2025-02-18 165 جار خوێنراوەتەوە

کۆبوونەوەکەی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ڕیاز زەنگی مەترسی لێدا بۆ بودجەی عێراق

کۆبوونەوەکەی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ڕیاز زەنگی مەترسی لێدا بۆ بودجەی عێراق و پێدەچێت بە رێککەوتنی ئەو دو وڵاتە، عێراق لە رووی داراییەوە توشی گەورەترین زیانی دارایی کورتهێنان لە بودجەدا ببێتەوە .

دوێنێ دوشەممە داوای کردنەوەی بازاری بۆرسەی جیهانی، نرخی نەوت بە ڕێژەیەکی  بەرچاو دابەزی و هۆکاری دابەزینەکەش دوای دەنگۆی کۆبوونەوەی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا بوو لە ریاز.

لەیەکەم کۆبوونەوەی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە پێناو ڕاگرتنی شەڕ، نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهانیدا بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی، بەوەش ژێرخانی نەختینەی عێراق تەقەی تێکەوت، کە پێدەچێت لە ئەگەری بەردەوامی ئەو دابەزینەدا عێراق توشی کورتهێنان لە بودجەدا ببێتەوە بەو پێیەی داهاتی یەکەم و کۆتایی دەوڵەتی عێراق بریتیە لە فرۆشتنی نەوت .

هیڤیدار شعبان راوێژکەری دارایی بە ئیرادە میدیای راگەیاند ؛عێراق گرفتی نەختینەی هەیە تەنانەت ئەو حەوت ملیار دۆلارەی کە ئەریکا بۆ عێڕاقی دابین دەکات ناتوانێت کورتهێنانی بودجەکەی چارەسەر بکات، بەو پێیەی عێراق وڵاتێکی بێ پلان و بەرنامەیە .

بە پێی لێدوانی هێڤیدار شەعبان بۆ میدیایی ئیرادە، لە ئێستادا قەرزی ناوخۆی عێراق بۆ 89 ملیار دۆلار بەرزبوەتەوە بە بەراورد بە ساڵی 2023 کە ڕێژەی قەرزاکانی تەنها 73 ملیار دۆلاربووە و لە ئێستاشدا کورتهیانانی بودجەکەشی بۆ 67 ترلیۆن دینار بەرزبووەتەوە . .

تایبەت بە کاریگەری ئەو کورتهێنانی عێراق دوای دابەزینی نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهانی لە سەر بودجەی هەرێمی کوردستان هێڤیدار شەعبان دەڵێت " قەرزەکانی عێراق کاریگەریان لەسەر ناردنی موچەی هەرێمیش دەبێت بەو پییەی هەموو کورتهێنانێک ڕاستەوخۆ هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، هەر بۆیە لە ئێستادا عێراق لە هەوڵی هەناردەکردنی نەوتتی هەرێمە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەی کورتهێنان بکات بەو پێیەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بە ڕێژەی 23% یارمەتی چارەسەری کێشەی کورتهێنانی بوودجەی عێراق دەدات . 




  • ناوەندی نێودەولەتی دارایی لە سلێمانی کرایەوە

  • کۆبوونەوەکەی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ڕیاز زەنگی مەترسی لێدا بۆ بودجەی عێراق

  • نرخی زێربەشێوەیەکی بەرچاوبەرزدەبێتەوە

  • بەهۆی دوو هۆکار تاوەکو ئێستا لیستی مووچەی مانگی دوو ئامادە نەکراوە

  • دوای 10 ساڵ لە ڕگرتنی پلەبەرزکردنەوە و سەرەمووچەکانیان جارێکی دیکە مووچەی پلەکانی (1) و (2) و (3)ی هەرێم بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمدەکرێتەوە

  • وەزارەتی دارایی هەرێم سوپاسی تەیف سامی دەكات

  • لە 22 ساڵدا نرخی خۆراك لە توركیا 35 هێندە زیادیكردووە

  • مووچەی خانەنشینانی هەرێم کێشەی بۆ دروستبوو

  • عێراق و میسڕ 12 یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد

سەرەکی