×

2024-12-29 107 جار خوێنراوەتەوە

هەسەدە لە سەرێكانی شەڕی دژ بە گروپە چەكدارەكان دەستپێكرد

ناوەندی هەواڵ

هەسەدە كوژرانی چەند چەكدارێكی گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیای لە چەند گوندێكی دەوروبەری سەرێكانی ڕاگەیاند، ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر ڕایگەیاندبوو كە ئۆپەراسیۆن لەو ناوچانە دەستپێدەكات.

هێزەكانی سوریای دیموكرات لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند:"هێزەكانی ئەنجومەنی سەربازی سەرێكانی چەند پرۆسەیەكی سەربازی ورد و بەهێزیان دژ بە بارەگاكانی توركیا و گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا لە چەند گوندێكی دەوروبەری سەرێكانی ئەنجامدا".

هەسەدە ئەوەشی خستووەتەڕوو:"لەبەیانی ئەمڕۆوە یەكەیەكی هێزەكانمان چوونە سەر چەند پێگەیەكی گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا لە گوندی ڕیحانیەی دەوروبەری سەرێكانی و پێكدادان ڕوویدا، لە ئەنجامدا پێنج چەكداری ئەو گروپانە كوژران". 

لەبەرەیەكی دیكەوە، هێزەكانی هەسەدە هێرشیان بۆسەر پێگەی ئەو گروپە چەكدارانە لە گوندی قاسمیە دەستپێكردووە، لەوێش بەپێی ڕاگەیەندراوەكە "ژمارەیەك چەكداری گروپە چەكدارەكان كوژراون و برینداربوون، بەڵام ژمارەیان ئاشكرانەبووە" .

بەوتەی هەسەدە "لەبەرەی سێیەمەوە لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە هەسەدە هێرشی بۆسەر پێگەی چەكدارەكانی سەر بە توركیا لە گوندی دبس دەستپێكردووە، لەوێش چەند ئامانجێكی توركیا و گروپەكانی سەر بە توركیا پێكراون". هەروەها هەسەدە باسی لەوەشكردووە لە گوندەكانی عەزیزیە و عەریشە و ئەرباحین و گردی شەهید دڵشێر و مەناخ و كنێر چالاكی دژ بە گروپە چەكدارەكان ئەنجامداوە و زیانی زۆری پێگەیاندوون.

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەدا هەسەدە دەڵێت "هێزەكانمان لەو چالاكییانە بەبێ زیان دەرچوون".

چەند ڕۆژێك لەمەوبەر هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێكدا تا كۆتایی ساڵی 2024 ی وەك مۆڵەت دا بە گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا كە ناوچەكانی سەرێكانی و گرێ سپی چۆڵ بكەن، ئەگەرنا هێرش دەكەنە سەر پێگەكانیان و ئۆپەراسیۆن دژیان دەستپێدەكەن.

 

  • گزنگی بەربەیان، داخستنی کۆمپانیاکەمان ڕێگایەکە بۆ زیاتر سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربرین

  • وەزارەتی دارایی هەرێم: هەرکات بەغداد 441 ملیارەکەی نارد دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکەین

  • هاوکاریی هاوپەیمانان گەیشت دەستبەدابەشکردنى دەکرێت

  • نرخى ئەمپیرێک کارەباى موەلیدە کرا بە 20 هەزار دینار

  • ئامارى برینداربوون و گیانلەدەستدان لە ئاهەنگى شەوى سەرى ساڵ راگەیەندرا

  • مووچە خۆران بێئومێد کران و چارەنووسى مووچە بەنادیارى مایەوە

  • ئەمریکا سەرباز و چەک و تەقەمەنی دیکەی ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کرد

  • سلێمانی... بەهۆی داگیرساندنی مۆم ئاگر لەماڵێک کەوتەوەو دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

  • سۆران عومەر بۆ بەرپرسانی هەرێم: چۆن ڕووتان دێ پیرۆزبایی ساڵی 10 مانگی لەخەڵک دەکەن

سەرەکی