×

دیمەشق
2024-12-28 271 جار خوێنراوەتەوە

زیاتر لە 112 هەزار هەزار كەس لە سوریا بێسەروشوێنن

ناوەندی هەواڵ

زیاتر لە 112 هەزار كەس لە سوریا تائێستا بێسەروشوێنن، سەرۆكی تۆڕی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ دەڵێت "ڕەنگە بەشێكیان كوژرابن".
فەزڵ عەبدولغەنی، سەرۆكی تۆڕی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ژمارەی زیندانیكراوان و بێسەروشوێنكراوانی سوری لە زیندانەكانی ئەسەددا، گەیشتووەتە 112 هەزار و 414 كەس.
سەرۆكی تۆڕی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ وتی: ئاماژەی ئەوە لەبەردەستن، لە 2018ەوە  ڕژێمی بەشار ئەسەد ژمارەیەكی زۆر لە ڕفێندراوەكانی كوشتووە و توانراوە زیاتر لە سێ هەزار وەفاتنامە بدۆزرێتەوە، كە بۆ قوربانییەكان دەركراوە.
"لە زینداانەكانی حەما و حەلەب و حمس و دیمەشق، 24 هەزار و 200 زیندانیكراو ئازاد كران، بەڵام ئەمە لە كۆی 136 هەزار زیندانیكراو چارەنووسیان ئاشكرا بووە، ئەوەی ماوەتەوە و تا ئێستا هیچ لە بارەیانەوە نازانرێت، ژمارەیان دەگاتە 112 هەزار و 414 كەس". فەزڵ عەبدولغەنی وا دەڵێت.
 

 

  • فرۆكەیەكی دیكە كەوتەخوارەوە

  • بەهۆی تووشبوونی بە شێرپەنجە نەشتەرگەری بۆ نەتەنیاهۆ دەکرێت

  • سەرۆکی ئازەربایجان داوای قەرەبوو لە ڕوسیا دەکات

  • ترەمپ مشتومڕ لەسەر خواستە فراوانخوازەکانی لە پاناما، گرینلاند و کەنەدا دروست دەکات

  • ئەحمەد شەرع: هێزە كوردییەكان بەشێك دەبن لە سوپای سوریا

  • دۆسیەی دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووسە ئیتاڵیەكە لە ئێران ئاڵۆزتر بووە

  • بەڵگەنامەكان ئاشكرایان كردووە؛ خێزانی ئەسەد تەنانەت سیخوڕییان بەسەر یەكترەوە كردووە

  • یونسێف: ساڵی 2024 خراپترین ساڵ بووە بۆ منداڵان

  • بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فرۆکەیەک 151 كەس گیانیان لەدەستدا

سەرەکی