دیناری عێراقی
2024-12-31
155 جار خوێنراوەتەوە
به‌غداد مووچه‌ى مانگى 12 ى دابه‌شكرد؛ فەرمانبەرانی هه‌رێم چاوه‌ڕوانى مووچه‌ى مانگى 11 دەکەن
ناوەندی هەواڵ
وه‌زاره‌تى دارایى عێراق كۆتاییهاتنى مووچه‌ى مانگى 12 ى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانى ڕاگه‌یاند، به‌ڵام هه‌رێمى كوردستان چاوه‌ڕوانى مووچه‌ى مانگى 11 یه، له‌كاتێكدا ئه‌مرۆ 31-12-2024 و سبه‌ینێ یه‌كه‌م ڕۆژى ساڵى نوێی 2025 ه به‌وه‌ش حكومه‌تى هه‌رێم ته‌نها 10 مانگ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى داوه.
وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لەلایەن فەرمانگەی ژمێریارییەوە سەرجەم رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی تەواوی فەرمانگە و پارێزگاکان بەگوێرەی خشتە تەواوکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، تەمویلکردنی مووچەی ئەم مانگە کۆمەڵێک رێکاری تەکنیکی و ژمێریاری تێدابووە بەتایبەت وردبینیکردنی تەرازووی پێداچوونەوە کە لەگەڵ کۆتاییهاتنی ساڵدا ئەنجام دەدرێت بۆ دڵنیابوون لە وردبینییە داراییەکان.
"رێوشوێنی گرنگ دەگرینەبەر بۆ تەمویلکردنی مووچەی فەرمانبەران بە خێرایی و دڵنیابوونەوە لەوەی تەواوی فەرمانبەران شایستە داراییەکانیان وەردەگرن". وەزارەتی دارایی عێراق وا ده‌ڵێت.
وه‌زاره‌ته‌كه داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکات بەرپرسیاربن لەو زانیارییانەی بڵاویدەکەنەوە و پشت ببەستن بە سەرچاوە فەرمییەکان بۆ گواستنەوەی هەواڵەکان.
راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی تەواوکردنی رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم لەکاتێکدایە، مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمیان وەرنەگرتووە و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت " ئەو پارەیەی لەبەردەستدایە بۆ دابەشکردنی مووچە بەش ناکات و چاوەڕێین بەغداد ئەو کورتهێنانەی هەیە پڕی بکاتەوە".
ساڵى 2024 چه‌ندین جار به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان و خودى سه‌رۆكى حكومه‌ت دڵنیاییان دابوو كه پێش كۆتایى ساڵ فه‌رمانبه‌ران مووچه‌ى مانگى 12 وه‌رده‌گرن، به‌ڵام له كۆتاییدا به‌ڵێنه‌كانیان نه‌برده‌سه‌ر و دوو مووچه‌ى كۆتایى ئه‌مساڵى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران نه‌درا.
نه‌دانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه له‌كاتێكدایه، هه‌رێمى كوردستان داهاتى شه‌ش مانگى 2024 ى ڕاده‌ستى به‌غداد نه‌كردووه، له‌كاتێكدا داهاتى ناوخۆى هه‌رێم زیاتره له 400 ملیار دینار و به‌غداش به‌رده‌وام به‌شێكى پاره‌ى مووچه‌ى بۆ ناردووه، به‌ڵام ئاماده‌نین له‌داهاتى ناوخۆ و نه‌وتى قاچاغ مووچه دابه‌ش بكه‌ن.
|