2025-02-15
1061 جار خوێنراوەتەوە
دوای 26 ساڵ لە پیلانگێڕی 15ی شوبات جادووه‌كه به‌سه‌ر جادووگه‌ره‌كه‌دا شكایه‌وه
15ی شوباتی 1999 ڕۆژێکی تایبه‌ته له دیرۆكی هاوچه‌رخی كوردیدا، له‌و ڕۆژه‌دا عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان لە کێنیا دەستگیر کرا. ئەم ڕووداوە وەک "پیلانگێڕی نێودەوڵەتی" ناسراوە بەو پێیەی زیاد له هێزێكی كاریگه‌ری نێوده‌وڵه‌تی به‌شداربوون تێیدا لەوانە ئەمریکا ئیسرائیل، تورکیا و بەسێکی زۆر لە وڵاتانی ناتۆ و وڵاتانی ئەوروپی .
پیلانگێڕی 15ی شوبات چۆن دەستی پێ‌کرد و چۆن شکستی هێنا
به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بچینه ورده‌كاری ئه‌و ڕووداوه و چۆنیه‌تی شكستهێنانی، پێویسته ئاوڕێك له هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه و هۆكاره‌كانی پشت ئه‌و هه‌وڵانه بده‌ینه‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ناویه‌تی بۆ شكستپێهێنانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی به‌ئامانجگرتنی ڕێبه‌ری ئه‌و بزاڤه‌وه.
بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی پشت ئه‌و پلانگێڕییه پێویسته كه‌مێك بۆ دواوه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی كاپیتالیسته‌وه له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستدا و به‌تایبه‌ت بۆ ڕێكه‌وتننامه‌ی لۆزان وه‌ك ده‌رئه‌نجامێكی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م، كه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و ڕێكه‌وتنه دابه‌شكردنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چێكردنی ڕژێمگه‌لێك بوو له‌ناوچه‌كه‌دا به پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دوو ده‌وڵه‌تی مه‌زنی ئه‌و سه‌رده‌مه (به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا).. له‌سه‌ر داروپه‌ردووی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و دروستكردنی كۆمه‌ڵێك ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوایی مسۆگه‌ر بكه‌ن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا گه‌لانێكی دێرینی ناوچه‌كه له‌وانه (كورد، ئاشوورییه‌كان.. كلدان، ئامازیغییه‌كان و ئه‌رمه‌نه‌كان) له هه‌موو مافه‌كانیان بێبه‌ش بكه‌ن، هه‌تا نیشتمانی عه‌ره‌به‌كانیش به‌شێوه‌یه‌ك دابه‌ش بكه‌ن كه هه‌رگیز یه‌كگرتوو نه‌بن و نه‌بنه ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمی یان نێوده‌وڵه‌تی به‌هێز كه هه‌ڕه‌شه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری دروست بكه‌ن. به‌مشێوه‌یه ڕۆژهه‌ڵاتێكی ناوه‌ڕاست به كۆمه‌ڵێك سنووری ده‌ستكرد دروستكرایه‌وه كه هه‌میشه ببێته هۆی ئاژاوه و شه‌ڕی دیكه. هه‌روه‌ك هنری كیسینجه‌ر له هه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا كاتێك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بوو جارێك گوتبووی: "پێویسته ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌میشه وه‌ك كه‌وانه‌یه‌كی گرژی بمێنێته‌وه". ئه‌مه‌ش ڕاستینه‌ی مۆدێرنێته‌ی سه‌رمایه‌دارییه ده‌رده‌خات، كه ده‌ستی له داڕشتنی نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بووه به‌جۆرێك هه‌میشه وه‌ك ناوچه‌ی گرژیی بمێنێته‌وه هه‌ر له كشمیره‌وه تا ده‌گات به كوردستان و فه‌ڵه‌ستین له‌وێشه‌وه به باشووری سوودانه‌وه.
