جەنگی نێوان هندستان و پاکستان
2025-04-27 213 جار خوێنراوەتەوە

ئەگەر جەنگە ئەتۆمیەکەی نێوان هندستان و پاکستان دروست ببێت چی ڕودەدات؟

ئیرادە میدیا

توێژینەوەیەک شەڕی نێوان هند و پاکستان بۆ شارستانیەتی سەر زەوی بە کارەسات ناودەبات و توێژەران دەڵێن" ئەگەر شەڕەکە ڕووبدات، ئەوا ئەو دوو دەوڵەتە بێ شک و گومان چەکی ئەتۆم لە دژی یەک بەکاردەهێنن، ئەوەش ئەو کارەساتەی کە بەردەوام مرۆڤایەتی لێی دەترسێت ڕوودەدات و  هاوکێشە و پشتگیریە سیاسی و سەربازیەکان لەشەری هند و پاکستاندا ئاماژەی مەترسیدار دەخەنە ڕوو.

توێژەرانی زانکۆی "پرینستۆن" لە نوێترین توێژینەوەیدا لەسەر ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ لەنێوان هندستان و پاکستان و بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن هەردوولاوە ئەوەی ئاشکرا کرد کەلەماوەی چەند کاتژمێرێکدا 125ملیۆن کەس بەهۆی بەرکەوتنیان بە کاریگەری ئەتۆم و هێزەکەی گیان لەدەست دەدەن و سەدان ملیۆن کەسی دیکەش لە برسێتیدا و بەهۆی بڵاو بوونەوەی نەخۆشیەکانی دوای کارەساتەکە گیان لەدەستدەدەن.

بە پێی دەرەنجامەکانی ئەو توێژینەوەیە، نەک هەر هندستان و پاکستان بەڵکو شەڕە ئەتۆمیەکە و دەرەنجامەکانی کارەسات بەسەر مرۆڤایەتیدا دەهێنن بە جۆرێک  لەو سیناریۆیەدا ئەگەر شەڕەکە بە زیان و مەترسی بۆ هەر لایەکیان بشکێتەوە ئەوا چاوەڕوان دەکرێت هیندستان "100" کڵاوەی ئەتۆمی و پاکستانیش "150" کڵاوەی ئەتۆمی بەکاربهێنێت ئەوەش گۆڕانکاری بەرفراوانی لێدەکەوێتەوە و لەیەکەم ساتی تەقینەوەکان کەش و هەوا دەگۆڕدرێت و ئاگرکەوتنەوەکان لە نێوان 16 بۆ 36 ملیۆن تۆن گاز و دوکەڵی زیانبەخش بۆ بەرگەهەواوە زیاد دەکەن.

دووکەڵەکە بەرز دەبێتەوە بۆ ناو بەرگی ئۆزۆن و لەسەدا 20% بۆ 35%ی تیشکی خۆر بەری دەگیرێت.

 زەوی تووشی پەستانێکی سارد دەبێت و پلەکانی گەرما "دوو بۆ پێنج" پلە دادەبەزن.

دابەزینی پلەکانی گەرما و کەم بووونەوەی ڕێژەی دابارینی باران لە 15٪ بۆ 30 ٪ بەرهەمە کشتوکاڵیەکان لەناو دەبات وبەرهەمە ئاویەکانیش بە هۆی کاریگەری سەرما و گاز و تەقینەوەکان  15٪ دادەبەزێت، ئەوەش دەبێتە هۆکاری یەکەم و ڕاستەوخۆ، لە بڵاو بوونەوەی برسێتی لە سەرانسەری جیهان.

بە پێی توێژینەوەکەی زانکۆی "پرینستۆن"  لەئەگەری وەها کارەساتێکدا و لە دوای یەکەم تەقینەوەی کڵاوە ئەتۆمیەکانی هەریەک لەو دوو وڵاتە کەش و هەوای سەر زەوی لانی کەم بۆ "دە" ساڵ ئاسایی نابێتەوە.

توێژینەوەکە دەڵێت:"جیا لە کارەساتە چاوەڕوانکراوەکە، پشتگیری وڵاتانی جیاوازو هاوکێشەی پشتگیری یەکە کە کەس ناتونێت لێی تێبگات و شرۆڤەیەکی ڕاست و دروستی  بۆ بکات بە پێیەی هەریەک لە وڵاتانی وەک "سعودیە ، تورکیا ، چین ، کۆریای باکور، بەریتانیا" لایەنگری پاکستان دەکەن و وڵاتانی وەک"ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل ، ئێران"پشتگیری هندستان دەکەن.

  • دوای 81 ڕۆژ لە داخستنی دەراوزەکان، هاوکاری گەیشتە غەززە

  • ئیسرائیل هیۆم: توركیا و ئیسرائیل گه‌شتوونه‌ته‌ ڕێكه‌وتنێك له‌بواری هاریكاری سه‌ربازی له‌ سوریا

  • نەتەوە یەکگرتووەکان: تا ئێستا نەتواندراوە یارمەتییە مرۆییەکان لە غەززە دابەش بکرێن

  • ئیسرائیل خۆی بۆ لێدانی ئێران ئاماده‌ ده‌كات

  • یەکێتیی ئەوروپا سەرجەم سزاکانی سەر سووریای هەڵگرت

  • تره‌مپ دوای تەلەفۆنەکەی لەگەڵ فلادیمێر پۆتین: ڕوسیا و ئۆکرانیا بۆ کۆتای هاتنی شەڕ دانوستان دەکەن

  • سوریا؛ دوای 14 ساڵ، بۆ یەكەمجار هاوڵاتیان لە فڕۆكەخانەی دیمەشقەوە گەشتی حەج دەکەن

  • حەماس شەش بارمتە بەرامبەر 300 زیندانی فەلەستینی ئازاد دەکات

  • بەرپرسانی سوری و ئیسرائیلی کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە

سەرەکی