×

زیندانێکی عێراق
2024-11-28 129 جار خوێنراوەتەوە

په‌رله‌مانى عێراق: له‌ ناوه‌نده‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ى زیندانیان ده‌درێت

ناوەندی هەواڵ

لیژنه‌ى مافى مرۆڤى په‌رله‌مانى عێراق، ڕایگه‌یاند له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێرى ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ باس له‌ ئه‌شكه‌نجه‌دانى زیندانیان ده‌كه‌ن له‌ ناوه‌نده‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ عێراق، لیژنه‌كه‌ ده‌ڵێت "به‌ زۆر دانپێدانان له‌ زیندانیان وه‌رده‌گیرێت به‌ ڕێگه‌یه‌كیش كه‌ ساده‌ترین پێوه‌ره‌كانى مافى مرۆڤى پێشێلكردووه‌".
لیژنه‌ى مافى مرۆڤى په‌رله‌مانى عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئه‌و مامه‌ڵانه‌ى له‌ ناوه‌نده‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كرێت، پێشێلكردنى ده‌ستورى عێراقه‌ كه‌ گره‌نتى پاراستنى شكۆى مرۆڤ ده‌كات، جگه‌ له‌و په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییانه‌ى كه‌ عێراق واژۆى كردووه‌، له‌ دیارترینیشیان ڕێككه‌وتنى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌شكه‌نجه‌.
لیژنه‌كه‌ ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و پێشێلكاریانه‌ واده‌كات متمانه‌ى نێوان هاوڵاتیان و ده‌وڵه‌ت لاواز ببێت، جگه‌ له‌وه‌ى وێنایه‌كى نه‌رێنى له‌سه‌ر سیسته‌مى یاسایى عێراق له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ دروست ده‌كات.
لیژنه‌ى مافى مرۆڤى په‌رله‌مانى عێراق، داوا له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ مامه‌ڵه‌ى نه‌شیاو و ئه‌شكه‌نجه‌یان به‌رامبه‌ر به‌كارهێنراوه‌ به‌ڵگه‌ و سكاڵاكانیان پێشكه‌ش به‌ لیژنه‌كه‌ بكه‌ن، جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پێشوازى له‌ هه‌ركه‌سێك ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ر دۆسیه‌ و سكاڵایه‌كى هه‌بێت تا له‌ ڕێگه‌ى لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌نده‌وه‌ هه‌وڵبده‌ن به‌رپرسیاران بده‌نه‌ دادگا.
لیژنه‌كه‌ داوا له‌هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار له‌ دادگاكان ده‌كات، ڕێوشوێنى به‌په‌له‌ و گشتگیر بۆ ڕاگرتنى ئه‌و مامه‌ڵه‌ نایاساییانه‌ ده‌ستپێبكه‌ن، هاوكات ئامرازه‌كانى چاودێرى له‌ناوه‌نده‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌منیی زیاتر بكه‌ن.

 

  • سوودانی بۆ تاوتوێ کردنی چەند پرسێک دەچێتە پەرلەمانی عێراق

  • ڕۆژنامەی سەباح: شەقامەکانى بەغداد بوون بە گۆڕەپانى جەنگ

  • لە پەرلەمانی عێراق سێ یاسا گرنگەكە دەنگیان لەسەر دەدرێت

  • حەشدی شەعبی دەچێتە سنوری سوریا

  • ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لە سەر ژمارەیەک پرۆژە یاسای گرنگ دەدات

  • په‌رله‌مانى عێراق: له‌ ناوه‌نده‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ى زیندانیان ده‌درێت

  • سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرەو ئیسپانیا بەڕێکەوت

  • یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مان به‌ سه‌رۆكایه‌تى مه‌شهه‌دانى دەستى پێکرد

  • دادگای فیدراڵی لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ فراكسیۆنە كوردیەكان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

سەرەکی