2024-11-28 319 جار خوێنراوەتەوە

بەغدا پارەی مووچەی بۆ هەرێم خەرجکرد

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا بڕی 761 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات.

 میدیای نزیک لە پارتی بڵاویکردەوە، وەزارەتی دارایی عێراق نوسراوی خەرجکردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دەرکردووە و بەمەش حکومەتی عێراق بڕی 761 ملیار دینار وەک مووچەی مانگی 10 بۆ هەرێم دەنێرێت.

ئاماژە بەوەشدراوە، ڕۆژی یەک شەممە 1/12/2024 وەزارەتی دارایی هەرێم دەتوانێت لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق ئەو بڕە پارەیە وەربگرێت.

 هەربەپێی هەواڵەکەی میدیای پارتی، بەغدا لە قۆناغی کۆتایی وردبینی لیستی مووچەی مانگی 11 دایە و دوای تەواوبوونی و نەبوونی گرفت بڕی 763 ملیار دینار وەک پشکی هەرێم لە مووچە خەرجدەکات و دەبێت هەرێم خۆی کورتهێنانەکەی پر بکاتەوە.

خەرجکردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەکاتێکدایە مووجەخۆرانی هەرێم زیاتر لە 50ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووەو حکومەتی  هەرێمیش بێدەنگی لەبەرامبەر بارودۆخ و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان هەڵبژاردووە.

  • له‌باره‌ى كه‌شى ئه‌مشه‌وه‌وه‌ هۆشداریده‌درێت

  • سوپای پاسدارانی ئێران دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لەکەنداو پشتڕاستدەکاتەوە

  • سه‌رچاوه‌ى هێرشه‌كه‌ى دیمه‌شق ئاشكراكراو ئیسرائیلیش ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • سەرۆکی دەزگای قەزایی ئێران داوای تووندتركردنى ياساى حیجاب ده‌كات

  • هاتووچۆی هه‌رێم شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌و هۆشداریده‌دات

  • سه‌ركرده‌یه‌كى دیارى یه‌كێتیى: هه‌ڵبژاردن ته‌واو كاتى گفتوگۆیه‌ له‌گه‌ڵ پارتى

  • عێراق ڕوبه‌ڕووى شڵه‌ژانێكى قورسى دارایی ده‌بێته‌وه‌

  • ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دووباره‌ بكرێته‌وه‌و پارتى هۆشداریده‌دات

  • سەید ڕەزای دەرسیم چۆن خۆی کرد بە قوربانی بۆ گەلەکەی؟

سەرەکی