2024-11-28 267 جار خوێنراوەتەوە

سۆران عومەر:هەرێم بەنیازە بە پارەی هەرسێ مانگەکە موچەی مانگی 10 و 11 دابەش بکات

ناوەندی هەواڵ

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12 ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، هەرێم داوای پارەی زیاتر لەبەغدا دەکات و ئەگەریش ئەو کورتهێنانە پرنەبێتەوە هەرێم دوو مووچە دابەشدەکات”.

سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق  ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ نوسراوەکە واژۆکرا، بڕیارە ڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو 1_12_2024 بڕی ( 763 ملیارو 146 ملیۆن) دینار بخرێتە سەر حسابی حکومەتی هەرێم بۆ موچەی مانگی (10).

ڕاشیگەیاندووە، پيویستە هەرێم لەداهاتی ناوخۆو نەوت 233 ملیار دیناری بخاتە سەر چونکە لیستی موچەی بە 996 ملیار دینار داناوە.

بەوتەی سۆران عومەر، هەرێم داوای بڕێک پارەی دیکەی لەدارایی عێراق کردووە وەک پشکی هەرێم تاکو موچەی مانگەکانی 11 و 12 ی پێ دابەش بکات لەگەڵ ئەو دوو 763 ملیارەی دیکە، ئەگەر بەغدا ئەو پارە زیادەی داواکراوە نەینێرێ، هەرێم بەنیازە بە 3 پارەی 763 ملیاری موچەی مانگی 10 و 11 دابەش بکات!.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشیکردووە، لە 10 مانگی ساڵی ڕابردوو هەرێم تەنها 395 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی بۆ بەغدا گەڕاندۆتەوە، جگە لەوەی نەوتی بەتەنکەرو لەناوخۆ فرۆشتووە.

  • چۆن دەزگای هەواڵگری مۆساد دزەی کردە ناو ئێران و سیستمە بەرگریییەکانی لەناو برد؟

  • ئێران وەڵامی ‌هێرشەکانی ئیسرائیلی دایەوە و سەدان موشەک و درۆنی ئاڕاستەکرد

  • واشنتۆن پۆست: ئەو موشەکانەی ئەمڕۆ هێرشەکەی پێ ئەنجامدرا چەند مانگێک لەمەوپێش ئاودیوی ئێران کراوە .

  • پانۆراماى پێشهاتە سەربازییەكانى نێوان ئێران و ئیسرائیل

  • هەپەگە لە ڕاگەیاندراوێکدا "تورکیا بەچەکی قورس و قەدەغەکراو و درۆن هێرش دەکاتە سەر گەریلا"

  • ئەندامێکی هاوپەیمانی ئەنبار " ڕۆژانە سەدان هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاغ ئاودیوی تورکیا دەکرێت و داهاتەکەشی بنەماڵەیەک دەستی بەسەردا دەگرێت "

  • سەرەڕای نەبوونی متمانەی بانکی لە کۆتایی ئەم مانگەوە عێراق پاردەدانی کاش قەدەغە دەکات

  • دۆخی ئێستای عێراق لە ئارامی پێش گەردەلول دەچێت

  • ئیلۆن ماسک "ئێکس چات" وەک ڕکابەرێکی واتس ئەپ و تێلیگرام بڵاوده‌كاته‌وه‌

سەرەکی