2025-02-16 132 جار خوێنراوەتەوە

دوای 10 ساڵ لە ڕگرتنی پلەبەرزکردنەوە و سەرەمووچەکانیان جارێکی دیکە مووچەی پلەکانی (1) و (2) و (3)ی هەرێم بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمدەکرێتەوە

سەرباری ڕاگرتنی پلە و بەرزە مووچە و ئیمتیازاتەکانی دیکەی فەرمانبەرانی هەرێم لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە ، جارێکی دیکە و بەهۆی هاوتاكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بەغداد، موچەی فەرمانبەرانی (پلە یەک و پلە دوو پلە سێ) كەمدەبێتەوە

بەپێى ئەو خشتەیەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بە بڕیارى ژمارە (400) لە ساڵى 2015 متمانەى پێداوە سەبارەت بە هاوتاکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم و عێراق، سەرەراى ئەو زیانە زۆرەی بەر فەرمانبەرانی هەرێم کەوتووە لە ١٠ساڵی ڕابردوودا، جارێکی دیکە و لەم هەنگاوەشدا پلەکانى (1) و (2) و (3) هەریەکەیان بەپێى بڕى مووچەکانیان زیانیان بەردەکەوێتەوە و دەیان هەزار لە مووچەکانیان کەم دەبێتەوە،بە شێوەیەک ئەگەر وەک عەبدولقادر صاڵح  شارەزای یاسایى و توێژه‌ر له‌ بوارى وه‌زیفه‌ى گشتى  بڵاویكردووەتەوە ئەوا : هەر فەرمانبەرێک پلەکانی یەک و دوو وسێ لە 36 هەزارەوە بۆ 66 و زیاتر لە مووچەکانیان دەبڕدرێت بە نمونە 

ئەگەر فەرمانبەرێک وەربگرین  کە دەرچووى زانکۆ بێت کە دەرماڵەى بڕوانامەکەى بریتییە لە (45%) ى مووچەى بنەڕەتى  و یەک دەرماڵەى ناجێگیریشى بۆ حساب بکەین بەرێژەى 30% مووچەى بنەرەتى ،  ئەوا لەبەرەنجامى هاوتاکردنەکەوە بەپێى پلەکانیان بەم رێژانە مانگانە لە مووچەکانیان کەم دەبێتەوە:
 
ئەو فەرمانبەرەى لە پلەى (1) دایە مانگانە بڕى (66.500) دینار لە مووچەکەى کەم دەبێتەوە

ئەو فەرمانبەرەى لە پلەى (2) دایە مانگانە بڕى (61.250) دینار لە مووچەکەى کەم دەبێتەوە

ئەو فەرمانبەرەى لە پلەى (3) دایە مانگانە بڕى (36.750) دینار لە مووچەکەى کەم دەبێتەوە
لە دوای ساڵی 2014 وە حکومەتی هەرێمی کوردستان پلەبەرزکردنەوەی ڕاگرت، بەشێکی مووچەی فەرمانبەرانی نەدا یان بە پاشەکەوتەوە بە فەرمانبەران دا. دوای 10 ساڵ زیاتر قەیرانە دروستکراوەکەی دەستی حزب بەسەر هاوڵاتیان و فەرمانبەرانەوە هەر ماوە و لە ئێستاشدا بەشێک لە مامۆستایان و فەرمابەران ناچنەوە سەر کارەکانیان ، سەرباری ئەوانە وا جارێکی دیکە و لەبەرامبەر ئەو ڕاگرتنە و شێواویە لە پلە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم جارێکی دیکە بەشێک لە مووچەی فەرمانبەران دەبڕدرێت . 

 

  • ناوەندی نێودەولەتی دارایی لە سلێمانی کرایەوە

  • کۆبوونەوەکەی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ڕیاز زەنگی مەترسی لێدا بۆ بودجەی عێراق

  • نرخی زێربەشێوەیەکی بەرچاوبەرزدەبێتەوە

  • بەهۆی دوو هۆکار تاوەکو ئێستا لیستی مووچەی مانگی دوو ئامادە نەکراوە

  • دوای 10 ساڵ لە ڕگرتنی پلەبەرزکردنەوە و سەرەمووچەکانیان جارێکی دیکە مووچەی پلەکانی (1) و (2) و (3)ی هەرێم بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمدەکرێتەوە

  • وەزارەتی دارایی هەرێم سوپاسی تەیف سامی دەكات

  • لە 22 ساڵدا نرخی خۆراك لە توركیا 35 هێندە زیادیكردووە

  • مووچەی خانەنشینانی هەرێم کێشەی بۆ دروستبوو

  • عێراق و میسڕ 12 یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد

سەرەکی