2024-10-05 683 جار خوێنراوەتەوە

هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەشدەکرێت

ناوەندی هەواڵ

ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت و بڕى 402 هەزار دینارە بۆ هەر پلەدار، پێشمەرگە و ئەفسەرێکی لیوا هاوبەشەکان دەدرێت.

هاوپەیمانان مانگانە نزیکەی 15 ملیۆن دۆلار دەدەن بە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ لیوا هاوبەشەکان، ئەوەش وەک پشتیوانییەک بۆ پێشمەرگە و یەکخستنەوەی یەکجاریی هێزەکانی پێشمەرگە.

بەپێى زانیارییەکان لە ئێستادا  هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژمارەکەیان و بڕیارە رۆژی سێشەممە و لەگەڵ مووچەی مانگی هەشت هاوکارییەکانیش دابەشدەکرێت.

لە زانیاریەکاندا هاتووە، هاوکارییەکە تایبەتە لە لیوا هاوبەشەکان و بڕەکەی 402 هەزار دینارە بۆ هەر پلەدار، پێشمەرگە و ئەفسەرێکی لیوا هاوبەشەکانى سەربە وەزارەتی پێشمەرگە و 50 هەزار پێشمەرگە وەریدەگرن.

 

  • سەردانی وەفدی باڵای عێراق بۆ هەرێم؛ گفتوگۆکان لەسەر دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان چڕ دەبنەوە

  • هەنگاوەکانی عێراق بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان؛ ڕاکێشانی وەبەرهێنان و دابینکردنی جێگرەوەی هەناردە

  • کەرتی نەوت گۆڕانکاری بەخۆیەوە دەبینێت؛ شاماران و گەڵف کیستۆن یەکدەگرن و ڕوو لە کێڵگەی حەمرین دەکەن

  • سوپرایزێکی تری بەغداد لە ڕێگەدایە؛ مەترسیی گۆڕینی دراو و لابردنی سفرەکان لە چەند مانگی داهاتوودا

  • كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ بودجه‌ی 2027؛ له‌ نه‌وت و داهاتی گومرگییه‌وه‌ تا ڕێژه‌ی پشكه‌كان

  • بەهای دۆلار وەکخۆی نامێنێتەوە؛ ئەنجومەنی وزاری ئابووری عێراق پرۆژەیاسای بودجەی پەسەندکرد

  • فەرمانبەری گرێبەست و کرێکاری رۆژانە لە بودجە جێگیرکران

  • کێشەی گەرووی هورمز و هەڕەشەی سزای ئەمریکا؛ کۆمپانیای "سۆمۆ" سزا دەدرێت؟

  • ڕێککەوتنی سیاسی بۆ تێپەڕاندنی خشتەکان؛ بۆچی سەردانەکەی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا یەکلاکەرەوەیە؟

سەرەکی