×

دیمەشق
2024-12-31 219 جار خوێنراوەتەوە

​ دۆلارى ساخته‌ دیمه‌شق ده‌ته‌نێت

ناوەندی هەواڵ

بازرگان و دانیشتوان و بازاڕه‌كانى دیمه‌شق به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى دۆلارى ساخته‌ ڕوبه‌ڕووى ئاسته‌نگێكى نوێ ده‌بنه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ تا ئاستێكى به‌رز له‌ دۆلارى ڕه‌سه‌ن ده‌چێت.

ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمی سوریا بڵاویكرده‌وه‌: دۆلارى نه‌ختینه‌ به‌تایبه‌تیش 100 دۆلاریی بووه‌ته‌هۆى شڵه‌ژانى گه‌وره‌ى بازاڕ و به‌شێوه‌یه‌ك ئامێرى ئاشكراكردنى دۆلارى هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه‌ و ئاشكراى ناكات.

به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ى به‌ دۆلارى ساخته‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراون ده‌ڵێن دۆلاره‌ ساخته‌كه‌ هاوشێوه‌ى دۆلارى ڕه‌سه‌ن و بنه‌ڕه‌تییه‌، به‌شێوه‌یه‌ك به‌ وردى هاوشێوه‌ى دۆلار دروستكراوه‌ته‌وه‌ ئه‌سته‌مه‌ جیاوازییه‌كه‌ى بزانرێت.

به‌شێك له‌ خاوه‌ن دوكانه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراو ده‌ڵێن ئه‌و قه‌یرانه‌ى له‌ دیمه‌شق دروستبووه‌ به‌ هه‌مانشێوه‌ له‌ توركیاش دروستبووه‌ و به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى ده‌هێنرێته‌ بازاڕه‌وه‌ و ساغ ده‌كرێته‌وه‌.

 

  • ئیرادە: زانیاریی وردو بەڵگەدار لەسەر مووچە و دۆخی دارایی 2024 بڵاودەکاتەوە

  • به‌غداد مووچه‌ى مانگى 12 ى دابه‌شكرد؛ فەرمانبەرانی هه‌رێم چاوه‌ڕوانى مووچه‌ى مانگى 11 دەکەن

  • ​ دۆلارى ساخته‌ دیمه‌شق ده‌ته‌نێت

  • بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کێشەی ئابوری بۆ عێراق دروستکردووە

  • داهاتی نەوتی عێراق زیاتر لە 12 ترلیۆن دینار زیادی كردووە

  • رۆژنامەی العرب: سەرلەنوێ‌ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی نەوتی هەرێم شكستیهێناوە

  • نرخی نەوت بەرزبوونەوەی گەورەی تۆمارکرد

  • لەبارەى بەرزبوونەوەى بەهاى دۆلار دڵنیایى بە هاوڵاتییان دەدرێت

  • عێراق كەی پارە بۆ هەرێم دەنێرێت؟

سەرەکی