به درێژای سه‌ده‌ی بیست گه‌ڵانی ناوچه‌كه و له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه كورد بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی له لۆزاندا ڕوویدا چه‌ندین به‌رخودانی كردووه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ناوه‌ندی ناوچه‌كه‌وه ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه، ده‌وڵه‌تانی داڕێژه‌ری نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه، شۆڕشی شێخ مه‌حمود پێش ئه‌وه‌ی سه‌ركوتی عێراقی پێ بگات به‌ریتانییه‌كان هه‌موو تواناكانیان بۆ سه‌ركوتكردن و كۆتایپێهێنانیان گرته‌به‌ر، هه‌روه‌ك هاوكاری ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوایی له پڕچه‌ككردنی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستان له ماوه‌ی دروستبوونیانه‌وه تا ئێستا به ئاشكرا دیاره، كه هێزی سه‌ربازی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش له‌ماوه‌ی زیاتر له 100 ساڵدا ته‌نیا بۆ هێشتنه‌وه‌ی داگیركاری سه‌ر كوردستان و بێبه‌شكردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی له مافه‌كانیان به‌كارهاتووه. كۆتایپێهانی شۆڕشه‌كانی كورد له باكوری كوردستان له شێخ سه‌عیدی پیرانه‌وه بۆ شۆڕشی دێرسیم، تا ڕوخاندنی كۆماری مهاباد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به به‌رچاو و به موباره‌كه‌ی داڕێژه‌رانی نه‌خشه‌ی نوێی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه بووه، هاوکات پرۆسەی جینۆساید و کیمیابارانی هەڵەبەجە و لێدان لە شۆڕشە جیاوازەکانی باشوری کوردستان، قوڵایی ئه‌و هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی دووباره ده‌رخسته‌وه كه بۆ بنپێكردنی مافه‌كانی كورد و ژیان و ئازادی كورد دراون و ده‌درێن .
ئەوەندە ڕێگە بەهێزی کورد دراوە کە کێشە بۆ دەوڵەتانی داگیرکەر دروستبکرێت لەکاتی لادانیان لە بەرژەوەندی زلهێزەکان
هه‌وڵه‌كان دژی بزاڤه كوردییه‌كان و بزاڤی گه‌لانی تر له‌ناوچه‌كه‌دا به‌درێژای سه‌ده‌ی بیست به‌رده‌وام بووه، هه‌روه‌ك هه‌موو هه‌وڵێك دراوه بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان هه‌رگیز ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه نه‌بینێت تا هه‌رگیز هێزی ئابووری و ته‌كنۆلۆجی و زانستی ئه‌وه‌ی نه‌بێت به‌رامبه‌ر ناوه‌نده به‌هێز و گه‌شه‌كردووه‌كانی ناوچه‌كه ڕكابه‌رایه‌تی بكات، به‌ڵام جاروبار ئه‌وه‌نده‌ش هێزی بدرێتێ كه كێشه بۆ ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستان دروست بكات به‌تایبه‌ت كاتێك ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوایی لاده‌ده‌ن.
به‌مشێوه‌یه له‌چاره‌سه‌رنه‌بوونی پرسی كورددا عه‌ره‌به‌كان و توركه‌كان و فارسه‌كانیش زیان ده‌كه‌ن، ڕژێمه‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه مه‌ترسی كورد هه‌میشه ده‌كه‌نه بیانوو بۆ ئه‌وه‌ی دیموكراتیه‌ت له وڵاته‌كانیاندا نه‌یه‌ته ئاراوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌ر له‌چاره‌سه‌رنه‌بوونی ڕیشه‌ی پرسه‌كه‌شدا ده‌وڵه‌تانی داڕێژه‌ری نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست توانای ده‌ستێوه‌ردانیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
له ساڵی 1984دا كاتێك شۆڕشی 15ی ئۆگست به ڕێبه‌رایه‌تی پارتی كرێكارانی كوردستان له باكووری كوردستان سه‌ریهه‌ڵدا، توانی هه‌نگاوێكی چۆنایه‌تی بنێت، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستیانه‌ی كه له سه‌ده‌ی بیستدا ڕوویانداوه، له هۆكاره‌كانی شكستی بزاڤ و بزووتنه‌وه كوردییه‌كانی تر، بۆیه پێش هه‌رشتێك خوێندنه‌وه و ڕوانگه‌یه‌كی هزری نوێ له لایه‌ن ڕێبه‌ری ئه‌و پارته‌وه بۆ مێژوو و ژیار و پێویستییه هه‌نووكه‌ییه‌كانی گه‌لانی ناوچه‌كه‌ی به‌گرنگ زانرا.
