×

چەند چەکدارێکی سەر بە تورکیا
2024-12-28 379 جار خوێنراوەتەوە

پێشێلكاری گروپە چەتەكانی توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان لە ساڵی 2024

ناوەندی هەواڵ

لەناوچە داگیركراوەكانی ڕۆژئاوای كوردستان لە ساڵی 2024 گروپە چەتەكانی سەر بە توركیا چەندین پێشێلكاری و كوشتن و ڕفاندن و پێشێكاری مافی مرۆڤیان ئەنجامداوە.
لەماوەی ساڵی 2024 دا 496 كەس لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئەو گروپە چەتانە بەشێوازی جۆراو جۆر كوژراون یاخود برینداربوون، 646 پێشێلكاری گەورەی مافی مرۆڤ ڕوویداوە، 98 تەقینەوە و شەڕ ڕوویداوە.
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند: لەساڵی 2024 دا لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا 273 كەس كوژراون، 211 كەسیش برینداربوون، ئەو كەسانەش نزیكەی نیوەیان خەڵكی سڤیلن.
لەو 130 كەسە سڤیلەی لەماوەی ساڵی 2024 لەژێر دەسەڵاتی گروپە چەتەكانی سەر بە توركیا كوژراون، زۆربەیان ژن و منداڵن.
ڕوانگەی سوریا و ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ داوا دەكەن كۆمەڵگەی مەدەنی بێتەسەرخەت بۆ پاراستنی سڤیل لەو ناوچانە بەهۆی ئەو ئاژاوە و نائارامییەی تێیدایە.
ڕوانگەكە باس لەوەشدەكات ڕووداوی كوشتن و ڕفاندن و دزی و دەستگیركردنی هەڕەمەكیانە لەو ناوچانە بەردەوام لە زیادبووندایە، ئەو كردەوانەش بە چاودێری سوپای توركیایە و گروپە چەتەكانی سەر بە توركیا ئەنجامی دەدەن.
هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێكی چەند ڕۆژێك لەمەوبەریدا، تا كۆتایی ئەمساڵ واتە تا كۆتایی 2024 ی مۆڵەت داوەتە ئەو گروپە چەتانە، ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان لەوانەش گرێسپی و سەرێكانی چۆڵ بكەن، ئەگەرنا هێرشی بەرفراوان دەكاتە سەریان.
توركیا و گروپە چەتە بەكرێگیراوەكانی سەر بە توركیا، لەنێوان ساڵانی 2016 تا ساڵی 2019 چەند هێرشێكیان بۆسەر ناوچەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا و چەند ناوچەیەكی ژێر دەسەڵاتی هێزە كوردییەكانیان داگیركرد، لەوانەش شاری عەفرین و سەرێكانی و گرێ سپی و چەند ناوچەیەكی دیكە.
ئێستاش ئەو گروپانە بە پاڵپشتی توركیا بەردەوامن لە هێرشەكانیان بۆسەر هێزە كوردییەكان، بەڵام تائێستا هەسەدە و هێزەكانی دیكەی لایەنگری لە باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە توندی ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

  • ئۆجه‌لان "سه‌ركرده‌ پێویسته‌كه‌" بۆ ئاشتى له‌ توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست

  • دەقی وتە و پەیامەكانی ئۆجەلان لە دیدارەكەی دوێنێیدا

  • هەمواری برگەیەكی تایبەت بە نەوتی هەرێم كەوتە دوای سەری ساڵ

  • پێشێلكاری گروپە چەتەكانی توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان لە ساڵی 2024

  • مه‌ترسیدارن و وه‌ك كارتى فشار به‌كارده‌هێنرێن؛ ئایا هه‌سه‌ده‌ ئه‌ندامانى داعش ڕاده‌ستى عێراق ده‌كاته‌وه‌؟

  • بەڵگەنامەی نهێنی لەبارەی ڕووخانی ئەسەد و گۆرڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرادەبێت

  • ڕۆژێك دوای هەڕەشەكانی ئێران؛ عەلەوییەكان دەستیان بە خۆپیشاندان كرد

  • هەڵوێستی ئیدارەی نوێی ئەمریكا بەرامبەر ڕۆژئاوای كوردستان چی دەبێت؟

  • به‌غداد له‌ نۆ مانگى ڕابردوودا چه‌ند پاره‌ى بۆ هه‌رێم ناردووه‌؟

سەرەکی