11   کاتژمێر پێش ئێستا 300 جار خوێنراوەتەوە

سەلوان مۆمیکا ئەو کەسەی قورئانی سوتاند کوژرا

ناوەندی هەواڵ

میدیای سوید بڵاوی کردەوە، سەلوان مۆمیکا پەنابەری عێراقیی تەمەن 38 ساڵ، دوێنێ شەو لە ناوچەی هۆڤشۆی شاری سۆدەرتەلیەی سوێد کوژراوە، بەپێی ڕاپۆرتی SVT، دوای کاژێر 11:00ی شەو، پۆلیس و تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، پاش ئەوەی لە رووداوێکی تەقەکردن ئاگادارکراونەتەوە.

 دانیێل ڤیکداڵ، وتەبێژی پۆلیسی ناوچەی ستۆکهۆڵم  SVTڕایگەیاندووە، لە شوقەیەکدا پیاوێکی تەمەن 40 ساڵ دۆزرایەوە، کە تەقەی لێکرابوو و بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە، پۆلیسی ستۆکهۆڵم تائێستا پشتڕاستی نەکردووەتەوە، قوربانییەکە سەلوان مۆمیکایە، بەڵام دەزگای هەواڵگریی سویدیش (سێپۆ) بەشدارە لە لێکۆڵینەوەکاندا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسەی کوژراوە، لە کاتی ڕووداوەکەدا لە پەخشی ڕاستەوخۆ بووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

سەلوان ۆمیکا ساڵی 2018 چووەتە سوید و ساڵی 2021 مۆڵەتی مانەوەی سێ ساڵەی پێدرا. هاوینی 2023 کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سووتاند، ئەمەش کاردانەوەی تووندی موسڵمانانی جیهانی لێکەوتەوە و کارەکەیان سەرکۆنە کرد.

  • وادەی دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجە دیاریکرا

  • داوای ڕاگرتنی به‌ قاچاخبردنی نه‌وتی هه‌رێم دەكرێت

  • سەلوان مۆمیکا ئەو کەسەی قورئانی سوتاند کوژرا

  • عێراق؛ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و کوژرا و بریندارى لێکەوتەوە

  • وادەی بەڕێوچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاری دەکرێت

  • كۆگایەكی داعش لە بەغداد تەقییەوە و كوژراو و بریندار هەیە

  • په‌رله‌مانى عێراق ئیفاد ڕاده‌گرێت

  • عێراق و بەریتانیا بە بەهای نزیکەی 15 ملیار دۆلار گرێبەستی بازرگانیان واژۆکرد

  • پەرلەمانی عێراق كۆتایی بە پشووی زستانە هێنا

سەرەکی