×

2024-12-28 88 جار خوێنراوەتەوە

داهاتی نەوتی عێراق زیاتر لە 12 ترلیۆن دینار زیادی كردووە

ناوەندی هەواڵ

داهاتى نەوتى عێراق لە ساڵى 2024 دەگاتە 129 تریلیۆن دینار و لەسەر خەمڵاندنى داهاتەکەى لە یاساى بودجە، 12 تریلیۆن دینار زیادەی دەبێت.

وەزارەتی نەوتى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدابڵاویکردەوە، بۆ مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو، کۆی گشتی هەناردەی نەوتی خاو گەیشتووەتە 98 ملیۆن و 869 هەزار و 824 بەرمیل.

تێکڕاى نرخى نەوت لە مانگى تشرینى یەکەمى 2024 بۆ هەر بەرمیلێک 74 دۆلار و 35 سەنت بووە، کە داهاتەکەى دەگاتە حەوت ملیار و 350 ملیۆن و 971 هەزار دۆلار، بە دیناریش دەکاتە 9 تریلیۆن و 556 ملیار دینار.

بە پێی داتاى وەزارەتى دارایى عێراق، لە 10 مانگى ڕابردوودا داهاتى نەوتى عێراق 110 تریلیۆن و 220 ملیار دینار بووە، لەگەڵ داهاتى فرۆشتنى نەوت لە مانگى تشرینى دووەمى 2024 دەگاتە 119 تریلیۆن و 776 ملیار دینار، لە کاتێکدا لە یاساى بودجەى عێراق، داهاتى نەوت بە 117 تریلیۆن و252 ملیار دینار خەمڵێندراوە، بەپێی ئەو داتایەش دوو تریلیۆن و 524 ملیار دینار زیادەى داهاتى هەبووە.

هەرچەندە داهاتى فرۆشتنى نەوتى عێراق بۆ مانگى کانونى یەکەم ڕانەگەیەندراوە، بەڵام ئەگەر داهاتەکەى هاوشێوەى داهاتى مانگى تشرینى یەکەم بێت، واتا 9 تریلیۆن و 556 ملیار دینار بێت، ئەوا داهاتى نەوت بە کۆى گشتى دەگاتە 129 تریلیۆن دینار و 12 تریلیۆن دیناریش زیادەى داهات بۆ عێراق لە ساڵى 2024 دەستەبەر دەکات.

  • به‌غداد مووچه‌ى مانگى 12 ى دابه‌شكرد؛ فەرمانبەرانی هه‌رێم چاوه‌ڕوانى مووچه‌ى مانگى 11 دەکەن

  • ​ دۆلارى ساخته‌ دیمه‌شق ده‌ته‌نێت

  • بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کێشەی ئابوری بۆ عێراق دروستکردووە

  • داهاتی نەوتی عێراق زیاتر لە 12 ترلیۆن دینار زیادی كردووە

  • رۆژنامەی العرب: سەرلەنوێ‌ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی نەوتی هەرێم شكستیهێناوە

  • نرخی نەوت بەرزبوونەوەی گەورەی تۆمارکرد

  • لەبارەى بەرزبوونەوەى بەهاى دۆلار دڵنیایى بە هاوڵاتییان دەدرێت

  • عێراق كەی پارە بۆ هەرێم دەنێرێت؟

  • نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی

سەرەکی