6   کاتژمێر پێش ئێستا 77 جار خوێنراوەتەوە

دوای خۆهەڵوەشاندنەوە پێدەچێت پەکەکە پارتێکی ئینتەرناسیۆنال ڕابگەیەنێت

ئیرادە میدیا

ئەمڕۆ ئەنجامنامەی کۆنگرەی یەمی پەکەکە کە لە ڕۆژانی 5-7ی ئایاری 2025دا بە بەشداری 232 نوێنەر ئەنجام درابوو ڕاگەیەندرا شارەزایان بەپشت بەستن بە خەباتی ئەو پارتە پێیان وایە دوای خۆهەڵوەشاندنەوە پێدەچێت پەکەکە پارتێکی ئینتەرناسیۆنال ڕابگەیەنێت.

کۆنگرەی پەکەکە بە هۆی شەڕ و هێرشە بەردەوامەکانی تورکیاوە لە دوو شوێنی جیاوازی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجامدارابوون.

بە پێی ئەنجامناکە، پەکەکە پێی وایە چیتر "سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردنی سەر کوردانی تێکشکاندووە و پرسی کوردی گەیاندوەتە سەر ڕێگەی چارەسەری و کۆتایی بە ئەرکی مێژوویی خۆی هێناوە لە ڕووی سەربازییەوە لانی کەم لەم قۆناغەدا.

لە گرنگترین بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ی پەکەکە هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخستنی پەکەکە و کۆتاییهێنان بوو بە ڕێبازی تێکۆشانی چەکداری.

پەکەکە بۆ جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارە، پرۆسەی جێبەجێکردنەکەی داوەتە دەست ڕێبەری زیندانی کراو لە ئیمرالی،  واتا پێویستە خودی عەبدوڵا ئۆجەلان بۆخۆی سەرپەرشتی ئەو کارە بگرێتە ئەسۆ و ئەنجامی بدات.

ئەگەر لەم دێڕە بکۆڵینەوە واتا عەبدوڵا ئۆجەلان پێویستە ئازاد بکرێت و هەر خۆیشی سەرپەرشتی دانانی چەکی دەستی گەریلا بکات.

پەکەکە لە ساڵی 1987 لە دژی نکۆڵی و لەناوبردنی کورد لە باکوری کوردستانەوە دروستکرا، لەساڵی 1984وە دەستی کردووە بە خەباتی چەکداری و لە ماوەی ئەو دەیان ساڵەی تێیدا چەنگاوە و بەرگری کردووە لەسەرپێخستنی پرسی کورد هەزاران شەهیدی داوە.

پەکەکە لە ماوەی ئەو 47ساڵەی تەمەنیدا چەندین جار دەستی پردووە بۆ پرۆسەی ئاشتی و پێی وابووە لە هەر گۆشەیەکی ئەم جیهانەوە قسەیەک هەبێت لەبە ئآستی چارەسەری پرسی کورد ئەوە ئەوان بێ دوودڵی لەوێ دەبن، هەر بۆیە لە چەندین جار دانوستانی کردووە لەگەڵ تورکیا.

پەکەکە لە ساڵی 1993دا بە ئاگربەستی 17ی ئادار هەوڵی دا پرۆسەیەکی نوێی ئاشتی دەستپێبکات، بەڵام بەهۆی سیاسەتی دەوڵەتی قووڵ و پەرەدان بە شەڕ، تورکیا پرۆسەکەی هەڵوەشاندەوە، دواتریش دەرکەوت کە کوشتنی سەرۆک کۆماری ئەو کاتی تورکیاش هۆکارەکەی سەپێخستنی ئاشتی و پرسی چارەسەری دۆزی کورد بووە . دواتر لە 15ی شوباتی 1999دا بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی و دەستگیرکردنی ئۆجەلان، پرۆسەکە گۆڕدرا بۆ قۆناغێکی جیاواز.

پەکەکە لە مێژووی خۆیدا چەند جارێک خۆی نوێ کردۆتەوە و ناوی گۆڕیوە، دو هەمینیان لە ساڵنی دوو هەزارەکاندا پەکەکەی هەڵوەشاندەوە و دواتر کۆما چڤاکێن کوردستانی دروست کردەوە و لە ساڵی 2004یشەوە دەستی کردەوە بە خەباتی چەکداری.

بە پێی لێدوان و شرۆڤەی چاودێران ، ئەو حزبە خاوەن مانیفستۆ و ڕەگ و ڕیشەیەکی توند و بەهێزە ، هەرکەی و لە هەر کوێیەک بیەوێت بە تەنها ڕاگەیەندراوێک خۆی دروست و دامەزراو دەکاتەوە.

بە پێی ڕابردووی ئەو حزبە بێت چاوڕێ دەکرێت ئەو پارتە لە سەر ناو شێوازێکی نوێی کارکردن لە سەانسەری جیهانەوە پارتێکی نوێی ئینتەرناسینال دروست بکاتەوە ، بەوەش هەم پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو چارەسەری ئاشتیانە دەبات هەم خۆی نوێ دەکاتەوە و هەم پرسی بەتیرۆر ناساندن لەسەر ناوەکەی لادەبات ، ئەوە جگە لە پارێزگاری کردن لە رۆژئاوای کوردستان.

  • دوای خۆهەڵوەشاندنەوە پێدەچێت پەکەکە پارتێکی ئینتەرناسیۆنال ڕابگەیەنێت

  • پـ..ـەکــ.ــەکـ..ـە کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری خۆی راگەیاند

  • ڕیشه‌ مێژوییه‌كانی پرسی كشمیر و ناكۆكی نێوان هند و پاكستان

  • میدیای ئیسرائیل: ترەمپ لەکاتی چوونی بۆ سعودیە دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێت

  • نەتەوە یەکگرتووەکان: لە تورکیا پێشکەوتن نییە، پێشێلکاری بەردەوامە!

  • ئۆندەر: تورکمانێک لە پێناو مافی کورداندا خەباتی کرد

  • ئەمریکا و ئۆکرانیا لەسەر دۆسییەکی تایبەت رێککەوتن

  • سەرۆکایەتیی سوریا: فیدڕاڵی و خۆسەری لە رۆژئاوا ڕەتدەكەینەوە

  • 51 ساڵ بەسەر بۆردومانی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێپەڕ دەبێت

سەرەکی