2025-04-08 292 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: شەممەی داهاتو گفتوگۆی راستەوخۆمان لەگەڵ ئێران دەبێت

ناوەندی هەواڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتو گفتوگۆی راستەوخۆیان لەگەڵ ئێران دەبێت لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئەو وڵاتە.

دۆناڵد ترەمپ،  لەكاتی پێشوازیكردنی لە بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە كۆشكی سپی، بە رۆژنامەنوسانی وت، گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئێران دەكەین.

ڕاشیگەیاند، رۆژی شەممە گفتوگۆی راستەوخۆ دەكەین و  كۆبونەوەیەكی زۆر گرنگمان دەبێت، با بزانین چی رودەدات.

وتیشی، پێموایە هەموان لەگەڵ ئەوەدان كە گەیشتن بە رێككەوتن باشترە، لەبری پەنابردنە بەر بژاردەی دیكە كە من خوازیاری ئەوە نیم، هیوادارم گفتوگۆكان لەگەڵ ئێران سەركەوتو بن.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، نابێت ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت ئەوەش لەکاتێکدایە ئێران بەردەوام هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆم دەکات.

وتەکانی ترەمپ  لەبەردەم ڕۆژنامەنوسان لەبارەی ئێران چاوەڕوان نەكراو بو، چونكە تا ئێستا بەرپرسانی ئێران لە لێدوانەكانیاندا گفتوگۆ و دانوستانی راستەوخۆیان رەتكردۆتەوە و رایانگەیاندوە كە لەگەڵ دانوستانی ناڕاستەوخۆدان.

  • عێراق؛ كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی ئاو بەڕێوەدەچێت

  • ڕاستی كوشتن و له‌ناوبردنی سپیپێسته‌كانی ئه‌فریقای باشوور

  • دامەزراوەی پەی: ساڵ لەدوای ساڵ پەرلەمان لاوازتر، سست و دەستەمۆو فەرامۆشكراوتر دەبێت

  • سەرۆک کۆماری ئێران: ئێمە لە هەڕەشەکان ناترسین

  • تره‌مپ بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع: كه‌مپه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بپارێزه

  • دوای خۆهەڵوەشاندنەوە پێدەچێت پەکەکە پارتێکی ئینتەرناسیۆنال ڕابگەیەنێت

  • پـ..ـەکــ.ــەکـ..ـە کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری خۆی راگەیاند

  • ڕیشه‌ مێژوییه‌كانی پرسی كشمیر و ناكۆكی نێوان هند و پاكستان

  • میدیای ئیسرائیل: ترەمپ لەکاتی چوونی بۆ سعودیە دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێت

سەرەکی