2024-10-02 342 جار خوێنراوەتەوە

دیلان غەفور: هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی ئەیلول دەنێردرێت

ناوەندی هەواڵ

پەرلەمانتارێکی یەکێتی دوای دیداریان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، بە دڵنیاییەوە لە هەفتەی داهاتوو حکوومەتی عێراق مووچەی مانگی ئەیلول بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت و لە مانگەکانی داهاتووش هیچ کێشەیەکی دیکە بۆ ناردنی مووچە دروست ناکرێت.

 دیلان غەفور، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2024، لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق بە تایبە میوانداری تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقیان کردووە، بۆ گفتوگۆ لەسەر ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییانەی پەیوەستن بە کە تایبەتن بە دولایەنەی باج.

وتیشی: دوای ئەم بابەتە پرسیاری هەنگاوەکانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانمان کردووە، چونکە لیستی مووچەخۆران گەیشتوونەتە بەغدا و لە وەزارەتی داراییە، بەڵام وردبینی لە لیستەکان دەکرێت، بەهۆی ئەوەی سێ ڕۆژی داهاتووە پشووە، پرۆسەی وردبینی کردنەکە ڕادەوەستێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە لە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ئەیلولی مووچەخۆران هەرێمی کوردستان دەگات.

ئاماژەی بەوەشدا ، هۆکاری دواکەوتنی ناردنی مووچەش بەهۆی چەند تێبینی سەرنجێکەوە بووە کە وەزارەتی دارایی لەسەر ناوەڕۆکی لیستەکان هەی بووە، بەڵام ئێستا سەرجەم تێبینییەکانی چارەکراون و کۆتاییان پێهاتووە، ئەوەی ماوەتەوە وردبینی کردنی لیستی مووچەخۆرانە.

بەوتەی دیلان غەفور، لە دوای ناردنی مووچەی مانگی ئەیلول، هیچ کێشەیەکی دیکە بۆ لیسی مووچەخۆران و ناردنی مووچەی مووچەخۆران دروست ناکرێت و بەگوێرەی ڕوونکردنەوەی وەزیری دارایی مووچەی مانگەکانی دیکە دەنێردرێت.

  • کێشەی گەرووی هورمز و هەڕەشەی سزای ئەمریکا؛ کۆمپانیای "سۆمۆ" سزا دەدرێت؟

  • ڕێککەوتنی سیاسی بۆ تێپەڕاندنی خشتەکان؛ بۆچی سەردانەکەی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا یەکلاکەرەوەیە؟

  • عێراق هەناردەی نەوتی لە گەرووی هورمزەوە گەیاندووەتە دوو ملیۆن بەرمیل

  • بانكه‌ بازرگانییه‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانى ڕاپه‌رین و هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌م ده‌كرێنه‌وه‌

  • عێراق رێکارەکان توند دەکاتەوە و هەرێمی کوردستان ناچار بە جێبەجێکردنی سیستەمی نوێی دارایی دەکرێت

  • داتاى خه‌رجی مووچه‌و به‌كاربردنی به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق

  • شاکاری گواستنەوە یان زیانی دارایی؟ بە بەهای زیاتر لە دوو ترلیۆن دۆلار ئۆتۆمبێل لە کوردستاندا هەن

  • زیانە نەبینراوەکەی کاره‌ساته‌که‌؛ ئەو دوو ئاگرەی گیرفانی قۆرخکارانی پڕکرد و سییەکانی سلێمانی سووتاند

  • بە ئەلیکترۆنیکردنی گومرگەکانی هەرێم؛ بەغدا کۆنترۆڵی داهاتە داراییەکان توندتر دەکات

سەرەکی