له‌ماوه‌ی ساڵانی هه‌شتاكاندا سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا به هه‌موو ئه‌و توانا سه‌ربازی و ئه‌منیانه‌یه‌وه وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندامی ناتۆ نه‌یتوانی بزوتنه‌وه سه‌ربازی و سیاسییه‌كه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ناوببات، به‌ڵكو ڕۆژ به ڕۆژ له ناوخۆی كوردستان و توركیا و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپی و جیهانی بزووتنه‌وه‌كه زیاتر به‌هێز بوو، به‌تایبه‌ت له‌ڕووی جه‌ماوه‌ری و ڕێكخراوه‌ییه‌وه توانی هه‌ڵسان و ژیانه‌وه‌یه‌كی نوێ ببه‌خشتێته‌وه به زمان و فه‌رهه‌نگ و چالاكی سیاسی كوردی كه به‌هۆی سیاسه‌ته‌كان‌ی ئاسمیله‌كردنی كورد و زمانی كوردی له‌ناو بۆته‌قه‌ی توركیدا گه‌لێك پاشڤه‌چوون و پاشه‌كشه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیبوو، له لێواری نه‌مان و له‌ناوچوونی ته‌واوه‌تیدا بوو، ئه‌م په‌لكێشانه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌م بزاڤه نه‌ك بوو به مایه‌ی ترس له لای ده‌وڵه‌تی توركیا، به‌ڵكو ترسی له لای ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی هه‌رێمی و ڕۆژئاوایش دروست كرد، وه‌ك جه‌میل بایك له‌دوا دیداریدا گوتی "ده‌وڵه‌تانی سیسته‌می كاپیتاڵیزم كه نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان كێشابوو كه‌وتنه خۆ بۆ پاراستنی ئه‌و سنوور ده‌ستكردانه‌ی له په‌یماننامه‌ی لۆزاندا داڕ‌ێژرابوو".
هه‌ر له چوارچێوه‌ی هه‌مان سیاسه‌تدا ئه‌ڵمانیا له ساڵی 1984دا ئه‌و پارته‌ی خسته لیستی تیرۆره‌وه، هێرشی بۆ گه‌لێك سازی و ڕێكخراوی كوردی ده‌ست پێكرد، هه‌روه‌ك ناتۆ فشاری خسته سه‌ر چالاكوانانی كورد له ئیتاڵیا و یۆنان.
ساڵی 1994 بیل كلینتۆنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوای 21 ساڵ له سه‌ردانی سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا بۆ سوریا سه‌ردانی دیمه‌شقی كرد و چاوی به حافز ئه‌سه‌د كه‌وت، له‌ماوی سێ كاتژمێری به‌رده‌وامدا كلینتۆن ئامۆژگاری ئه‌سه‌دی كردبوو كه هاوكار بێت له چه‌سپاندنی ئاشتی له‌ناوچه‌كه‌دا، گرنترین خاڵیش به‌لای كلینتۆنه‌وه "پرسی ئۆجه‌لان" بوو، وه‌ك خاڵی سه‌ره‌كی چه‌سپاندنی ئاشتی له‌ناوچه‌كه‌دا، به‌مشێوه‌یه ده‌ركه‌وت ئۆجه‌لان به‌لای ئه‌مریكاوه وه‌ك ڕه‌گه‌زێكی مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بینرێت
بە پیلانگێڕییەکەدا دەرکەوت کە چۆن بەرژەوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان کاریگەرییان لەسەر چارەنووسی بزووتنەوە سیاسییەکان هەیه و ئه‌و به‌ژه‌وه‌ندییانه ده‌خرێنه سه‌رووی مافه‌كانی گه‌لانی ژێرده‌سته‌وه.
