×

2024-11-13 144 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازى لەبارەى مووچەوە پەیامێک بە سودانى دەدەن

ناوەندی هەواڵ

ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازیی داوا لە سەرۆک وەزیرانى عێراق دەکەن، مووچەکانیان لە ڕێگەی بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەینەوە تەوتین و دابەشبکرێت.

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم کۆبوە و بڕیارە ئێوارەى ئەمڕۆش بگاتە سلێمانى و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتى و چەند لایەنێكی سیاسیی دیکە کۆببنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13-11-2024، ئەنجوومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی سلێمانى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا پەیامێکیان ئاڕاستەى محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق کرد و تیایدا رایانگەیاند، وەک فەرمانبەران داواکارین مووچەکانمان لەسەر بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین تەوتین بکرێت و ڕاستەوخۆ بگاتە دەستمان، نامانەوێت هەرێم هیچ ڕۆڵێکی هەبێت لە دابەشکردنی مووچەکانمان.

لە پەیامەکەدا هاتووە، پلەبەرزکردنەوە دەست پێبکاتەوە و بانکی تی بی ئای بخرێتە دەرەوەی مووچەی فەرمانبەران، هەروەها داواکارین سەردانی هەرێم بدەیتە دادگا لە پای ستەمکردنیان لە فەرمانبەران.

لە پەیامەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، بڕیاری دادگای فیدراڵی ئومێدی گەڕاندەوە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بەڵام نەرمی و چاوپۆشیکردنی ئێوە لە حکومەت و دارایی هەرێم دەیان کێشەی تری خوڵقاند.


  • بەڕێوەبەرێتی خۆسەر چەک هەڵگرتنی گشتی و حاڵەتی ئامادەباشی راگەیاند

  • تورکیا بە چڕى سنورى دهۆکى بۆردوومان کرد

  • لە هەرێمى كوردستان 61 حاڵه‌تى ئایدز تۆماركراون

  • لە هەولێر خۆپیشاندان دەستیپێكرد و شەقامێکى سەرەکى داخرا

  • زیاتر لە 763 ملیار دینار لەبەغداوە بۆ مووچەی مانگی 10 گەیشته‌ هه‌رێم

  • ئەمریكا: لە هەرێمی كوردستان ئازادی ڕادەربڕین پاشەكشەی كردووە

  • پارتی و یەكێتی: كۆبوونەوەكانمان بەردەوام دەبێت

  • کارنامەى یەکەم دانیشتنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بڵاوکرایەوە

  • یه‌په‌گه‌ هێرشى ده‌ستپێكردو فڕۆكه‌خانه‌ى حه‌له‌بى كۆنترۆڵكرد

سەرەکی