2024-09-30 1288 جار خوێنراوەتەوە

دوابڕیار لە مووچە و تەمەنی خانەنشینی دەدرێت

شاندێکی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان و جێیەجێکردنی بڕگەكانی دیكەی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق  پرسی تەمەنی خانەنشینی و دەرماڵەی خانەنشینان لەبەغدان.

بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی گشتی هەرێم دەڵێت، "شاندێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان چوون بۆ بەغدا بۆ چەند پرسێکی تایبەت بە مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان.

بەپێی بە وتەی سەرچاوەك لەبەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هەرێم، پرسی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان و جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2014 و ڕێکخستنەوەی دەرماڵەی خانەنشینان، لەگەڵ تەمەنی خانەنشینان، کە لە عێراق 60 ساڵە و لە هەرێمی کوردستان 63 ساڵە، گفتوگۆی لەسەر دەکرێت”.

هاوکات، فەتحوڵا عومەر، جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینانی پێشمەرگە بە میدیای یەکێتی وتووە، "لەو شاندەی خانەنشینانی هەرێم، نوێنەری خانەنشینانی پێشمەرگەی تێدا نییە، دەشڵێت تا ئێستا لەهەرێمی کوردستان تەمەنی خانەنشینی 63 ساڵە، بەڵام ئەگەر یاسای ژمارە 9ی 2014ی عێراق جێبەجێ بکرێت، لەدایکبووانی ساڵانی 1961 تاوەکو 1964 دەبێت خانەنشین بکرێن"

بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی  و عێراق، دەبێت تا کۆتایی ئەمساڵ، لیستی مووچە و هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان یەکلایی بکرێتەوە”.

پێشتر، لەگەڵ مووچەی مانگی 7دا مووچەی خانەنشینانی شارستانی هاوتای عێراق كرا، بەڵام هێشتا بەشێكی زۆری یاسای خانەنشینی یەكگرتوو جێبەجێ‌ نەكراوە بەتایبەت لە بواری (خانەنشینی پێشمەرگە و ناوخۆ و تەمەنی خانەنشینی و پارەی ڕێزلێنانی كاتی خانەنشین بوون و دەرماڵ‌كانی كاتی خانەنشینی).

 

  • کێشەی گەرووی هورمز و هەڕەشەی سزای ئەمریکا؛ کۆمپانیای "سۆمۆ" سزا دەدرێت؟

  • ڕێککەوتنی سیاسی بۆ تێپەڕاندنی خشتەکان؛ بۆچی سەردانەکەی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا یەکلاکەرەوەیە؟

  • عێراق هەناردەی نەوتی لە گەرووی هورمزەوە گەیاندووەتە دوو ملیۆن بەرمیل

  • بانكه‌ بازرگانییه‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانى ڕاپه‌رین و هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌م ده‌كرێنه‌وه‌

  • عێراق رێکارەکان توند دەکاتەوە و هەرێمی کوردستان ناچار بە جێبەجێکردنی سیستەمی نوێی دارایی دەکرێت

  • داتاى خه‌رجی مووچه‌و به‌كاربردنی به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق

  • شاکاری گواستنەوە یان زیانی دارایی؟ بە بەهای زیاتر لە دوو ترلیۆن دۆلار ئۆتۆمبێل لە کوردستاندا هەن

  • زیانە نەبینراوەکەی کاره‌ساته‌که‌؛ ئەو دوو ئاگرەی گیرفانی قۆرخکارانی پڕکرد و سییەکانی سلێمانی سووتاند

  • بە ئەلیکترۆنیکردنی گومرگەکانی هەرێم؛ بەغدا کۆنترۆڵی داهاتە داراییەکان توندتر دەکات

سەرەکی