2025-05-13 306 جار خوێنراوەتەوە

فەرمانی لەسێدارەدان بۆ بکوژی کوڕەکەی وەستا حەسەنی کەبابچی دەرچوو

ناوەندی هەواڵ

دادگای تاوانەکانی سلێمانی، فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ بکوژی کوڕەکەی وەستا حەسەنی کەبابچی دەرکرد، کە دوو ساڵ لەمەوبەر لە رووداوێکی تەقەکردندا کوژرا.

شادمان ئەبوبەکر، دایکی کوژراوەکە کە هاوکات هاوسەری وەستا حەسەنی کەبابچییە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 13ی ئایاری 2025، دادگای تاوانەکانی سلێمانی فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ بکوژی براکەی دەرکردووە لەپاش ئەوەی ساڵیک و نۆ مانگی لە زینداندا بەڕێکردووە.

رووداوەکە بەجۆرێک بوو، "لە پاش گیانلەدەستدانی وەستا حەسەنی کەبابچی لە مانگی ئابی 2023، دوو کوڕی وەستا حەسەنی کەبابچی، لە 28ی ئەیلولی 2023 لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی دەستڕێژی گوللـەیان لێکراو بەهۆیەوە رۆژ حەسەنی 21ساڵ  گیانیلەدەستدا و برایەکی دیکەشی بەناوی دیلان بریندارکرا.

پێشتر، هاوسەرەکەی وەستا حەسەنی کەبابچیی، رایگەیاند، ئەوان هەڕەشەیان لەسەرە و رێگە نادرێت لە دادگا بڕیاری کۆتایی بۆ تاوانبار دەربچێت، چونکە باوکی پلەداری سەربازییە.

دایکی کوژراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، کەسوکاری کوژراو هەڕەشەیان کردووە لەوەی دەبێت بە سوڵحی عەشایەری دۆسییەکە چارەسەر بکرێت، بەڵام ئەوان سووربوون لەسەر چارەسەرکردنی دۆسیەکە بە یاسایی.

کلیک بکە بۆ بینینی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی شادمان ئەبوبەکر، دایکی کوژراوەکە

  • دەبێت لێپرسینەوە لە تاوانەکانی حەلەب بکرێت و مافی هاوڵاتییان بپارێزرێت

  • رێكخراوی هەرانا: تائێستا لە خۆپیشاندانەكانی ئێران دوو هەزار و 571 كەس كوژراون

  • لەبارەی ڕاگرتنی گەشتەکانی سلێمانی-ئێران ڕوونکردنەوە دەدرێت

  • هەسەدە: دیمەشق دەیەوێت بە بیانووی ناڕاست ناوچەكە بەرەو ئاڵۆزی بەرێت

  • دەستەی مافی مرۆڤ: سکاڵا لەسەر مەلا مەزرهەر تۆماردەکات

  • بەڕێوەبەری خۆسەر: دڵنیابن ئە تاوانانەی دژ بە کوردانی حەلەب کرا ئاسان تێناپەڕن

  • ئێران: ئەمەریکا هێرش بکات هێرش دەکەین

  • ئاسایشى شێخ مه‌قسود: ڕاسته‌ قوربانیمان زۆربوو بەڵام كۆڵناده‌ین‌ و تەسلیم بونیش قبوڵنەکرا

  • ئاسایشی حەلەب: شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە شێخ مەقسود بەردەوامە

سەرەکی