وێنە گێتی
2024-12-28 362 جار خوێنراوەتەوە

كاركردن بە شەو مێشك لاواز دەكات

ناوەندی هەواڵ

زانایان بۆیان دەركەوتووە، كاركردن تا درەنگانی شەو زیانێكی زۆر بە مێشك دەگەیەنێت.
لە توێژینەوەیەكی زانكۆی نیویۆركدا دەركەوتووە كاركردن تا درەنگانی شەو، زیانێكی زۆر بە تەندروستیی مرۆڤ و بە تایبەتتریش كەسانی بەساڵاچوو دەگەیەنێت.
لە چەند توێژینەوەیەكی پێشوودا ئاماژە بەوە درابوو كاركردن لە دەرەوەی كاتی رێكخراوی كاركردن، كاریگەریی خراپ دەكاتە سەر تەندروستیی مرۆڤ.
لەو توێژینەوە نوێیەدا داتاكانی 47 هەزار و 811 كەس وەرگیراون و لە كاتی كاركردن و تواناكانی مێشكیان كۆڵدراوەتەوە.
یەك لەسەر پێنجی بەشداربووانی توێژینەوەكە، بە درێژایی ئەزموونی كاركردنیان لە نۆرەكاتی لێكجیاوازدا (بەیانییان، ئێواران، شەوان و نیوەشەو) كاریان كردووە.
دەركەوتووە ئەوانەی لە نۆرەكاتی شەواندا كاریان كردووە بە بەراورد لەگەڵ ئەوانەی بە رۆژ كاریان كردووە، بە رێژەی لە سەدا 79 كێشە بۆ تواناكانی مێشكیان دروست بووە.
ئەوانەیش تا درەنگانی شەو كاریان كردووە بە رێژەی لە سەدا 53، ئەو كێشەیەیان زیاتر تیادا دەركەوتووە.
بەم جۆرەیش دەركەوتووە كە كاركردن بە شەوان و لە درەنگانی شەودا چ كاریگەرییەكی خراپ دەكاتە سەر مێشك.
 توێژەرەكان وای بۆ دەچن كە هۆشدارییە رووخێنەرەكانی كاتژمێری زیندەیی (ریتمی شەو و رۆژ) رۆڵیان هەبێت بۆ ئەمە و دەمارەكۆئەندام تێكبدەن. 

 

  • ژماره‌ى تووشبوانى شه‌كره‌ له‌عێراق ئاشكراده‌كرێت

  • ئه‌گه‌ڕ ڕۆژێكی ته‌واو شه‌كر و ئارد نه‌خۆیت، چی به‌سه‌ر جه‌سته‌دا دێت؟

  • توێژه‌رانی ئوسترالی پكشنینێكی نوێی خوێنیان په‌ره‌پێداوه‌، كه‌ نه‌خۆشییه‌ بۆماوه‌ییه‌ ده‌گمه‌نه‌كان له‌ منداڵاندا ئاشكرا ده‌كات

  • 9 ڕاسپاردەی زانستی بۆ پاراستنی تەندروستی مێشکت

  • چیتر ڕێگر مەبن لەوەی منداڵەكانتان لەناو خۆڵدا یاری بكەن

  • نیشانە و چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی؛ ئەو ڤایرۆسە نوێیەی لە چین بڵاوبووەتەوە چییە؟

  • عەلی حەمەساڵح لەبارەی پێدانی تاقیگەكان بە كۆمپانیاكان زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات

  • كاركردن بە شەو مێشك لاواز دەكات

  • قایمقامی شارەزوور بە فەرمی هۆكاری سكچوون و ڕشانەوەی لە ناوچەكە ڕاگەیاند

سەرەکی