×

2024-11-30 181 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لە سەر ژمارەیەک پرۆژە یاسای گرنگ دەدات

ناوەندی هەواڵ

بڕیارە سبەى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە چەند پرسێکى گرنگ کۆبونەوەى خۆى ئەنجام بدات، یەکێک لە تەوەرەسەرەکییەکانى کۆبونەوەکە دەنگدانە رەشنووسی یاسای گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەینێ یەکشەممە 1-12-2024، ئەنجومەنى نوێنەران کۆدەبێتەوە و کارنامەى دانیشتنەکەش بریتی دەبێت لە دەنگدان لەسەر یاسای پێشنیارکراوی باری کەسی، رەشنووسی یاسای گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان، رەشنووسی هەموارکردنەوەی دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە دانیشتنەکەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ رەشنووسی هەمواری پێنجەمی یاسای فڕۆکەوانیی مەدەنی و خوێندنەوەی دووەم بۆ رەشنووسی هەموارکردنەوەی یەکەمی یاسای شارە پیشەسازییەکان ئەنجام دەدرێت.

ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق هەفتەى رابردوو ، یەکەم کۆبونەوەى بە سەرۆکایەتیی مەشهەدانى ئەنجام دا دواى ئەوەى بۆماوەى نزیکەى ساڵێک دانیشتنەکان بە وەکالەت بەڕێوەدەبران.

  • سوودانی بۆ تاوتوێ کردنی چەند پرسێک دەچێتە پەرلەمانی عێراق

  • ڕۆژنامەی سەباح: شەقامەکانى بەغداد بوون بە گۆڕەپانى جەنگ

  • لە پەرلەمانی عێراق سێ یاسا گرنگەكە دەنگیان لەسەر دەدرێت

  • حەشدی شەعبی دەچێتە سنوری سوریا

  • ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لە سەر ژمارەیەک پرۆژە یاسای گرنگ دەدات

  • په‌رله‌مانى عێراق: له‌ ناوه‌نده‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ى زیندانیان ده‌درێت

  • سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرەو ئیسپانیا بەڕێکەوت

  • یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مان به‌ سه‌رۆكایه‌تى مه‌شهه‌دانى دەستى پێکرد

  • دادگای فیدراڵی لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ فراكسیۆنە كوردیەكان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

سەرەکی