×

23   کاتژمێر پێش ئێستا 244 جار خوێنراوەتەوە

هەسەدە ڕاگەیەنراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە

ناوەندی هەواڵ

هەسەدە رەتیدەکاتەوە، دەستیان هەبوبێت لەو تەقینەوەیەی شەوی رابردو مەنبجی کردە ئامانج و ڕشیدەگەیەنێت تاوانکاری بەکرێگراوانی داگیرکەری تورکیا،لە کوشتن و تاڵانکردن و ترساندنی خەڵکی مەدەنی لەزیادبوندایە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردوە و تێیدا هاتووە،ئیدانەی ئەو بۆردومانە تیرۆریستییە دەکەین کە ئێوارەی دوێنێ لە شاری مەنبەج ڕوویدا، هەر تۆمەتێکیش بە تێوەگلانی هێزەکانمان لێی ڕەتدەکەینەوە.

هەسەدە دەشڵێت: بەکرێگراوانی داگیرکەری تورکیا، کردەوە تاوانکارییەکانیان لە کوشتن و تاڵانکردن و ترساندنی خەڵکی مەدەنی لەزیادبوندایە.

هەسەدە داواش لە دانیشتوانی منبج دەکات هاوکاریان بن لە دۆزینەوەی بکەرە ڕاستەقینەکانی تەقینەوەکە.

ئێوارەی دوێنێ، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەی مەنبجـی سوریا تەقییەوە، دواتر ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ،بڵاویکردەوە، تەقینەوەکە تەنیا زیانی ماددی هەبوە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

  • ئامەد: دادگا سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر دایك و مام و برایەكی نارین گوراندا سەپاند

  • دیداری سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بۆڵدان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان پێنج كاتژمێری خایاند

  • ڤیدیۆ: سوپای توركیا هێزی زیاتر ڕەوانەی سنوری برادۆست دەكات

  • عەلى حەمە ساڵح: لەبەرامبەر بێبەڵێنى و درۆکانى حکومەتى هەرێم عێراق تەمویلى مووچەى مانگى 11ى راگرتووە

  • ​شاندی دەمپارتی گەیشتە زیندانی ئیمراڵی

  • هەسەدە ڕاگەیەنراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە

  • یەکەم شاندی سیاسییە دوای 10 ساڵ دەچێتە ئیمڕاڵی، دوو پەرلەمانتاری دەمپارتی سەردان دەکەن

  • پردەکە مەترسی ڕوخانی لەسەرە، ڕێگای گەلی عەلی بەگ داخرا

  • نۆیەمین كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

سەرەکی