×

هێزێکی حەشدی شەعبی
2024-11-30 429 جار خوێنراوەتەوە

حەشدی شەعبی دەچێتە سنوری سوریا

ناوەندی هەواڵ

بە مەبەستی چاودێری و كۆنترۆڵی سنوور لەگەڵ سوریا، نزیكەی 10 هەزار سەرباز و چەكداری حەشدی شەعبی لە سنووری نێوان عێراق- سوریا جێگیركراون، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ ترسی عێراق بۆ هاتنی چەكدارە ئازادكراوەكانی داعش و قاعیدە بۆ خاكەكەی.
دوای تەنیا 24 كاتژمێر لە جێبەجێكردنی بڕیاری ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و لوبنان، چەكدارانی "تەحریر و شام" و هێزە چەكدارەكانی دیكەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كە نزیكن لە توركیا هێرشی فراوانیان بۆ داگیركاری كۆنترۆڵكردنی ناوچەكانی سوریا دەستپێكردووە. 
سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرای كرد، پێنج لیوا بەهەموو جۆرە كەرەستەیەكی سەربازییەوە جۆڵەیان پێكراوە، سێ لیوایان سەربە سوپان و دوو لیوای دیكەیان سەر بەهێزەكانی حەشدی شەعبین، لە سنوورەكانی نێوان عێراق و سووریا بڵاوەیان پێكرا. 
بەیانی ئەمڕۆش هێزێكی ئەمنی لەنزیك فڕۆكەخانەی "موسەنا" ی سەربازی نزیك زانكۆی ئاشوور لەناوەڕاست بەغدای پایتەخت بڵاوەی پێكرا، تائەم كاتەش هۆكارەكەی نەزانراوە.

 

  • سوودانی بۆ تاوتوێ کردنی چەند پرسێک دەچێتە پەرلەمانی عێراق

  • ڕۆژنامەی سەباح: شەقامەکانى بەغداد بوون بە گۆڕەپانى جەنگ

  • لە پەرلەمانی عێراق سێ یاسا گرنگەكە دەنگیان لەسەر دەدرێت

  • حەشدی شەعبی دەچێتە سنوری سوریا

  • ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لە سەر ژمارەیەک پرۆژە یاسای گرنگ دەدات

  • په‌رله‌مانى عێراق: له‌ ناوه‌نده‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ى زیندانیان ده‌درێت

  • سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرەو ئیسپانیا بەڕێکەوت

  • یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مان به‌ سه‌رۆكایه‌تى مه‌شهه‌دانى دەستى پێکرد

  • دادگای فیدراڵی لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ فراكسیۆنە كوردیەكان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

سەرەکی