووك بوو بە حكومەتی عێراق. هەلبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانیش دوای چوارڕۆژ لە ساڵیادی 16ی ئۆتۆبەر بەرێوە دەچێت کە ڕۆژیکی تاڵ وپڕنەهامەتییە بۆکوردستانیان. یەکێتی زیرەکانە ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری لە بانگەشەی هەلبژاردن دوورخستووەتەوە ئەویش بە ڕێگە گرتن و کۆتایی هێنان بە بانگەشەی هەلبژاردنەکە لە شەوی 15ی ئەو مانگەدا. پارتی و یەکێتی بەبەرنامە و پلان هەلبژاردنی خولی شەشەم لەبەرژەوەندی و هیشتنەوەی کێبڕکێ لە نێوان خۆیان کۆتایی پێدەهێنن، پیشتر بریار بوو هەڵبژاردنەکان دوابخرێن بۆ سەرەتای مانگی ئەیلول کە تێیدا بانگەشەی هەڵبژاردن بە 31ی ئابدا تێدەپەری، پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕێگەی نێچیریڤان بارزانی ئەو نیازەی یەکێتی بەتاڵ کردەوە. بەهەمان شێوە یەکێتی لە ڕێگەی نوێنەرەکانیەوە توانی کۆتا ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن بخاتە پێش 16ئوکتوبەر واتا پێنج ڕۆژ پێش دەستپێکردنی دەنگدانی گشتی و سێ ڕۆژ بەرلە دەنگدانی تایبەت، بەمەبەستی ئەوەی پارتی و لایەنەکانی دیکە نەتوانن سوود لەو ساڵیادە وەربگرن لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا. بەپێی زانیاریەکانی ئیرادە هەنگاوەکەی یەکێتی دوای ئەوە هات کە یەکێتی زانیاری هەبووە لەوەی پارتی بە شێوەیەکی چڕ خۆی ئامادە کردووە تا ڕۆژی 16 ی ئۆکتۆبەر دژی یەکێتی و چەند لایەنێکی دیکە بەکار بهێنێتەوە ، سەرکەوتنی خواستەکەی یەکێتی لە کۆتایی پێهێنانی وادەی بانگەشە پێش ئەو وادەیەش پارتی نیگەران کردووە بەو پێیەی خەونێکی زۆری لەسەر ئەو ساڵیادە هەبووە دژی یەکێتی. هەرچەندە لەڕابردوودا بانگەسەی هەڵبژاردن بۆ ماوەی مانگێک بوو بەڵام ئەم جارە بە پێی بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق سبەینێ چوار شەممە 25/9/2024 لە کاتژمێر 12ی شەو بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات بۆ ماوەی تەنها 20 ڕۆژ لایەنەکان دەتوانن بانگەشەی خۆیان بکەن لەبەر ئەوەی بانگەشە لە شەوی 15ی ئۆکتۆبەری 2024 کۆتایی دێت.
بیتکۆین بەرزترین ئاستى تۆمارکرد... نزیکبوەتەوە لە 100 هەزار دۆلار
مۆزێک بە 6.2 ملیۆن دۆلار فرۆشرا
بهشێك له عهرهب و توركمانهكانى كهركووك ناڕهزایى لهبهرامبهر گهڕانهوهى كورد دهردهبڕن بۆ سهرژمێرى
پشووی فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ درێژ کرایەوە
ئەنجامى وەرگرتنى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ڕاگەیەندرا
مێژووی سەرژمێری گشتیی لە عێراق بە داتا
گەشتی وەزیر و پشوو؛ هێندەی تر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوادەخات
پەیامێک لە پارێزگارى کەرکوکەوە تایبەت بە سەرژمێرى گشتى