2025-02-01 334 جار خوێنراوەتەوە

حەماس سێ بارمتەکراوی ئیسرائیلی ئازاد کرد

ناوەندی هەواڵ

حەماس سێ بارمتەکراوی ئیسرائیلی ئازاد کرد و بڕیارە لە بەرامبەردا 183 زیندانیکراوی فەڵەستینی ئازاد دەکرێن.

ئەمڕۆ شەممە،1ی شوباتی2025، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس، چوارەمین گروپی بارمتەکراوە ئیسرائیلییەکان لە کەرتی غەززە لە نماییشێکی چەکداریدا ڕادەستی خاچی سوری نێودەوڵەتی کران.

هەر یەکە لە عوفەر كالديرۆن و یاردین بیباس لە شارۆچکەی خان یونس ڕادەستی خاچی سوری نێودەوڵەتی کران.

بارمتەکراوەکەی سێیەمیش، هاوڵاتی ئەمریکی-ئیسرائیلی ویکس سیگالە و بڕیارە ئیسرائیل لە بەرامبەردا 183 زیندانییکراوی فەڵەستینی کە 111یان خەڵکی غەززەن، ئازاد بکات.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوش حەماس سێ ئیسرائیلی و پێنج تایلەندیی لە بەرامبەر 110 زیندانییدا ئازاد کرد.

تا ئێستاش لە کۆی 33 بارمتەکرای ئیسرائیلی، 15یان ئازاد کراون و ئیسرائیلیش 400 زایندانیی ئازادکردووە.

  • روسيا ئاگربەستی راگەیاند، ئۆكرانیاش رەتیدەكاتەوە

  • پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵدەبژێردرێت

  • سبەى ئەحمەد شەرع دەچێتە فەرەنسا و کۆشکی ئیلیزێش دەڵێت: پشتگیری سوریایەکی ئازاد و سەقامگیر و فرە پێکهاتە دەکەین

  • سەردەمی دەسەڵاتداریی دوو پارتە ناسراوەکەی بەریتانیای کۆتاییهات

  • وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

  • نامانەوێت ململانێیەکی نوێ لەناوچەکەدا سەرهەڵبدات

  • بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دواییکرد

  • دیمەشق و درووزەکان گەیشتنە رێککەوتن

  • پەرلەمانتارێكی ئێران: ئیسرائیل لەپشت تەقینەوەكەی بەندەر عەباسەوەیە

سەرەکی