بزاڤی ڕزگاریخوازی باكووری كوردستان به درێژایی ساڵانی هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كان به‌رده‌وام له به‌هێزبووندا بوو، بۆیه وڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و بزاڤه بیریان له به‌ئامانجگرتنی سه‌رۆكی پارته‌كه كرده‌وه، هه‌ربۆیه پلانێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دره‌كردنی ئاپۆ له سوریا و پاشان ده‌ستگیركردنی چنرا. ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ له كتێبی (قوڵایی ستراتیژی-پێگه‌ی توركیا له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تیدا) نوسیبووی ئه‌مریكا سه‌ری ئۆجه‌لانی پێشكه‌ش به توركیا كرد له‌به‌رامبه‌ر وازهێنانی توركیا له دژایه‌تی كورده‌كانی عێراق، به‌مشێوه‌یه پلانگێڕی نێوده‌وڵه‌تی به‌هاوكاری گه‌لێك وڵات له نێویاندا ئه‌مریكا، ئیسرائیل، یۆنان، كینیا و هتد جێبه‌جێ كرا.
به‌ڵام به درێژای ساڵانی دوایی ده‌ستگیركردنی جه‌سته‌یی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بزووتنه‌وه‌كه توانی خۆی ڕێك بخاته‌وه، سه‌رۆكی پارته‌كه‌ش له زیندانه‌وه له ڕێگه‌ی به‌رده‌وامیدان به‌خستنه‌ڕووی ڕوانگه‌یه‌كی گشتی بۆ پرسی كورد و گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رده‌وامییان دا به چالاكی، بۆیه پیلانگێڕیه‌كه نه‌ك هه‌ر به ئامانج نه‌گه‌شت به‌ڵكو له دوای ئه‌و پیلانگێڕییه‌وه گه‌لێك ده‌ستكه‌وت به‌ده‌ست هاتوون.
پێش په‌ئامانجگرتنی ڕاسته‌وخۆی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، تورکیا چه‌ند ساڵێك بوو فشارێكی گه‌وره‌ی خستبووە سەر وڵاتانی جیهان بۆ دەستگیرکردنی ئۆجەلان، ئۆجەلان دوای دەرکردنی لە سوریا، گه‌ڵێك له وڵاتانی ئه‌وروپی له‌وانه ئیتاڵیا و یۆنان گەڕا بەدوای پەناگەیەکی سیاسی‌دا، به‌ڵام سه‌رجه‌میان له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكا و ناتۆدا ڕێگه‌یان به مانه‌وه‌ی ئۆجه‌لان نه‌دا، لە کۆتاییدا به پێی نه‌خشه‌ی پلانه نێوده‌وڵه‌تێكه ئۆجه‌لان گەیشتە کێنیا، له
باڵیۆزخانەی یۆنان ماوه‌یه‌كی كه‌م مایه‌وه به‌ڵام له‌ژێر فشاردا باڵوێزخانه‌ی یۆنانی به‌جێهێشت پاشان ده‌ستگیر كرا. به ئاشكرابوونی ئه‌و پلانگێڕییه خۆپیشاندانی گەورە لە زۆربەی شارە کوردنشینەکان و ئەوروپا ڕوویدا، گۆڕانکاری چۆنایه‌تی لە ستراتیژی په‌كه‌كه‌دا دروست بوو، په‌كه‌كه دووباره هه‌وڵی ڕێكخستنه‌وه‌ی بزاڤه‌كه‌ی دا، ئۆجەلان لە دادگای تورکیا حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا.
