2024-11-13 478 جار خوێنراوەتەوە

سودانی داوایەک لە عەلی باپیر دەکات

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری دەکات چاو بە بڕیاری بایکۆتکردنی پەرلەماندا بخشێنێتەوە.

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سوودانی لە شاری هەولێر سەردانی عەلی باپیری کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا ڕەوشی هەرێمیان تاوتوێ کرد.

دوای کۆبوونەوەکە عەبدولستار مەجید، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سوودانی داوای لە عەلی باپیر کردووە چاو بە بڕیاری بەشدارینەکردن لە پەرلەمانی کوردستان بخشێننەوە و پەشیمان ببنەوە. 

وتیشی: سوودانی داوای لێنەکردوون بەشداری لە پێکهێنانی حکومەتدا بکەن.

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم کۆبوە و بڕیارە ئێوارەى ئەمڕۆش بگاتە سلێمانى و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتى و چەند لایەنێكی سیاسیی دیکە کۆببنەوە.

  • ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری کرا

  • وردەکاریی ڕێوڕەسمی چەکدانانی پەکەکە ئاشکرا کرا

  • سلێمانی.. ناوی ئەو گەڕەكانەی كە پرۆژەی رووناكی كارەبایان بوەتە 24 كاتژمێری، بڵاوكرایەوە

  • ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی موچەوە بڕیاریدا

  • کەجەکە: بە هۆکاری ئەمنی، ڕۆژنامەنووسان ناتوانن بەشداری مەراسیمی چەک دانان بکەن

  • رێکەوتنەکەی هەرێم و بەغداد هەڵوەشایەوە

  • وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خوێندکارانی پۆلی نۆ دەرکرد

  • دیداری شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئۆجەلان لە ئیمرالی کۆتاییهات

  • حكومەتی هەرێم و عێراق لەسەر هێرشە درۆنییەكان وەڵامی یەكتر دەدەنەوە

سەرەکی