2   کاتژمێر پێش ئێستا 43 جار خوێنراوەتەوە

زیرەکیی دەستکرد.. جەنگی متمانە لە هەڵبژاردنەکان

چەواشەکاریی دیجیتالی چۆن متمانەی دەوڵەت و ئاشتیی کۆمەڵایەتی دەخاتە مەترسییەوە؟

هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا وردە وردە دەگۆڕێن بۆ گۆڕەپانێکی شەڕی کراوە کە نەک تەنها سندوقەکانی دەنگدانی ڕاستەوخۆ دەکاتە ئامانج، بەڵکو هۆشیاری و متمانەی دەنگدەری ئەمریکیش بە دەزگاکانی دەکاتە ئامانج.

لەگەڵ پێشکەوتنی گەورەی ئامڕازەکانی زیرەکیی دەستکرد و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئێستا ڤیدیۆیەکی دروستکراو، راپرسییەکی چەواشەکارانە، یان پەیامێک کە لەلایەن کەسایەتییەکی کاریگەرەوە بڵاودەکرێتەوە، دەتوانێت ڕاستەوخۆ بگاتە دەستی دەنگدەر و تێڕوانینی بۆ کاندیدەکان و پرۆسەی سیاسی بشێوێنێت.

مەترسی ئەم چەواشەکارییە لەوەدایە کە سنووری شێواندنی ڕاستییەکان تێدەپەڕێنێت بۆ دروستکردنێکی قووڵتر لە قەیرانی متمانە؛ بە جۆرێک کە گومان دەگاتە سەر هەواڵە ڕاست و باوەڕپێکراوەکانیش، و بەمەش خودی ڕاستی دەبێتە جێگەی مشتومڕێکی بەردەوام.

لە چوارچێوەیەکی لەم شێوەیەدا، جیاوازییەک لە تێڕوانینی شارەزایاندا دەردەکەوێت؛ لە کاتێکدا ڕۆژنامەنووسی تایبەتمەند لە کاروباری ئەمریکی، مووەفەق حەرب، پێی وایە دەستتێوەردانی دەرەکی، وەک هەندێک لە تۆڕە ڕووسییەکان کە ناسراون بە بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی ئاراستەکراو، هەوڵ دەدەن کاریگەری لەسەر ناوەڕۆکی ئەو پەیامانە دروست بکەن کە پشتگیری لە کۆمارییەکان دەکەن و پەیوەندییان بە دۆسیەکانی وەک ئوکرانیا و ناتۆوە هەیە، بەڵام ئەکادیمی ڕۆلان بیجامۆف قەبارەی ئەم کاریگەرییە یەکلاکەرەوەیە کەم دەکاتەوە، و پێی وایە ڕووسیا زۆرجار وەک بیانوویەک بۆ هەڵواسینی کێشە و پێکدادانە سیاسییە ناوخۆییەکانی ئەمریکا بەکاردێت، و کاریگەرییە هاوبەشەکان لە جیهانێکی کراوەدا بە شتێکی سروشتی دەمێننەوە.

پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مەترسیی چەواشەکاری و زیرەکیی دەستکرد؛ کاتێک زلهێزەکان دەلەرزن، بارودۆخی وڵاتانی لاواز چۆن دەبێت؟

کاتێک ئەمریکای خاوەن تەکنەلۆجیا لەبەردەم شەپۆلی ڤیدیۆی دەستکرد ڕاپرسیی ساختە و جەنگی زانیاریدا تووشی قەیرانی متمانە دەبێت، بێگومان دۆخی وڵاتە هەژارەکان و وڵاتێکی وەک عێراق سەد قات مەترسیدارتر دەبێت.

لە کۆمەڵگەیەکدا کە ژێرخانی هۆشیاریی دیجیتاڵی لاواز بێت و ململانێی تائیفی و سیاسی بوونی هەبێت، بڵاوبوونەوەی هەواڵێکی چەواشەکارانە تەنها متمانەی دامەزراوەکان تێکنادات، بەڵکو دەتوانێت لە چەند کاتژمێرێکدا ئاشتیی کۆمەڵایەتی بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و ئاژاوە دروست بکات. ئەوەی لە جیهانی پێشکەوتودا تەنها کێشەیەکە بۆ ڕای گشتی، لە جیهانی سێیەمدا دەبێتە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بۆ سەر خودی سەقامگیریی دەوڵەت.

 

  • زیرەکیی دەستکرد.. جەنگی متمانە لە هەڵبژاردنەکان

  • سەگەکان پێش ڕوودانی هەست بە بومەلەرزە دەکەن؟

  • ئێراق؛ سەد ساڵ لە نێو گێژاوی ئینگلیزدا!

  • نامەیەکی ئێرانییەکان لە ژووری خۆگۆڕین؛ بە شانازییەوە هاتین و بە کەرامەتەوە دەڕۆینەوە

  • ساڵانی پێشوو دەگمەن بووە؛ دەستەی كەشناسی عێراق هۆكاری بارانی بەلێزمە ئاشكرادەكات

  • لە خەونەوە بۆ ڕاستی؛ عێراق دوای 40 ساڵ بۆ مۆندیال سەركەوت

  • خانمان له‌مه‌ترسییه‌كى جوانكاریى فیله‌رو بۆتۆكس ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌

  • نهێنی 1ی تەمموز چییە؟

  • نزیكەی چوار هەزار و 500 ساڵ لەمەوپێش مرۆڤ بۆ زاخاوی مێشكی یاری داهێناوە

سەرەکی