ئەم ڕووداوە پیشانی دا کە چۆن هاوکاری نێودەوڵەتی و هەماهەنگی نێوان چەندین وڵات (بەتایبەتی تورکیا، ئەمریکا، ئیسرائیل و کێنیا) بەکار هێنرا بۆ دەستگیرکردنی ئۆجەلان. هەروەها دەرکەوت کە چۆن بەرژەوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان کاریگەرییان لەسەر چارەنووسی بزووتنەوە سیاسییەکان هەیه و ئه‌و به‌ژه‌وه‌ندییانه ده‌خرێنه سه‌رووی مافه‌كانی گه‌لانی ژێرده‌سته‌وه
پیلانگێڕی 15ی شوبات ئەنجامدرا، بەڵام ئەنجامی نەبوو بۆ تورکیا بەڵکو چەندین دەستکەوتی مەزن بەدەستهاتن
ئامانجه‌كانی ئه‌و پلانگێڕییه ئه‌وه بوو كه په‌كه‌كه لاواز بكرێت و بزووتنەوەی کوردی کۆنترۆڵ بکرێت، ئۆجەلان وەک ڕەمزی بزووتنەوەکە لەناوببرێت، بزووتنەوەی چەکداری کورد کۆتایی پێبێت.
بەڵام دوای 26 ساڵ: ئه‌و پارته هێشتا چالاکە و توانای خۆڕێکخستنەوەی هەیە، بیری ئۆجەلان و فەلسەفەکەی بەرفراوانتر له‌ناو كورد و گه‌لانی دیكه بڵاوبۆتەوە، بزووتنەوەی سیاسی کورد لە باکوور و ڕۆژئاڤا و باشووری كوردستان گەشەی کردووە، پارتە کوردییەکان له باكووری كوردستان و توركیا بوونەتە هێزێکی کاریگەر لە سیاسەتی تورکیادا، هێزه كوردییه‌كان له ڕۆژئاڤای كوردستاندا خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ن له داڕشتنه‌وه‌ی سوریای نوێی دوای ئه‌سه‌ددا سه‌ره‌ڕای دژایه‌تییه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا، به‌گشتیش پرسی کورد بۆتە پرسێکی نێودەوڵەتی گرنگتر له ماوه‌ی پێش ده‌ستگیركردنی ڕێبه‌ری ئه‌و پارته.
ئەمانە نیشانی دەدەن کە:
یه‌كه‌م: ئامانجە سەرەکییەکانی پیلانگێڕییەکە بە تەواوی نەهاتوونەتە دی.
دووه‌م: ستراتیژی سەرکوتکردن نەیتوانیوە کۆتایی بە پرسی کورد بهێنێت.
سێیه‌م: بزووتنەوەی کورد توانیویەتی خۆی لەگەڵ هەلومەرجی نوێ بگونجێنێت.
چواره‌م: له‌ڕووی ڕێكخستنه‌وه ئه‌و بزاڤه ئه‌مڕۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له ته‌واوی جیهاندا ته‌واو خۆی نوێكردۆته‌وه.
پێنجه‌م: لە ڕووی پراکتیکییەوە، بەشداری کاریگەر كورد لە سیاسەتی تورکیا لە ڕێگەی ده‌م پارتی و پارت و سازی و ڕێكخراوه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كانی تره‌وه، دروستكردنی مۆدێلی خۆبەڕێوەبەری لە ڕۆژئاڤای کوردستان، دروستکردنی هاوپەیمانێتی لەگەڵ هێزە دیموکراتخوازەکان و له‌گه‌ڵ گه‌لێك له ده‌وڵه‌تانی كاریگه‌ڕی جیهان.
