×

21   کاتژمێر پێش ئێستا 239 جار خوێنراوەتەوە

یەکەم شاندی سیاسییە دوای 10 ساڵ دەچێتە ئیمڕاڵی، دوو پەرلەمانتاری دەمپارتی سەردان دەکەن

ناوەندی هەواڵ

ئاژانسی میزۆپۆتامیا بڵاویکردەوە، وەزارەتی دادی تورکیا وەڵامی داواکارییەکەی دەمپارتی داوەتەوە بۆ سەردانیکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان و دوو پەرلەمانتاری پارتەکە دەچنە زیندانی ئیمراڵی.

بەپێی هەواڵەکەی ئاژانسی میزۆپۆتبمیا،هەریەکە لە سەری سورەیا و پەروین بوڵدان سبەی شەممە یان یەکشەممە سەردانی زیندانی ئیمڕاڵی دەکەن بۆ ئەوەی چاویان بە عەبدوڵا ئۆجەلان بکەوێت.

لە دواى شکستهێنانى پرۆسەى ئاشتى لە ساڵى 2015 ئەمە یەکەم سەردانى شاندى سیاسی پارتە کوردییەکانە بۆ لاى ئۆجەلان، کە نزیکەی 26 ساڵە لە دوورگەى ئیمراڵى زیندانیکراوە.
ئەم هەنگاوە دواى ئەوەدێت، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکى مەهەپە و هاوپەیمانی ئەردۆغان دەستپێشخەرییەکی بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی ڕاگەیاندوداوایکرد گفتوگۆ لەنێوان دەمپارتى و ئۆجەلان دەستپێبکات.

دوایین کەس سەردانى ئۆجالانى کرد، عومەر ئۆجەلان، برازاى عەبدوڵا ئۆجەلان بوو، دواى سەردانەکە پەیامێکى ئۆجەلانى بۆ ڕایگشتى وتورکیا و کوردستان بڵاوکردەوە کە وتبووى، دەتوانم دۆخى شەڕ بگۆڕم بۆ سیاسی و یاسایی.

  • دیداری سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بۆڵدان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان پێنج كاتژمێری خایاند

  • ڤیدیۆ: سوپای توركیا هێزی زیاتر ڕەوانەی سنوری برادۆست دەكات

  • عەلى حەمە ساڵح: لەبەرامبەر بێبەڵێنى و درۆکانى حکومەتى هەرێم عێراق تەمویلى مووچەى مانگى 11ى راگرتووە

  • ​شاندی دەمپارتی گەیشتە زیندانی ئیمراڵی

  • هەسەدە ڕاگەیەنراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە

  • یەکەم شاندی سیاسییە دوای 10 ساڵ دەچێتە ئیمڕاڵی، دوو پەرلەمانتاری دەمپارتی سەردان دەکەن

  • پردەکە مەترسی ڕوخانی لەسەرە، ڕێگای گەلی عەلی بەگ داخرا

  • نۆیەمین كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

  • وەزارەتی تەندروستی تاقیگەی نەخۆشخانە گشتییەكانی هەرێم دەداتە كەرتی تایبەت

سەرەکی