ڕۆڵی ئۆجەلان لە گۆڕینی بیری سیاسی کورد و دووباره سازاندنه‌وه‌ی كورد له به‌رگێكی نوێ‌دا:
ئۆجه‌لان له ڕێگه‌ی نووسینه‌كانیه‌وه توانیویه‌تی بیری نەتەوەیی کلاسیکی بگۆڕێت بۆ پڕۆژەی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتی، داڕشتنی چەمکی نەتەوەی دیموکراتی لەجیاتی دەوڵەتی نەتەوەیی، هه‌روه‌ها پێشخستنی بیرۆکەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی، گرنگیدان بە ڕۆڵی ژنان و ئازادی ژن لە کۆمەڵگادا، گەشەپێدانی تیۆری کۆمەڵگای دیموکراتی و ئیکۆلۆژی، پێشخستنی چەمکی برایەتی گەلان، گرنگیدان بە پێکەوەژیان و فرەیی کولتووری.
ئۆجه‌لان ئه‌مڕۆ ڕۆڵێكی سه‌نته‌ری ده‌گێڕێت له‌چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد نه‌ك ته‌نیا له باكووری كوردستاندا به‌ڵكو له ڕۆژاڤا و ته‌واوی كوردستاندا، هه‌روه‌ك چۆن ڕوانگه و هزری ئه‌و بۆته بناغه‌ی مۆدێلی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی له ڕۆژئاڤای كوردستان، ئه‌مڕۆ كورد ڕۆڵی هێزێكی پاراستنی سه‌قامگیر ناوچه‌كه ته‌ماشا ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت له پاراستنی ناوچه‌كه له مه‌ترسی تیرۆر.
هەرچەندە ئۆجەلان لە زینداندایە، بەڵام بیر و فەلسەفەکەی کاریگەری بەرچاوی لەسەر گۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ناوچەکە هەیە و بۆتە سەرچاوەی ئیلهام بۆ بزووتنەوە دیموکراتییەکان.
کاریگەری کورد لە گۆڕانکارییەکاندا:
کورد ئه‌مڕۆ بۆتە هێزێکی سەرەکی لە هاوکێشە سیاسییەکانی ناوچەکەدا، ستراتیژی و هزری نوێی بزووتنەوەی کورد کاریگەری لەسەر بزووتنەوە دیموکراتییەکانی ناوچەکە هەیە، ئەزموونی ڕۆژئاڤا نموونەیەکی زیندووی توانای کورد نیشان دەدات لە بەڕێوەبردن و گۆڕانکاری، ئه‌مڕۆ ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه لە ڕووی هزرییەوه خاوەنی فەلسەفەیەکی تۆکمەی سیاسی و کۆمەڵایەتییە توانیویەتی وەڵامی پرسە سەرەکییەکانی سەردەم بداتەوە، مۆدێلێکی نوێی بۆ پێکەوەژیان و دیموکراسی پێشکەش کردووە، لە ڕووی ڕێکخستنیشەوە، خاوەنی تۆڕێکی بەرفراوانی ڕێکخستنە، توانای موبیلیزەکردنی جەماوەری زۆر به‌هێزتره، لە ڕووی سیاسیشه‌وه کاریگەری لەسەر سیاسەتی چوار وڵاتی سەرەکی ناوچەکە هەیە، پەیوەندی نێودەوڵەتی بەهێزی هەیە، توانای دروستکردنی هاوپەیمانێتی لەگەڵ هێزە جیاوازەکان هەیه، لە ڕووی لەشکەریشه‌وه، هێزێکی سەربازی ڕێکخراو و بەتوانای هەیە، ئەزموونی شەڕی داعش سەلماندی کە بزاڤی كوردی هێزێکی کاریگەرە، هه‌ربۆیه ده‌كرێت بڵێین دوای 26 ساڵ
له ده‌ستگیركردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ئامانجه‌كانی ئه‌و ده‌ستگیركردنه نه‌ك نه‌هاتوونه‌ته دی به‌ڵكو پێچه‌وانه بوونه‌ته‌وه، وه‌ك په‌نده عه‌ره‌بیه‌كه ده‌ڵێت جادووه‌كه به‌سه‌ر جادووگه‌ره‌كه‌دا شكایه‌وه.
|